ئایا دەتەوێ باشتر پەرتوکی پیرۆز بناسیت؟
ئایا دەتەوێ باشتر پەرتوکی پیرۆز بناسیت؟
بۆچی پێویستە پەرتوکی پیرۆز بخوێنین؟
پەرتوکی پیرۆز لەگەڵ هیچ پەرتوکێکی دیکە بەراورد ناکرێ ناوەڕۆکی ئەم پەرتوکە پڕە لە سەرزەنشتی بە سۆزی خودا (١ تەسالۆنیکی ٢:١٣). ئەو کەسەی بەگوێرەی پەرتوکی پیرۆز هەڵسوکەوت بکات کەڵکی باش لە ژیانی وەردەگرێ، وە خۆشەویستی بۆ خودای خەلاتکەری «هەموو پێدراوێکی چاک و بەهرەیەکی تەواو» گەشە دەکات (یاقوب ١:١٧). مرۆڤ تێدەگات چۆن بەڕێگەی نۆیژ کردن لەخودا نزیك دەبێتەوە. هەروەها هەست دەکات چۆن خودا لە کاتی تەنگانەدا فریای دەکەوێت. هەرکەس ژیانی بەگوێرەی ئەندازەکانی خودا ئاراستە بکات خودا ژیانی هەمیشەیی پێ دەبەخشێ. — رۆما ٦:٢٣.
پەرتوکی پیرۆز ئەو ڕاستیانەی تێدایە کە زانیاری و ڕووناک بیری بەمرۆڤ دەبەخشن. هەرکەس لە پەرتوکی پیرۆز تێبگات، بێگومان لە بیرکردنەوەی چەوت ڕزگاری دەبێ. ئەو بیرکردنەوە و بۆچوونە هەلانەی ژیانی ملێونان کەسی بەرەو ڕێگەی ناڕاست بردووە. بۆ نموونە زانینی ڕاستی دەربارەی ئەوەی دوای مردنمان چی ڕوو دەدات، ڕزگارمان دەکات لەو ترسەی کە گوایا مردووەکان دەتوانن مرۆڤی دیکە ئازار بدەن، یان خزم و دۆستە مردووەکانمان لەئازار و ئەشکەنجەدان (حەزقێل ١٨:٤). فێرکردنەکانی پەرتوکی پیرۆز لەبارەی زیندوو بوونەوە دڵ خۆشی ئەو کەسانە دەدەنەوە کە خۆشەویستەکانیان بەمردن لەدەست داوە (یۆحەننا ١١:٢٥). ڕاستیەکانی پەرتوکی پیرۆز دەربارەی فریشتە نالەبارەکان لە مەترسیەکانی جادووگەریی ووریامان دەکەنەوە، وە یارمەتی دەرن بۆ تێگەیشتن لە بارەی زۆر بوونی ناخۆشی و تەنگو چەڵەمە لەسەر ڕووی زەوی.
ئەندازەکانی خودا لە پەرتوکی پیرۆزدا ڕێگەمان پیشان دەدەن کە چۆن تەندروست بژین و سوودی گیانی وەدەست بێنین. بۆ نموونە خوو و ڕەوشتی هاوسەند و ڕێگەی ئاسایی لە هەڵسوکەوتماندا دەبنە یارمەتی بۆ تەندروستی دەروونی و بەدەنی (١ تیمۆساوس ٣:٢). هەرکەس خۆی لە داوێن و دەروون پیسی دووربخاتەوە واتای ئەوەیە زیان بە خۆی ناگەیەنێ (٢ کۆرنسۆس ٧:١). جگە لەوەش پەیڕەوی کردنی ڕاویژی خودا لە پەرتوکی پیرۆزدا یارمەتی دەرە بۆ بەختەوەری ژن و مێرد، وە رێز لەخۆ گرتن. — ١ کۆرنسۆس ٦:١٨.
هەرکەس پەیڕەوی فەرمانەکانی خودا بکات بەختەوەری هەمیشەیی وەدەست دێنێ زانیاری پەرتوکی پیرۆز یارمەتی دەرە بۆ دۆزینەوەی ئاشتی دەروونی، هێمنی و ڕەزامەندی. لە هەمان کاتدا دەبێتە هۆی هیوای بەتین وە ڕێ خۆشکەرە بۆ سیفاتی باش، وەك دلۆڤانی، هەستی بەزەیی، خۆشەویتی، ئاشتی خوازی، دۆست پەروەری وە گەشەکردنی باوەڕ (غەلاتیە ٥:٢٢، ٣٢؛ ئەفەسۆس ٤:٢٤، ٣٢). ئەم جۆرە سیفەتانە مرۆڤ دەکەنە ژن و مێردی بە کەڵك، باوك و دایکی باشتر، وە کوڕ و کچی ڕێك و پێك.
ئایا بیرت لە پاشە ڕۆژ نەکردۆەتەوە؟ ڕاستیەکانی پەرتوکی پیرۆز ئەوە ڕوون دەکەنەوە ئێمە لە چ کاتێکداین. ئەو پٚیشبینیانە نەك تەنها بار و دۆخی ئەمڕۆی جیهان ڕوون دەکەنەوە، بەڵکو نیازی خوداش پیشان دەدەن کە بەزوویی زەوی دەکات بە بەهەشت. — بینین ٢١:٣، ٤.
هاری کاری بۆ تێگەیشتنی پەرتوکی پیرۆز
لەوانەیە جارێك هەوڵی خوێندنەوەی پەرتوکی پیرۆزتان دابێت وە بەلاتانەوە گران بووبێ لە مەبەستەکانی بگەن. لەوانەیە بەلای بەڕێزتانەوە ئاسان نەبووبێت وەلامی پرسیارەکانتان لە پەرتوکی پیرۆزدا بدۆزنەوە، ئەوەش شتێکی ئاساییە. هەرکەس لە ئێمە پێویستی بەیارمەتی هەیە بۆ ئەوەی ووشەی خودا تێ بگات. شاهیدانی یەهوە بۆئەم مەبەستە لە زۆرتر لە ٢٣٥ وولاتو دوورگەدا یارمەتی ملیۆنان کەس دەدەن بۆ باشتر تێگەیشتنی پەرتوکی پیرۆز، وە ئامادەن یارمەتی ئیۆەی بەڕێزیش بدەن، بێ ئەوەی بۆ ئەم مەبەستە هیچ بەرامبەرێك داوا بکەن.
باشترین شێوە ئەوەیە کە مرۆڤ هەنگاو بە هەنگاو بەدوای پرنسیپ و یاسا سەرەتاییەکانی پەرتوکی پیرۆزدا بگەڕێ (عیبرانیەکان ٦:١). دوای ماوەیەکی کەم دەتوانێ خواردنی بەهێز بخوات، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێ کە لە ڕاستیە قووڵەکان بگات (عیبرانیەکان ٥:١٤). پەرتوکی پیرۆز دەسەلات دارە. بڵاوکراوەکانی پەرتوکی پیرۆز وەك نامیلکەی خودا چی لە ئێمە داوا دەکات؟ یارمەتی دەرە بۆ تێگەیشتنی تێکست و بابەتی جیا جیا.
ئایا بەڕێزتان ئامادەن هەر هەفتە هەندێك لە کاتی خۆتان تەرخان بکەن بۆ ئەوەی باشتر لە پەرتوکی پیرۆز تێبگەن؟
خوێندنەوە و لێکۆلینەوەی پەرتوکی پیرۆز دەتوانرێ لە کات و شوێنی گونجاودا یاخود بەڕێگەی تێلێفۆن ئەنجام بدرێ. مەبەست لە پرۆگرامی خوێندنی پەرتوکی پیرۆز ئەوە نییە، وانەیەکی قوتابخانە لەپۆلێکدا کە چەند قوتابی یەک بەشداری تێدا دەکەن ئەنجام بدرێت. بەڵکو لەم کارەدا بارودۆخو و توانا و زانیاری تایبەت بە هەر خوێنەرێک ڕەچاو دەکرێت. هەروەها لەم جۆرە خوێندنەی پەرتوکی پیرۆز تاقی کردنەوە و نمرە دانانی تێدا نییە وە بۆ ئەوە نییە هیچ فێرخوازێک دووچاری شەرمەزاری بکرێت. تەنیا مەبەست لە خوێندنی وانەی پەرتوکی پیرۆز فێربوونە لە ڕێگەی وەلام دانەوەی پرسیارەکانتان، بۆ ئەوەی باشتر کەسایەتی خودا بناسن.
ئەم کۆرسەی پەرتوکی پیرۆز بە پارە نییە (مەتتا ١٠:٨). بەڵکو پێشکەش بە هەموو کەسانێك دەکرێ، هەرچی ئاین و باوەڕێکیان هەبێ یان نەبێ، بەمەرجێک ئارەزووی ڕاستیان هەبێ کە زانیاریان لەبارەی ووشەی خوداوە قووڵتر بکەن.
کێ ئەتوانێ لە خوێندنی پەرتوکی پیرۆز بەشداری بکات؟ تەواوی خێزان، دۆست و ناسیاو وە هەر کەسێکی تر کە خۆتان حەز بکەن، دەتوانێ لەگەڵتان بەشداری بکات. خوێندن و بەشداری کردنی کەسانی دیکە لەگەڵتاندا تەنها بە گوێرەی داخوازی بەڕێزتانە، واتا خۆتان بڕیار دەدەن ئەگەر نەتانەوێ کەسێکی تر لەگەڵتان بەشداربێ، ئەوسا تەنها خۆتان دەبن.
هەندێ کەس دەیانەوێ هەفتەی یەك سەعات تەرخان بکەن بۆ خوێندنی پەرتوکی پیرۆز. شاهیدانی یەهوە ئامادەی یاریدەدانی بەڕێزتانن، تەنانەت ئەگەر لەوە زیاتر یان کەمتر کات بۆئەم مەبەستە تەرخان بکەن.
بانگ هێشتن بۆ فیربوون
ئێمە بەزێزتان بانگ دەکەین کە پەیوەندی بە شاهیدانی یەهوە بکەن. تکایە لەم بارەیەوە بۆ یەکێك لەم ئەدرەسانەی خوارەوە بنووسن. ئەو کاتە پەیوەندیتان پێوەدەکرێت بۆ ئەنجام دانی وانە و لێکۆلینەوەی پەرتوکی پیرۆز بێ بەرامبەر.
□ من حەز دەکەم نامیلکەی خودا چی لە ئێمە داوا دەکات؟ م بۆبنێرن.
□ من دەمەوێ بەڕێزتان بۆ خوێندنی وانەی وابەستە بە پەرتوکی پیرۆز پەیوەندیم پێوە بکەن.
ئەو ئایەت و نیشانانەی لەم نامیلکەیەدا بەدی دەکرێن لە پەیمانی نۆێی ئینجیلی پیرۆز دا زمانی کوردی (شێوەی سۆرانی) چاپی ١٩٩٩. ئەگەر نا لە چاپی ئینگلیزی «وەرگێڕانی جیهانی نوێ» وە وەرگێراوە.