تۆ چۆن دەڕوانیتە داھاتوو؟
ئایا ئەو جیھانەی ئێمە تێیدا دەژین...
-
ھەر وەک خۆی دەمێنێتەوە؟
-
خرابتر دەبێ؟
-
باشتر دەبێ؟
پەرتووکی پیرۆز دەفەرمووێ
«خودا ... ھەموو فرمێسکێکی چاویان دەسڕێتەوە، ئیتر مردن نابێت، شیوەن و ھاوار و ئازار نامێنن، چونکەشتەکانی پێشوو بەسەرچوون.»—بینین ٢١:٣، ٤.
ئەوە بۆ تۆ چ واتایەکی ھەیە
بە ئەنجامگەیاندنی کاری بە سوود و ئاسوودەبەخش.—ئیشایا ٦٥:٢١-٢٣.
ئیتر ھیچ جۆرە نەخۆشی و ئازار چێژشتنێک نامێنێ.—ئیشایا ٢٥:٨؛ ٣٣:٢٤.
ژیانێکی بەختەوەرانەی بێ کۆتایی لەگەڵ خێزان و دۆستان بەسەر دەبەی.—زەبوور ٣٧:١١، ٢٩.
ئایا دەتوانین بڕوا بکەین بەوەی کە پەرتووکی پیرۆز دەفەرمووێ؟
بەڵێ، بە لانی کەم لەبەر دوو ھۆکار:
-
خودا توانای بەدیھێنانی بەڵێنیەکانی ھەیە. پەرتووکی پیرۆز دەفەرمووێ بە تەنھا یەھوە خودا «ھەرە بە توانا»یە، چونکە ھێزو توانای ئەو بێسنوورە. (بینین ١٥:٣) کەوابوو خودا لە توانای دایە بەڵێنەکانی خۆی بھێنێتەدیو ئەو جیھانەی ئێمە تێیدا دەژین بۆ جێھانێکی باشتر بگۆڕێ. ھەروەک پەرتووکی پیرۆز دەفەرمووێ «لەلای خودا ھەموو شتێک دەبێت».—مەتتا ١٩:٢٦.
-
خودا ئارەزووی ھەیە بەڵێنەکانی بھێنێتەدی. بۆ نموونە، یەھوە «تامەزرۆ»ی ئەوەیە ئەو کەسانەی کە مردوون سەر لە نوێ زیندوو بکاتەوە.—ئەیوب ١٤:١٤، ١٥.
ھەروەھا پەرتووکی پیرۆز ئەوە ئاشکرا دەکات کە ڕۆڵەی خودا، عیسای مەسیح نەخۆشی چاک دەکردنەوە. ئەو بۆچی ئەم کارەی دەکرد؟ چونکە ئەوە خواستی ئەو بوو. (مەرقۆس ١:٤٠، ٤١) عیسا بەو کارەی ڕەنگدانەوەیەکی تەواوی لەسەر کەسایەتی باوکی دەرخست، چونکە خواستی باوکی ئەوەیە کە یارمەتی لێقەوماوان بدا.—یۆحەننا ١٤:٩.
کەوابوو ئێمە دەتوانین متمانەمان بەوە ھەبێ کە یەھوەو عیسای مەسیح، ھەردووکیان دەیانھەوێ یارمەتیمان بدەن بۆ ئەوەی چێژ لە داھاتوویەکی بەختەوەرانە وەرگرین.—زەبوور ٧٢:١٢-١٤؛ ١٤٥:١٦؛ ٢ پەترۆس ٣:٩.
بۆ بیر لێکردنەوە
ئەو جیھانەی کە ئێمە تێدا دەژین، خودا چۆن بەرەو باشتر دەیگۆڕێ؟
پەرتووکی پیرۆز لە بەشەکانی مەتتا ٦:٩، ١٠ و دانیال ٢:٤٤دا وەڵامی ئەم پرسیارە دەداتەوە.