ئایا ئازارەکان ھەرگیز کۆتاییان پێدێ؟
دەشێ تۆ بڵێی...
-
بەڵێ؟
-
نەخێر؟
-
لەوانەیە؟
پەرتووکی پیرۆز دەفەرمووێ
«خودا ... ھەموو فرمێسکێکی چاویان دەسڕێتەوە، ئیتر مردن نابێت، شیوەن و ھاوار و ئازار نامێنن.»—بینین ٢١:٣، ٤.
ئەمەی باس کرا بۆ تۆ چ واتایەکی ھەیە
دڵنیامان دەکات لەوەی کە خودا ھەرگیز ھۆکاری گرفتەکانی ئێمە نییە.—یاقوب ١:١٣.
جێگای دڵگەرمییە بزانین، خودا زۆر بە باشی لە ئێمە تێدەگا کاتێ ئازار دەچێژین.—زەکەریا ٢:٨.
ھیوامان دەداتێ کە ئازارەکان کۆتاییان پێدێ.—زەبوور ٣٧:٩-١١.
ئایا دەتوانین بڕوا بکەین بەوەی کە پەرتووکی پیرۆز دەفەرمووێ؟
بەڵێ، بەلانی کەم لەبەر دوو ھۆکار:
-
خودا ڕقی لەوەیە کە ئازارچێژتنو ناڕەوایی ھەیە. سەرنج بدە کە یەھوە خودا ھەستی چۆن بوو کاتێ گەلی ئیسرائیل لە سەردەمی پەرتووکی پیرۆزدا ھەڵسوکەوتی ناڕەوای لەگەڵ دەکرا. پەرتووکی پیرۆز دەفەرموێ کە یەزدان دڵی پێیان سووتا لەبەر «ئەوانەی تەنگیان پێ ھەڵچنین».—دادوەران ٢:١٨.
خودا زۆر بە باشی ئاگاداری ئەوەیە کە ھەندێ کەس ئازاری خەڵکیتر دەدەن. بۆ نموونە پەرتووکی پیرۆز دەفەرمووێ، خودا ڕقی دەبێتەوە لە «دەستێک کەخوێنی بێتاوانی ڕشتبێت».—پەندەکان ٦:١٦، ١٧.
-
خودا بایەخ بە ھەر یەکێک لە ئێمە دەدات. نەک ھەر بەتەنھا «ھەریەکەیان دەرد و ئازاری خۆی دەزانێت»، بەڵکو یەھوەش ئاگاداری ئازار چێژتنەکانیانە!—٢ ھەواڵی ڕۆژان ٦:٢٩، ٣٠.
یەھوە بەمزووانە لە ڕێگای پادشاھێتییەکەیەوە کۆتایی بە ئازارەکانی ھەر یەک لە مرۆڤەکان دەھێنێ. (مەتتا ٦:٩، ١٠) ئەو کات خودا لەسەرخۆ دڵنەوایی ئەو کەسانە دەداتەوە کە پشتیان پێی بەستووە.—کرداری نێردراوان ١٧:٢٧؛ ٢ کۆرنسۆس ١:٣، ٤.
بۆ بیر لێکردنەوە
بۆچی خودا ڕێگا بە ئازار چێژتن دەدا؟
پەرتووکی پیرۆز وەڵامی ئەم پرسیارە لە بەشەکانی ڕۆما ٥:١٢ و ٢ پەترۆس ٣:٩دا دەداتەوە.