بچۆ سه‌ر ناوه‌ڕۆک

هە‌موو ئازارە‌کان بە‌م زووانە کۆتاییان دێت

هە‌موو ئازارە‌کان بە‌م زووانە کۆتاییان دێت

هە‌موو ئازارە‌کان بە‌م زووانە کۆتاییان دێت

لە‌وانە‌یە لە هە‌ندێ کاتی ژیانتاندا،‏ پرسیارتان کردبێت بۆ ئە‌م هە‌موو ئازارە هە‌یە؟‏ هە‌زاران ساڵە،‏ مرۆڤ تووشی ئازاری زۆر بووە بە‌هۆی جە‌نگ،‏ هە‌ژاری،‏ کارە‌سات،‏ تاوان،‏ زۆرداری،‏ نە‌خۆشی‌و مردن.‏ لە سە‌دساڵی ڕابوردوودا ئازاری زۆرتر بینراوە وە‌ك لە پێشووتردا.‏ ئایا ئە‌م هە‌موو ئازارانە کۆتاییان دێت؟‏

وە‌ڵامی ئاسودە‌یی ئە‌م پرسیارە بە‌ڵێ‌یە‌و لە‌نزیکترین کاتیشدا!‏ ووشە‌ی خودا،‏ پە‌رتووکی پیرۆز،‏ بانگە‌واز دە‌کات:‏ «خۆزگە دە‌خوازرێ بە دڵنە‌رمە‌کان،‏ چونکە زە‌وی بۆ ئە‌وان بە‌میرات دە‌مێنێتە‌وە» (‏مە‌تتا ٥:‏٥‏)‏.‏ بۆ ماوە‌ی چە‌ند؟‏ «خراپە‌کارانیش .‏.‏.‏ بۆ سزای هە‌تاهە‌تایی دە‌چن‌و ڕاست‌ودروستە‌کانیش بۆ ژیانی هە‌تاهە‌تایی» (‏مە‌تتا ٢٥:‏٤٦‏)‏.‏

دوای ئە‌وە‌ی خودا خراپە‌کاری‌و ئازار ناهێڵێت،‏ زە‌وی دە‌گۆڕێت بۆ بە‌هە‌شتێك،‏ ئە‌وسا خە‌ڵکی دە‌توانن بە‌هە‌میشە‌یی بژین بە تە‌ندروستی‌و بە‌ختە‌وە‌ری تە‌واو.‏ ووشە‌ی خودا پێشبینی دە‌کات:‏ «خودا هە‌موو فرمێسکە‌کانی چاویان دە‌سڕێتە‌وە‌و مردن ئیتر نامێنێت،‏ ئیتر غە‌م‌و هاوارو ئازار نامێنن» (‏بینین ٢١:‏٤‏)‏.‏

لە‌و جیهانە نوێ‌یە‌دا تە‌نانە‌ت مردووە‌کانیش زیندوو دە‌کرێنە‌وە بۆ ئە‌وە‌ی لە‌و بە‌رە‌کە‌تانە بە‌شداربن:‏ «زیندووبوونە‌وە‌ی مردووانە بە خراپ‌و چاکیانە‌وە» (‏کرداری نێرراوان ٢٤:‏١٥‏،‏ چاپخانە‌ی زانکۆی سە‌لاحە‌ددین)‏.‏ بۆیە عیسای مە‌سیح بە خراپە‌کارێکی فە‌رموو کە تۆبە‌ی کردبوو و بڕوای پێهێنابوو:‏ «لە‌گە‌ڵم دە‌بیت لە بە‌هە‌شت» (‏لوقا ٢٣:‏٤٣‏)‏.‏

بۆچی ئازار دە‌ستی پێکرد؟‏

ئە‌گە‌ر خودا مە‌بە‌ستی بووبێت دواڕۆژێکی سە‌رسوڕهێنە‌ر بە مرۆڤ ببە‌خشێت،‏ بۆچی ڕێگای بە‌وە‌دا ئازار دە‌ستپێبکات؟‏ بۆچی ڕێگای‌دا ئە‌وە‌ندە درێژە بخاێنێت؟‏

کاتێك خودا ئادە‌م‌و حە‌وای دروستکرد،‏ بە تە‌واوی دروستی کردن لە لە‌ش‌و مێشکداو خستنیە ناو باخچە‌ی بە‌هە‌شتە‌وە‌و کارێکی خۆش‌و گونجاوی پێدان بە‌ئە‌نجامی بگە‌یە‌نن.‏ پە‌رتووکی پیرۆز دە‌فە‌رمووێ:‏ «هە‌موو ئە‌وشتانە‌ی خودا دروستی کردووە چاکە» (‏١ تیمۆساوس ٤:‏٤‏)‏.‏ ئە‌گە‌ر گوێڕایە‌ڵی خودا بوونایە،‏ منداڵی تە‌واویان بە‌رهە‌م دە‌هێناو زە‌وی دە‌بووە بە‌هە‌شتێکی جیهانی،‏ کە خە‌ڵکی بە‌هە‌میشە‌یی بە ئاشتی‌و بە‌ختە‌وە‌ری تیایدا دە‌ژیان.‏

خودا دیارییە‌کی نایابی لە ئادە‌م‌و حە‌وادا چاند،‏ ئە‌ویش خواستی ئازاد بوو وە‌ك بە‌شێك لە پێکهاتە‌کە‌یان.‏ ئە‌وان نە‌دە‌بوو وە‌ك مرۆڤی دە‌ستکردی بێ‌هۆش (‏ڕۆبۆت)‏ بن.‏ بە‌هە‌رحاڵ،‏ بە‌ردە‌وامبوونی بە‌ختە‌وە‌ریان پشتبە‌ستبوو بە بە‌کارهێنانی خواستی ئازادیان بە شێوە‌یە‌کی ڕاست واتە گوێڕایە‌ڵی یاساکانی خودابن.‏ خودا دە‌فە‌رمووێ:‏ «من،‏ یە‌هوە‌م،‏ خودای تۆم،‏ ئە‌وە‌ی کە تۆ فێردە‌کات بە‌سوودبیت بۆ خۆت‌و بە‌و ڕێگایە‌دا دە‌تبە‌م کە پێویستە پێیدا بڕۆیت» (‏ئە‌شعیا ٤٨:‏١٧‏)‏.‏ ئە‌نجامی خراپ بە‌کارهێنانی خواستی ئازاد تووشبوونی کارە‌ساتە،‏ چونکە مرۆڤ وا دروست نە‌کراوە بتوانێت بە سە‌ربە‌خۆیی لە دروستکە‌رە‌کە‌ی سە‌رکە‌وتن بە‌دە‌ست بهێنێت.‏ پە‌رتووکی پیرۆز دە‌فە‌رمووێ «مرۆڤ ڕێگاکە‌ی هی خۆی نییە،‏ ئە‌وە‌ی کە بە ڕێگادا دە‌ڕوات تە‌نانە‌ت هە‌نگاوە‌کانی خۆی ناتوانێ ئاڕاستە بکات،‏ ڕاستم کە‌وە ئە‌ی پە‌روە‌ردگارم» (‏ئیرمیا ١٠:‏٢٣‏)‏.‏

بە‌داخە‌وە دایك‌و باوکی یە‌کە‌ممان وا هە‌ستیانکرد کە دە‌توانن سە‌ربە‌خۆبن لە خوداو لە هە‌مان کاتیشدا سە‌رکە‌وتن بە‌دە‌ست بهێنن.‏ بە‌ڵام کاتێ کە فە‌رمانڕە‌وایی خودایان ڕە‌تکردە‌وە،‏ پشتگیری خوداو ڕاست‌و تە‌واوی خۆیان لە‌دە‌ستدا،‏ بە‌م‌جۆرە نوشوستیان هێناو لە کۆتاییدا پیربوون‌و مردن.‏ پابە‌ندیش بە یاسای بۆمانە‌وە ،‏ ئێمە ئە‌و کە‌م‌وکورتی‌و ناتە‌واوی‌و مردنە‌مان بۆمایە‌وە (‏ڕۆما ٥:‏١٢‏)‏.‏

کێشە‌ی سە‌رە‌کی دە‌سە‌ڵاتی باڵا

بۆچی خودا ئادە‌م‌و حە‌وای لە‌ناونە‌بردو لە‌گە‌ڵ دوو مرۆڤی تردا لە سە‌رە‌تاوە دە‌ستی پێنە‌کردە‌وە؟‏ چونکە دە‌سە‌ڵاتی باڵای خودا واتە مافی خودا بۆ فە‌رمانڕە‌وایی کردن بە‌رە‌نگاری کرا.‏ پرسیارە‌کە ئە‌وە‌بوو،‏ کێ مافی فە‌رمانڕە‌وایی هە‌یە؟‏ و فە‌رمانڕە‌وایی کێ ڕاستە؟‏ ئایا ئە‌مە ئە‌وە دە‌گە‌یە‌نێت کە مرۆڤ دۆخی باشتر دە‌بێت ئە‌گە‌ر لە لایە‌ن خوداوە فە‌رمانڕە‌وایی نە‌کرێت؟‏ خودا یە‌کجارو بۆ هە‌میشە بۆ هە‌مووان دە‌ریدە‌خات ئاخۆ ئە‌وان لە ژێر فە‌رمانڕە‌وایی ئە‌ودا باشتردە‌بن یان لە ژێر فە‌رمانڕە‌وایی خۆیاندا؟‏ چونکە خودا ڕێگاو کاتی پێویستی بە مرۆڤدا بۆ ئە‌وە‌ی بە ئازادای هە‌وڵبدە‌ن بە سە‌ربە‌خۆیی تە‌واو لە فە‌رمانڕە‌وایی خودا بژین.‏ ئە‌و کاتە‌ی کە بە مرۆڤ درا بڕی ماوە‌کە‌ی تە‌واوبوو بۆ ئە‌زموونکردنی هە‌موو جۆرە سیستە‌مە‌کانی ڕامیاری،‏ کۆمە‌ڵایە‌تی،‏ ئابووری‌و ئایینی دوور لە ڕێبە‌ری خوداوە.‏

ئە‌نجامی ئە‌مە چی بوو؟‏ مێژووی هە‌زاران ساڵە‌ی مرۆڤ پێمان ڕادە‌گە‌یە‌نێ کە ئازار زۆر پتربووە.‏ خێزانی مرۆڤایە‌تی لە سە‌دساڵی ڕابوردوودا ئە‌زموونی خراپترین ئازاری کردووە،‏ لە کاتی جە‌نگی جیهانی دووە‌مدا ملیۆنە‌ها کە‌س بە‌هۆی پاکسازی ڕە‌گە‌زییە‌وە لە‌ناوبران،‏ زیاتر لە سە‌د ملیۆن لە جە‌نگدا کوژران،‏ تاوان‌و زە‌بروزە‌نگ زۆر پە‌رە‌ی‌سە‌ند،‏ بە‌کارهێنانی تلیاك لە جیهاندا زۆر بڵاوبووە‌وە،‏ ئە‌و نە‌خۆشیانە‌ی کە بە‌هۆی کاری سێکسە‌وە تووشی مرۆڤ دە‌بن بە‌ردە‌وام لە پە‌رە‌سە‌ندندان،‏ ساڵانە دە‌یە‌ها ملیۆن بە برسێتی‌و نە‌خۆشی دە‌مرن.‏ ژیانی خێزانی‌و بنە‌ماکانی ڕە‌وشت لە هە‌موو شوێنێکدا بۆ دواوە دە‌گە‌ڕێنە‌وە.‏ هیچ لە فە‌رمانڕە‌واییە مرۆییە‌کان چارە‌سە‌ری ئە‌م گیروگرفتانە‌یان لە‌لا نییە،‏ هیچیان ناتوانن چارە‌سە‌ری پیربوون،‏ نە‌خۆشی‌و مردن بکە‌ن.‏ بارودۆخی مرۆڤ هە‌روە‌کو ئە‌وە‌یە کە پە‌رتووکی پیرۆز بۆ کاتی ئێستامان پێشبینی کردووە.‏ ووشە‌ی خودا پێناسە‌ی ئە‌م چە‌رخە‌ی بە «ڕۆژانی دوایی»ی ئە‌م جیهانە کردووە،‏ کە کاتێکی «ناخۆش‌و خراپ» دێت.‏ هە‌ر بە‌و شێوە‌یە‌ی پە‌رتووکی پیرۆز فە‌رموویە‌تی «خراپە‌کارو فێڵبازە‌کان بە‌رە‌و خراپتر دە‌ڕۆن» (‏٢ تیمۆساوس ٣:‏١-‏٥،‏ ١٣‏)‏.‏

ئازارە‌کان بە‌م زووانە کۆتاییان دێت

هە‌موو ڕاستییە‌کان دە‌یسە‌لمێنن کە ئێمە لە کۆتایی ئە‌زموونە ناخۆشە‌کانی سە‌ربە‌خۆبوونی مرۆڤ لە خودا نزیك دە‌بینە‌وە.‏ زۆر بە ڕوونی دە‌رکە‌وتووە کە فە‌رمانڕە‌وایی مرۆڤ بە سە‌ربە‌خۆیی لە خودا هە‌رگیز سە‌رکە‌وتن بە‌دە‌ست ناهێنێت.‏ تە‌نها فە‌رمانڕە‌وایی خودا دە‌توانێت ئاشتی،‏ بە‌ختە‌وە‌ری،‏ تە‌ندروستی تە‌واوو ژیانی هە‌میشە‌ییمان بۆ دابین بکات.‏ کە‌واتە لێبوردن‌و ڕێپێدانی یە‌هوە بە بە‌دکاری‌و ئازار لە کۆتایی نزیك بۆتە‌وە.‏ بە‌م زووانە‌ش خودا دە‌ست دە‌خاتە ناو کاروبارە‌کانی مرۆڤە‌وە‌و سە‌رجە‌م سیستە‌می نالە‌باری ئە‌م جیهانە لە‌ناودە‌بات.‏

پێشبینی پە‌رتووکی پیرۆز دە‌فە‌رمووێ:‏ «لە ڕۆژانی ئە‌و پادشایانە‌دا [مرۆڤە فە‌رمانڕە‌واکان کە ئێستا هە‌ن]،‏ خودای ئاسمان پادشاهێتییە‌ك [لە ئاسمان] دادە‌مە‌زرێنێت کە هە‌رگیز لە‌ناوناچێت.‏ .‏.‏.‏ ئە‌و پادشاهێتییە هە‌موو ئە‌و پادشاهێتییانە [فە‌رمانڕە‌واکانی ئێستا] تێکدە‌شکێنێت‌و خۆی بۆ هە‌میشە دە‌سە‌پێنێت» (‏دانیال ٢:‏٤٤‏)‏.‏ بە‌رگری‌کردن لە دە‌سە‌ڵاتی باڵای پیرۆزی یە‌هوە،‏ واتە مافی فە‌رمانڕە‌وایی کردن،‏ لە‌لایە‌ن ئە‌و پادشاهێتییە ئاسمانییە بە‌شێکی سە‌رە‌کییە لە فێرکردنە‌کانی پە‌رتووکی پیرۆزدا.‏ دە‌ربارە‌ی پێشبینی کردنی نیشانە گرنگە‌کانی «ڕۆژانی دوایی» عیسا فە‌رمووی «مزگێنی ئە‌م پادشاهێتییە لە هە‌موو جیهان ڕادە‌گە‌یە‌نرێ،‏ وە‌ك شایە‌تییە‌ك بۆ من لای هە‌موو میللە‌تان،‏ ئینجا کۆتایی دێ» (‏مە‌تتا ٢٤:‏١٤‏)‏.‏

کاتێ کە کۆتایی جیهان دێت،‏ کێ ڕزگاری دە‌بێت؟‏ پە‌رتووکی پیرۆز وە‌ڵام دە‌داتە‌وە:‏ «ئە‌وە‌ی بە‌باوە‌ڕ بێ‌تاوان دە‌بێ،‏ دە‌ژی،‏ هە‌روە‌ها ئە‌گە‌ر هە‌ڵگە‌ڕایە‌وە،‏ ئە‌وە جێی ڕە‌زامە‌ندی من نابێ.‏ جا ئێمە سە‌ر بە‌و هە‌ڵگە‌ڕاوانە نین کە لە‌ناودە‌چن،‏ بە‌ڵکو سە‌ر بە‌وانە‌ین کە باوە‌ڕیان هە‌یە‌و ڕزگاردە‌بن» (‏عیبرانیە‌کان ١٠:‏٣٨،‏ ٣٩‏)‏.‏ ئە‌وانە‌ی کە بە‌باوە‌ڕ بێ‌تاوانن ئە‌و کە‌سانە‌ن کە ویستی یە‌هوە فێردە‌بن‌و ئە‌نجامی دە‌دە‌ن.‏ عیسای مە‌سیح دە‌فە‌رمووێ:‏ ژیانی هە‌تاهە‌تایش ئە‌وە‌یە کە تۆ بناسن،‏ تە‌نها خودای ڕاستە‌قینە،‏ هە‌روە‌ها عیسای مە‌سیح کە ناردووتە» (‏یۆحە‌ننا ١٧:‏٣‏)‏.‏ بە‌ڵێ،‏ «جیهان‌و ئارە‌زووە پیسە‌کانی بە‌سە‌ر دە‌چن،‏ بە‌ڵام ئە‌وە‌ی بە ویستی خودا دە‌کات هە‌تاهە‌تایە دە‌چە‌سپێت» (‏١ یۆحە‌ننا ٢:‏١٧‏)‏.‏

ئە‌و ئایە‌تانە‌ی لە‌م بڵاوکراوە‌یە‌دا بە‌دی دە‌کرێن لە پە‌یمانی نوێی ئینجیلی پیرۆزە‌وە بە زمانی کوردی (‏شێوە‌ی سۆرانی)‏ چاپی ١٩٩٩،‏ و ئایە‌تە‌کانی تە‌ورات و زە‌بوریش لە چاپی ئینگلیزی «وە‌رگێڕانی جیهانی نوێ»وە وە‌رگیراون.‏