پاشایەتی خودا چییە؟
ئایا دەڵێیت...
-
شتێکە لەناخی دڵتدایە؟
-
تەنھا وتەیەکی ھێماییە؟
-
فەرمانڕەوایەتییەکی ئاسمانییە؟
ئەوەی کە پەرتووکی پیرۆز دەفەرمووێ
«خودای ئاسمان پاشایەتییەک بەرپا دەکا کە ھەرگیز بنبڕ نابێت»—دانیال ٢:٤٤.
«کوڕێکمان دەبێت کوڕێکمان پیدەدرێت سەرکردایەتی دەکەوێتەسەر شانی»—ئیشایا ٩:٦.
ئایا ئەوەبۆ تۆ چ واتایاکی ھەیە؟
-
فەرمانڕەوایەتییەکی ڕاستودروست کە تۆ خۆت سوودی لێ وەردەگری.—ئیشایا ٤٨:١٨، ١٩.
-
لەجیھانی داھاتوودا، ژیان کامەرانی و تەندرووستی تەواوی تێدا دەبێ.—ئاشکراکردن ٢١:٣، ٤.
ئایا بەڕاستی دەتوانین باوەڕ بەوە بکەین کەپەرتووکی پیرۆز دەیفەرمووێ؟
بەڵی، بەلانی کەم لەبەر دوو ھۆ:
-
عیسای مەسیح نیشانی دا کە پادشایەتی خودا چی بەدیدھێنێ. عیسا قوتابییەکانی فێرکرد بپاڕێنەوە تاکو پاشایەتی خودا بێت و تا خواستی خودا لەسەر زەوی پەیڕەو بکرێت. (مەتتا ٦:٩، ١٠) عیسا دەریخست چۆن ئەو پاڕانەوەیە وەڵامدرایەوە.
کاتێ عیسا لەسەر زەوی بوو، برسییەکانی تێر کرد، نەخۆشەکانی چاککردەوە، ھەروەھا مردووەکانی زیندوو کردەوە! (مەتتا ١٥:٢٩-٣٨؛ یۆحەنا ١١:٢٨-٤٤) عیسا وەک فەرمانڕەوای داھاتووی پاشایەتی خودا، پێشەکییەکی نایابی نیشاندا لەوەی کە پاشایەتییەکە بۆ ھاوکارانی دەیھێنێتەدی.—ئاشکراکردن ١١:١٥.
-
بارودۆخەکانی جیھان دەیسەلمێنن کە پاشایەتی خودا بەمزووانە دێت. عیسای مەسیح پێشبینی کرد کە پێشئەوەی پاشایەتییەکە ئاشتی بێنێتە سەرزەوی، ئەم جیھانەمان ڕووبەڕووی بەڵای شەڕ و قەتوقوڕی بوومەلەرزە دەبێتەوە.—مەتتا ٢٤:٣، ٧.
ئێمە لەم سەردەمەدا ئەم بارودۆخانە دەبین. کەواتە دەبێ متمانەمان ھەبێ کە پاشایەتی خودا بەمزووانە کۆتایی بەھەموو ئەو جۆرەکێشانە دەھێنێ.
بۆ بیرلێکردنەوە
لەژێر فەرمانڕەوایەتی پاشایەتی خودا ژیان چۆن دەبێ؟
پەرتووکی پیرۆز وەڵامی ئەم پرسیارەدەداتەوەلە زەبوور ٣٧:٢٩ و ئیشایا ٦٥:٢١-٢٣.