بچۆ سه‌ر ناوه‌ڕۆک

بچۆ سه‌ر لیستی ناوه‌ڕۆک

بۆچی دە‌بێت لە‌پە‌رتووکی پیرۆز بکۆڵدرێتە‌وە؟‏

بۆچی دە‌بێت لە‌پە‌رتووکی پیرۆز بکۆڵدرێتە‌وە؟‏

ئایا تۆ پە‌رتووکی پیرۆز دە‌ناسی؟‏ ئە‌و پە‌رتووکە بێهاوتایە بە‌ربڵاوترین پە‌رتووکە لە‌مێژوودا.‏ پە‌یامی ئە‌و پە‌رتووکە بۆ خە‌ڵکی هە‌موو کە‌لتورە‌کان بۆتە سە‌رچاوە‌ی ئومێدو ئامۆژگاری کاریگە‌ر بۆسە‌ر ژیانی ڕۆژانە‌یان.‏ سە‌رە‌ڕای ئە‌مە‌ش خە‌ڵکێکی کە‌م زانیارییان دە‌ربارە‌ی پە‌رتووکی پیرۆز هە‌یە.‏ هە‌رچە‌ندە تۆ باوە‌ڕداربی یاننا،‏ لە‌وانە‌یە تامە‌زرۆی زانینی شتی زۆرتربی دە‌ربارە‌ی ئە‌و پە‌رتووکە.‏ ئە‌م بڵاوکراوە‌یە داڕێژراوە تاکو پوختە‌یە‌کت دە‌ربارە‌ی پە‌رتووکی پیرۆز بخاتە بە‌رچاو.‏

پێش ئە‌وە‌ی دە‌ست بە‌خوێندێنە‌وە‌ی پە‌رتووکی پیرۆز بکە‌یت،‏ واباشە چە‌ند شتێك لە‌سە‌ر چۆنییە‌تی داڕێژرانی ئە‌و پە‌رتووکە بزانیت.‏ ئە‌و پە‌رتووکە کە بە‌نووسراوی پیرۆزیش ناسراوە،‏ لە‌ڕاستیدا کۆکراوە‌ی ٦٦ پە‌رتووك یاخود بە‌شە،‏ کە بە پە‌رتووکی پێکهێنان دە‌ستپێدە‌کات‌و بە بینین کۆتایدێت.‏

داهێنە‌ری پە‌رتووکی پیرۆز کێیە؟‏ ئە‌مە پرسیارێکی ئاڵۆزە.‏ لە‌ڕاستیدا نووسراوە‌کان بە دە‌ستی ٤٠ کە‌سە‌وە نووسراون،‏ لە ماوە‌ی ١٦٠٠ ساڵدا.‏ شایانی باسە کە ئە‌و پیاوانە هە‌رگیز بانگە‌شە‌ی ئە‌وە‌یان نە‌کردووە کە ئە‌وان داهێنە‌ری ئە‌و پە‌رتووکە‌ن.‏ یە‌کێ لە‌نووسە‌رە‌کان نووسیویە‌تی:‏ «هە‌موو کتێبی پیرۆز بە‌وە‌حی لە خودا هاتووە» (‏٢ تیمۆساوس ٣:‏١٦‏)‏.‏ یە‌کێکی تر لە‌نووسە‌رە‌کانی تێبینیدە‌کات:‏ «ڕۆحی خوداوە‌ند بە‌هۆی منە‌وە دوا،‏ ووشە‌کە‌شی لە‌سە‌ر زمانم بوو» (‏٢ سامۆئیل ٢٣:‏٢‏)‏.‏ نووسە‌رە‌کان بانگە‌شە‌یان کرد،‏ ئە‌و یە‌هوە خودایە‌ی کە پایە‌بە‌رزترین فە‌رمانڕە‌وای گە‌ردونە،‏ داهێنە‌ری پە‌رتووکی پیرۆزە.‏ خودا،‏ ئاشکراکە‌ری ئە‌و نووسە‌رانە دە‌یە‌وێ مرۆڤ لێی نزیکبنە‌وە.‏

شتێکی تر هە‌یە کە زۆر گرنگە بزانرێ تاکو مرۆڤ لە پە‌رتووکی پیرۆز تێبگا.‏ نووسراوە‌کان یە‌ك بابە‌تیان هە‌یە:‏ کە پشتگیری کردنە لە مافی ڕە‌وای خودا بۆ فە‌رمانڕە‌وایکردنی مرۆڤ لە‌لایە‌ن پادشاهێتییە ئاسمانییە‌کە‌یە‌وە.‏ لە‌لاپە‌ڕە‌کانی داهاتوودا دە‌توانیت ببینیت کە چۆن ئە‌م بابە‌تە ناوە‌ڕۆکی پە‌رتووکی پیرۆزە،‏ هە‌ر لە پێکهێنانە‌وە تا بینین.‏

بە لە‌بیربوونی ئە‌م شتانە‌ی باسکران،‏ سە‌رنجی ئە‌و پە‌یامە دە‌دە‌ین کە لە بە‌ناوبانگترین پە‌رتووکی جیهاندا بە‌رچاودە‌کە‌وێت،‏ کە پە‌رتووکی پیرۆزە.‏

a چە‌ند ڕێگایە‌کی جیاواز هە‌ن بۆ نیشاندانی کات لە مێژوودا.‏ لە‌م بڵاوکراوە‌یە‌دا ز بە‌مانای زایینی دێت.‏ هە‌روە‌ها پ.‏ ز بە‌مانای پێش زایین دێت.‏ لە‌ناو دێڕە‌کانی بە‌شی خوارە‌وە‌ی ئە‌م بڵاوکراوە‌یە‌دا ئە‌مە‌تان بە‌رچاو دە‌کە‌وێت.‏