بەش ١
ئافەریدگار بەهەشتی دا بە مرۆڤ
خودا گەردونی ماددییو ژیانی ئافراند: ئەو ژنو پیاوێکی تەواوی ئافراندو خستنیە ناو باخچەیەکی جوانەوەو یاسای بۆ دانان کە دەبوایە گوێڕایەڵی بن
ئەم ووشانەی خوارەوە بەناوبانگترین ووشە نووسراوەکانن کە هەرگیز ناسروان. «لەسەرەتادا خودا ئاسمانو زەوی بەدیهێنا» (پێکهێنان [١ موسا] ١:١). بەم ووشە ساکارا پایەبەرزانە پەرتووکی پیرۆز ئەوکەسایەتیەمان پێدەناسێنێ کە گرنگترین کەسایەتی ناو پەرتووکی پیرۆزە، کە یەهوەی خودای هەرەبەتوانایە. یەکەمین ئایەتی پەرتووکی پیرۆز بۆمان دەردەخات کە خودا ئافەریدگاری گەردوونی ماددی بەربڵاوە، کە ئەو هەسارەیەش دەگرێتەخۆی کە ئێمە لەسەری دەژین. ئەو ئایەتانەی بەدوایدادێن بۆمان ڕووندەکەنەوە کە خودا بە زنجیرەیەك ماوەی دوروودرێژەوە، کە بەشێوەیەکی هێمایی پێیان دەوترێ ڕۆژ، هەموو شتە سەرسوڕهێنەرەکانی ناو سروشتی هێنایە کایەوە بۆئەوەی ژیان لەسەر ئەم زەویە دابینبکات.
مرۆڤ مەزنترین ئافەریدەکانی یەهوە بوو. ئەو ئافەریدەیەك بوو کە لەسەر شێوەی خودا ئافەریدکرابوو، توانای ڕەنگدانەوەی ڕەوشتەکانی کەسایەتی خودای وەك خۆشەویستیو دانایی هەبوو. خودا مرۆڤی لە خۆڵی زەوی ئافراندو ناوی لێنا ئادەم، دواتر خستیە ناو بەهەشتەوە کە باخچەیەك بوو لە عەدەن. خودا خۆی ئەو باخچەیەی چاندو پڕیکرد لە داری جوانو خۆش بۆ خواردن.
خودا کاتێك بینی مرۆڤ پێویستی بە یاریدەدەرێك هەیە، لە پەراسووی ئادەم ژنێکی بۆ ئەو ئافراندو دواتر ناوی لێنا حەوا. ئادەم بەشیعرخوێندنەوە ووتی: «لەبەرئەمەشە پیاو دایكو باوکی خۆی جێدەهێڵێو بەژنەکەوە دەنووسێت، دەبنە یەك لەش» (پێکهێنان [١ موسا] ٢:٢٢-٢٤؛ ٣:٢٠).
خودا دوو فەرمانی بە ئادەمو حەوا دا. یەکەم، ئەرکی بەڕێوەبردنو بەرفراوانکردنی ماڵی زەویانەی خستنە سارشانیانو دواتریش بەرهەم هێنانی منداڵان لەسەرانسەری زەویدا. دووەم، هەروەها پێی فەرموون بۆیان هەیە لەبەری هەموو درەختەکانی ناو باخچەکە بخۆن تەنها لەبەری یەك درەخت نەخۆن، «لەدرەختی زانینی چاکەو خراپە» (پێکهینان [١ موسا] ٢:١٧). ئەگەر ئەوان گوێڕایەڵ نەبوونایە دەمردن. بەدەربڕینی ئەو دوو فەرمانە خودا ڕێگای چۆنییەتی قەبوڵکردنی یاساکانی خۆی نیشانی ئادەمو حەوا دا. هەروەها بەگوێڕایەڵییان بۆ خودا ڕێزو سوپاسگوزاری خۆیان بە خودا نیشاندەدا. هەموو هۆیەکیان بەدەستەوەبوو بۆ قەبوڵ کردنی یاسا پڕ بەزەییەکەی خودا. هیچ هەڵەیەك لەو دوو مرۆڤە تەواوەدا نەبوو. پەرتووکی پیرۆز پێمان دەڵێ: «ئینجا خودا بینی ئەوەتا ئەوەی ئەو دروستی کردووە زۆر باشە» (پێکهینان [١ موسا] ١:٣١).
بەگوێرەی پێکهێنان بەندی ١ و ٢.