بچۆ سه‌ر ناوه‌ڕۆک

بچۆ سه‌ر لیستی ناوه‌ڕۆک

بە‌ش ٥

خودا ئیبراهیم‌و خێزانە‌کە‌ی پیرۆزکرد

خودا ئیبراهیم‌و خێزانە‌کە‌ی پیرۆزکرد

نە‌وە‌کانی ئیبراهیم ژمارە‌یان زۆربوو،‏ خودا یوسفی لە میسردا پاراست

یە‌هوە دە‌یزانی ڕۆژێك دێت خۆشە‌ویسترین کە‌سی ئە‌و دە‌بێ ئازاربکێشێو بمرێت.‏ ئە‌و پێشبینییە‌ی لە پێکهێنان ٣:‏١٥ تۆمارکراوە ئاماژە‌ی بە‌م ڕاستییە کرد.‏ ئایا خودا دە‌توانێ لە مرۆڤی بگە‌ێنێ باجی مردنی کە‌سێکی خۆشە‌ویست چە‌ندە؟‏ پە‌رتووکی پیرۆز نموونە‌یە‌کی زیندووی دایە‌دە‌ستە‌وە.‏ خودا داوای لە ئیبراهیم کرد ئیسحاقی کوڕی خۆشە‌ویستی قوربانی بکات.‏

ئیبراهیم باوە‌ڕێکی مە‌زنی هە‌بوو.‏ لە‌بیرتە خودا بە‌ڵێنی بە‌و دابوو ڕزگارکە‌رە بە‌ڵێندراوە‌کە یاخود نە‌وە‌کە لە‌ڕە‌چە‌ڵە‌کی ئیسحاق دە‌بێت.‏ ئیبراهیم بە گوێڕایە‌ڵییە‌وە ئامادە‌بوو ئیسحاقی کوڕی خۆی قوربانی بکات چونکە متمانە‌ی بە‌وە هە‌بوو کە ئە‌گە‌ر پێویستبکات خودا ئە‌و لە‌مردن زیندوو دە‌کاتە‌وە.‏ بە‌ڵام فریشتە‌یە‌کی خودا لە‌کاتی پێویستدا ڕێگای لە کردنی ئە‌م کارە گرت.‏ خودا کە بینی ئیبراهیم ئامادە‌یە ئیسحاقی کوڕی خۆشە‌ویستی قوربانی بکات،‏ دە‌ستخۆشکە‌ری لە ئیبراهیم کردو بە‌ڵێنە‌کە‌ی خۆی بۆ ئیبراهیم نوێکردە‌وە.‏

دواتر ئیسحاق دوو کوڕی بوو،‏ عیسۆو یاقوب.‏ یاقوب بە‌پێچە‌وانە‌ی عیسۆ زۆر بایە‌خی بە لایە‌نی ڕۆحی دە‌داو بە‌بۆنە‌ی ئە‌مە‌وە خە‌ڵات کرا.‏ خودا ناوی یاقوبی گۆڕی بۆ ئیسرائیل،‏ هە‌روە‌ها ١٢ کوڕە‌کانی ئیسرائیل بوونە سە‌رۆکی هۆزە‌کانی ئیسرائیل.‏ بە‌ڵام ئایا ئە‌و خێزانە چۆن بوو بە نە‌تە‌وە‌یە‌کی گە‌ورە؟‏

بە‌هۆی زنجیرە‌یە‌ك ڕووداوە‌وە زۆربە‌ی کوڕە‌کانی یاقوب بە‌خیلییان بە یوسفی برا بچووکە‌کە‌یان برد.‏ وە‌ك کۆیللە‌یە‌ك فرۆشتیان‌و بردرا بۆ میسر.‏ بە‌ڵام خودا ئە‌و کوڕە ئازاو باوە‌ڕدارە‌ی بە‌رە‌کە‌تدار کرد.‏ سە‌رە‌ڕای بارودۆخێکی ناخۆش،‏ لە کۆتاییدا یوسف لە‌لایە‌ن فرعە‌ونی فە‌رمانڕە‌وای میسرە‌وە هە‌ڵبژێردراو دە‌سە‌ڵاتێکی زۆری پێدرا.‏ سە‌ردە‌مێك هات کە بە‌هۆی قات‌وقوڕی یاقوب هە‌ندێك لە کوڕە‌کانی بۆ میسر نارد تاکو خواردن بکڕن.‏ ئە‌و کاتە عە‌مباری خواردە‌مە‌نی لە‌ژێر دە‌سە‌ڵاتی یوسف بوو.‏ دوای ڕووبە‌ڕوو بوونە‌وە‌یە‌کی لە‌ناکاو و پڕ سۆزە‌وە لە‌گە‌ڵ براکانی کە لە‌کردە‌وە‌کە‌یان پە‌شیمان بوون یە‌کیان گرتە‌وە،‏ یوسف لێیان خۆشبوو هە‌لومە‌رجی وای بۆ ڕە‌خساندن تا هە‌موو بنە‌ماڵە‌کە بۆ میسر بهێنن.‏ خاکێکی باشیان پێدرا،‏ کە لە‌وێدا دە‌یانتوانی درێژە بە گە‌شە‌کردن‌و زۆربوون بدە‌ن.‏ یوسف تێگە‌یشت خودا چە‌ند بارودۆخێکی رە‌خساند تاکو بە‌هۆی ئە‌مانە‌وە بە‌ڵێنە‌کانی خۆی بێنێتە دی.‏

یاقوبی بە‌ساڵداچوو لە‌نێوان خێزانە گە‌شە‌بووە‌کە‌ی دوا ساڵانی تە‌مە‌نی لە میسر بە‌سە‌ربرد.‏ لە‌سە‌ر نوێنی مردنی پێشبینی کرد کە نە‌وە یاخود ڕزگارکە‌رە بە‌ڵێندراوە‌کە ئە‌وە‌ی کە دە‌بێتە فە‌رمانڕە‌وایە‌کی بە‌توانا لە ڕە‌گە‌زی بنە‌ماڵە‌ی یە‌هودای کوڕی لە‌دایك دە‌بێت.‏ یوسف چە‌ند ساڵێك پێش مردنی پێشبینی کرد کە ڕۆژێك دێ خودا خێزانی یاقوب لە میسر دە‌باتە دە‌رێ.‏

بە‌گوێرە‌ی پێکهێنان ٢٠ تا ٥٠؛‏ عیبرانییە‌کان ١١:‏١٧-‏٢٢‏.‏