بچۆ سه‌ر ناوه‌ڕۆک

بچۆ سه‌ر لیستی ناوه‌ڕۆک

بە‌ش ١١

سروودە سروشکراوە‌کان بۆ فێرکاری و دڵنە‌واییکردن

سروودە سروشکراوە‌کان بۆ فێرکاری و دڵنە‌واییکردن

داودو کە‌سانی تر سروودیان بۆمان هە‌ڵبە‌ستووە تاکو بۆ خوداپە‌رستی بە‌کاریبهێنین.‏ پە‌رتووکی زە‌بوور ١٥٠ هۆنراوە‌مان لە‌وانە دە‌خاتە بە‌ردە‌ست

دوورودرێژترین پە‌رتووکی ناو پە‌رتووکی پیرۆز کۆکراوە‌ی سروودە پیرۆزە‌کانە.‏ ئە‌و پە‌رتووکە لە‌ماوە‌ی ١٠٠٠ ساڵدا نووسراوە.‏ پە‌رتووکی زە‌بور قوڵترین‌و کاریگە‌رترین دە‌ربڕین دە‌ربارە‌ی باوە‌ڕ دە‌گرێتە‌خۆی کە هە‌رگیز نووسرابێ.‏ لە‌و سروودە ستایشکە‌رانە‌دا زنجیرە‌یە‌کی گە‌ورە لە سۆزی مرۆڤانە نمایشکراون،‏ لە دە‌ربڕینی خۆشی‌و سوپاسگوزارییە‌وە بگرە تا دە‌گاتە پە‌ژارە‌یی،‏ خە‌مباری‌و هە‌روە‌ها پە‌شیمانی.‏ ڕوون‌و ئاشکرایە کە زە‌بوورنووس پە‌یوە‌ندییە‌کی زۆر پتە‌و و پڕ متمانە‌ی لە‌گە‌ڵ خودا دا هە‌بووە.‏ تێبینی هە‌ندێك لە بابە‌تە‌کانی ئە‌و هۆنراوانە بکە.‏

یە‌هوە ڕاست‌ودروست‌و سە‌روە‌رە،‏ شایانی پە‌رستن‌و شکۆمە‌ندییە.‏ لە زە‌بور ٨٣:‏١٨ دا نووسراوە،‏ با بزانن ناوت یە‌هوە یە‏!‏ بابزانن تە‌نها تۆ بە‌رزیت لە‌سە‌ر هە‌موو زە‌وی.‏ چە‌ندین بە‌ندی زە‌بور ستایشی یە‌هوە دە‌کە‌ن لە‌بە‌ر کاری ئافراندنە‌کانی،‏ وە‌ك ئە‌ستێرە‌کانی ئاسمان،‏ سە‌رسوڕهێنە‌رە‌ی لە‌شی مرۆڤ‌و زیندە‌وە‌رە‌کانی تری سە‌ر ڕووی زە‌وی (‏زە‌بور ٨،‏ ١٩،‏ ١٣٩،‏ ١٤٨‏)‏.‏ هە‌ندێك لە‌و زە‌بورانە یە‌هوە شکۆدار دە‌کە‌ن وە‌ك خودایە‌ك کە دە‌ستبە‌کار دە‌بێت بۆ ڕزگارکردن‌و پاراستنی ئە‌وانە‌ی دڵسۆزی ئە‌ون (‏زە‌بور ١٨،‏ ٩٧،‏ ١٣٨‏)‏.‏ هە‌ندێکی تر پلە‌ی خودا بە‌رزدە‌کە‌ن وە‌ك خودایە‌کی دادوە‌ر،‏ ئە‌وە‌ی کە چە‌وسێندراوان رزگاردە‌کات‌و سزای بە‌دکاران دە‌دات (‏زە‌بور ١١،‏ ٦٨،‏ ١٤٦‏)‏.‏

یە‌هوە یارمە‌تی‌و دڵنە‌وایی ئە‌وانە دە‌دات کە ئە‌ویان خوشدە‌وێ.‏ یە‌کێك لە‌و زە‌بورانە‌ی کە لە لای زۆر خە‌ڵك ناسراوە ژمارە ٢٣ یە،‏ کە تێیدا داود باس لە یە‌هوە دە‌کات وە‌ك شوانێکی خۆشە‌ویست،‏ ڕێنمای‌و پارێزگاریو هە‌روە‌ها بایە‌خ بە مە‌ڕە‌کانی دە‌دات.‏ زە‌بوری ژمارە ٦٥:‏٢ بە‌بیر خوداپە‌رستان دێنێتە‌وە کە یە‌هوە «بیستە‌ری نوێژە».‏ زۆر لە‌وانە‌ی کە تووشی هە‌ڵە‌ی گە‌ورە هاتوون دڵنە‌واییکردنێکی مە‌زنیان لە زە‌بوری ٣٩ و ٥١ بە‌دیکردووە،‏ کە تیایدا داود بە ووشە‌ی دڵتە‌زێن باسی پە‌شیمانی خۆی لە‌سە‌ر هە‌ڵە‌یە‌کی گە‌ورە‌دە‌کات کە کردبووی،‏ هە‌روە‌ها بە‌دە‌ستە‌واژە‌ی تر باوە‌ڕی بە لێخۆشبوونی یە‌هوە لە‌گوناه دە‌ردە‌بڕێت.‏ زە‌بوری ٥٥:‏٢٢ هانمان دە‌دات متمانە بە یە‌هوە بکە‌ین‌و هە‌موو خە‌مە‌کانی خۆمان بە یە‌هوە بسپێرین.‏

یە‌هوە جیهان بە‌هۆی پادشاهێتی دە‌ستنیشانکراوە‌کە‌وە دە‌گۆڕێ.‏ ژمارە‌یە‌ك لە بڕگە‌کانی زە‌بور بە ڕوونی ئاماژە بۆ دە‌ستنیشانکراوە‌کە دە‌کە‌ن کە پادشای پێشبینیکراوە.‏ زە‌بوری ٢ پێشبینی ئە‌وە دە‌کات کە فە‌رمانڕە‌وا هە‌موو ئە‌و نە‌تە‌وە بە‌دکارانە‌ی دژایە‌تی دە‌ستنیشانکراوە‌کە دە‌کە‌ن لە‌ناو دە‌بات.‏ زە‌بوری ٧٢ دە‌ریدە‌خات کە ئە‌و پادشایە کۆتایی بە برسێتی و ناڕاست‌ودروستی‌و چە‌وساندنە‌وە دێنێت.‏ بە‌گوێرە‌ی زە‌بوری ٤٦:‏٩ لە ڕێگای پادشاهێتی دە‌ستنیشانکراوە‌وە،‏ خودا کۆتایی بە جە‌نگ دێنێت‌و تە‌نانە‌ت هە‌موو چە‌ك‌و تە‌قە‌مە‌نیە‌کانی جە‌نگ لە‌ناودە‌بات.‏ لە زە‌بوری ٣٧ دە‌خوێنینە‌وە بە‌دکاران دوایان دە‌بڕێتە‌وە‌و لە‌کاتێکدا ڕاست‌ودروستان لە‌سە‌ر زە‌وی بۆ هە‌میشە لە ئاشتی‌و تە‌بایی دە‌ژین‏.‏

بە‌گوێرە‌ی پە‌رتووکی زە‌بور‏.‏