بچۆ سه‌ر ناوه‌ڕۆک

بچۆ سه‌ر لیستی ناوه‌ڕۆک

پە‌یامی پە‌رتووکی پیرۆز—‏چاو پێخشانێك

پە‌یامی پە‌رتووکی پیرۆز—‏چاو پێخشانێك
  1. ١ یە‌هوە ئادە‌م‌و حە‌وای ئافراند بۆئە‌وە‌ی ئە‌وان بۆ هە‌میشە لە‌بە‌هە‌شت بژین.‏ شە‌یتان بوختانی بە‌ناوی خوداوە کردو مافی فە‌رمانڕە‌واییکردنی خودای خستە ژێر گومانە‌وە.‏ ئادە‌م‌و حە‌وا بە‌شداری شە‌یتانیان لە یاخیبووندا کرد،‏ گوناهو مردنیان بۆ خۆیان‌و نە‌وە‌کانیان هێنا.‏

  2. ٢ یە‌هوە سزای یاخیبووانی داو بە‌ڵێنیدا کە ڕزگارکە‌ر یان نە‌وە‌کە،‏ سە‌رهە‌ڵدە‌دا،‏ ئە‌وە‌ی کە شە‌یتان لە‌ناودە‌بات‌و ئاکامی یاخیبوون‌و گوناه پوچە‌ڵ دە‌کاتە‌وە.‏

  3. ٣ یە‌هوە بە‌ڵێنی بە ئیبراهیم‌و داود دا کە ئە‌وان دە‌بنە بابە گە‌ورە‌ی نە‌وە‌کە یاخود دە‌ستنیشانکراوە‌کە،‏ ئە‌وە‌ی کە بۆ هە‌میشە وە‌ك پادشا فە‌رمانڕە‌وایی دە‌کات.‏

  4. ٤ یە‌هوە پێغە‌مبە‌رانی سروشکرد تا پێشبینی بکە‌ن کە دە‌ستنیشانکراوە‌کە چارە‌سە‌ری گوناهو مردن دە‌کات.‏ عیسای مە‌سیح لە‌گە‌ڵ هاوفە‌رمانڕە‌وایانی وە‌ك پادشایە‌ك فە‌رمانڕە‌وایە‌تی پادشاهێتی خودا دە‌کات ئە‌وە‌ی کە کۆتایی بە جە‌نگە‌کان‌و نە‌خۆشییە‌کان‌و تە‌نانە‌ت مردنیش دە‌هێنێ.‏

  5. ٥ یە‌هوە ڕۆڵە‌کە‌ی خۆی بۆ زە‌وی دە‌نێرێو عیسای مە‌سیح وە‌ك دە‌ستنیشانکراوە‌کە دە‌ناسێنێت.‏ عیسای مە‌سیح مزگێنی پادشاهێتی خودا دە‌دات‌و گیانی خۆی وە‌ك قوربانی پێشکە‌ش دە‌کات.‏ یە‌هوە ئە‌وی وە‌ك کە‌سێکی ڕۆحی زیندوو کردە‌وە.‏

  6. ٦ یە‌هوە ڕۆڵە‌کە‌ی دە‌خاتە سە‌ر تە‌ختی پادشاهێتی لە ئاسمان،‏ ئە‌مە نیشانە‌یە‌کە بۆ سە‌رە‌تای دە‌ستپێکردنی ڕۆژانی دوایی ئە‌م زە‌مانە.‏ عیسای مە‌سیح ڕێنمایی بە‌دواکە‌وتوانی دە‌دا کە لە‌سە‌ر زە‌وی دە‌ژین لە‌کاتێکدا کە مزگێنی پادشاهێتی خودا لە هە‌موو زە‌وی دە‌کە‌ن.‏

  7. ٧ یە‌هوە ئە‌رکی بە‌ڕۆڵە‌کە‌ی سپارد تا وە‌ك پادشا فە‌رمانڕە‌وایە‌تی زە‌وی بکات.‏ پادشاهێتییە‌کە هە‌موو فە‌رمانڕە‌وایە بە‌دکارە‌کان لە‌ناودە‌بات،‏ بە‌هە‌شت سە‌قامگیر دە‌کات‌و مرۆڤی باوە‌ڕدار بە‌رە‌و تە‌واوی دە‌هێنێ.‏ پشتیوانی لە مافی ڕە‌وای فە‌رمانڕە‌واییکردنی یە‌هوە دە‌کات‌و ناویشی بۆ هە‌میشە پیرۆز دە‌کات.‏