بەش ٢
خودای ڕاستەقینە کێیە؟
تەنها یەك خودای ڕاستەقینە هەیە، پەرتووکی پیرۆز دەفەرمووێ: «بابزانن ناوت یەهوەیە، بابزانن تەنها تۆ بەرزیت لەسەر هەموو زەوی» (زەبور ٨٣:١٨، «وەرگێڕانی جیهانی نوێی ئینگلیزی»). خودا ڕۆحەو ئێمە ناتوانین ئەو ببینین. ئەو ئێمەی خۆشدەوێو دەیەوێ ئێمەش ئەومان خۆشبوێ. هەروەها دەیەوێ ئێمە خەڵکمان خۆشبوێ (مەتتا ٢٢:٣٥-٤٠). ئەو خودای هەرە بەرزترینەو هەموو شتێکی ئافراندووە.
یەکەم ئافەریدەی خوداش فریشتەیەکی ڕۆحانی بوو کە دواتر لەسەر زەوی بەعیسا ناسرا. خودا فریشتەی تریشی ئافراند.
یەهوە هەموو شتێکی لەئاسمانو زەوی ئافراند (بینینی یۆحەننا ٤:١١).
یەهوە ئەستێرەکانو زەویو هەموو ئەوانەی کەتێیدایە ئافراند.
خودا ئادەمی لەخۆڵی زەوی بەدیهێنا کە یەکەم مرۆڤ بوو (پەیدابوون ٢:٧).