بچۆ سه‌ر ناوه‌ڕۆک

بچۆ سه‌ر لیستی ناوه‌ڕۆک

بە‌ش ٦

ئێمە چی لە لافاوە مە‌زنە‌کە‌ی نوح فێردە‌بین؟‏

ئێمە چی لە لافاوە مە‌زنە‌کە‌ی نوح فێردە‌بین؟‏

خودا خراپە‌کارانی لە‌ناو برد بە‌ڵام نوح‌و بنە‌ماڵە‌کە‌ی پاراست (‏پە‌یدابوون ٧:‏١١،‏ ١٢،‏ ٢٣‏)‏.‏

بارانێکی بە‌گوڕ بۆ ماوە‌ی ٤٠ شە‌و و ڕۆژ باری،‏ کە ئاو سە‌رانسە‌ری زە‌وی داپۆشی.‏

هە‌موو خە‌ڵکە بە‌دکارە‌کان مردن.‏ فریشتە یاخیبووە‌کان لە‌شە مرۆڤانە‌ییە‌کە‌یان جێهێشت‌و بوون بە جنۆکە.‏

ئە‌وانە‌ی لە کە‌شتییە‌کە‌دا بوون دە‌رباز بوون.‏ هە‌رچە‌ندە کە نوح‌و ئە‌ندامانی خێزانە‌کە‌ی بە ئاسایی مردن،‏ بە‌ڵام خودا دووبارە زیندوویان دە‌کاتە‌وە‌و ئیتر دە‌توانن بۆ هە‌میشە بژین.‏

خودا دووبارە بە‌دکاران لە‌ناودە‌بات‌و خە‌ڵکی چاك دە‌پارێزێت (‏مە‌تتا ٢٤:‏٣٧-‏٣٩‏)‏.‏

شە‌یتان‌و جنۆکە‌کان لە‌سە‌ر گومڕاکردنی خە‌ڵکی بە‌ردە‌وامن.‏

ئە‌مرۆش هە‌روە‌ك سە‌ردە‌می نوح،‏ زۆرکە‌س ڕێنماییە خۆشە‌ویستانە‌کە‌ی یە‌هوە ڕە‌تدە‌کە‌نە‌وە.‏ بە‌مزووانە یە‌هوە هە‌موو بە‌دکاران لە‌ناو دە‌بات.‏ ئە‌وانە‌ی گوێڕایە‌ڵی خودا دە‌بن پیرۆز دە‌کرێن‌و بە‌زیندووی دە‌مێننە‌وە (‏٢ پە‌ترۆس ٢:‏٥،‏ ٦‏)‏.‏

هە‌ندێك کە‌س هە‌روە‌ك نوحن،‏ گوێڕایە‌ڵی خودا دە‌بن‌و بە‌قسە‌ی دە‌کە‌ن.‏ ئە‌وانە شاهیدانی یە‌هوە‌ن‏.‏