بەش ١٤
چۆن دەتوانی دڵسۆزیت نیشانی خودا بدەی؟
پشتیوانی خۆت بۆ یەهوە نیشان بدە (١ پەترۆس ٥:٦-٩).
بەشداری لە هیچ دابونەریتێك مەکەن کە پەرتووکی پیرۆز قەبوڵی ناکا. ئەنجامدانی ئەم کارە پێویستی بە ئازایەتییە.
خۆتان لە هیچ کاروبارێکی ڕامیاری نەتەوەییدا وەرمەدەن، چونکە ئەوانە پشتگیری لە یەهوەو پادشاهێتییەکەی ناکەن.
مەتتا ٧:٢٤، ٢٥).
بڕیاری ڕاست بدەو گوێڕایەڵی خودا بە (دۆستایەتی لەگەڵ شاهیدانی یەهوە بکە، ئەوان یارمەتیت دەدەن لەخودا نزیك بیتەوە.
بەردەوام بە لەسەر فێربوون دەربارەی خوداو هەوڵ بدە گوێڕایەڵی فەرمانەکانی بیت.
کاتێك باوەڕەکەت بەهێز بوو، دەبێ خۆت بۆ خودا تەرخان بکەیتو خۆت لەئاو هەڵکێشی (مەتتا ٢٨:١٩).
گوێڕایەڵی خودابەو، پەرتووکی پیرۆز بخوێنەوەو بۆ لێ تێگەیشتنی داوای یارمەتی لە شاهیدانی یەهوە بکە. ئینجا ئەوەی کە فێری بوویت جێبەجێی بکە. ئەگەر ئەمە بکەیت، ژیانی هەمیشەیی بەدەست دەهێنی (زەبور ٣٧:٢٩).