بچۆ سه‌ر ناوه‌ڕۆک

بچۆ سه‌ر لیستی ناوه‌ڕۆک

وانە‌ی:‏ ١

ئە‌و ھە‌واڵە خۆشە چییە؟‏

ئە‌و ھە‌واڵە خۆشە چییە؟‏

١.‏ ھە‌واڵ لە‌لایە‌ن خوداوە چییە؟‏

خودا دە‌یە‌وێ خە‌ڵک لە‌سە‌ر زە‌وی چێژ لە‌ژیان وە‌رگرن.‏ ئە‌و زە‌وی و ھە‌موو شتە‌کانیسە‌ر زە‌وی ئافراند چونکە ئە‌و مرۆڤی خۆشدە‌وێ.‏ ئە‌و بە‌م زووانە دە‌ست بە‌کار دە‌بێ تاکو داھاتوویە‌کی باشتر بۆ خە‌ڵک لە‌سە‌رانسە‌ری جیھان دابین بکا.‏ ئە‌و مرۆڤایە‌تی لە ھۆکارە‌کانی ئازارچێژتن ئازاد دە‌کا.‏—‏یە‌رمیا ٢٩:‏١١ بخوێنە‌وە.‏

ھە‌رگیز ھیچ فە‌رمانڕە‌وایە‌تییە‌ک نە‌یتوانیوە کۆتایی بە‌زۆرداری،‏ نە‌خۆشی یان مردن بھێنێ.‏ بە‌ڵام ھە‌واڵی خۆش لە ئارادایە.‏ بە‌مزوانە خودا فە‌رمانڕە‌وایە‌تییە‌کانی مرۆڤ دە‌گۆڕێ لە‌بری ئە‌مە فە‌رمانڕە‌وایە‌تی خۆی دادە‌نێ.‏ لە‌ژێر سایە‌ی ئە‌و فە‌رمانڕە‌وایە‌تییە‌دا خە‌ڵک چێژ لە تە‌ندرووستی و ئاشتی وە‌ردە‌گرن.‏—‏ئیشایا ٢٥:‏٨؛‏ ٣٣:‏٢٤؛‏ دانیال ٢:‏٤٤ بخوێنە‌وە.‏

٢.‏ بۆچی ئە‌و ھە‌واڵە خۆشە ئە‌وە‌ندە پێویستە؟‏

ئازارە‌کان ئە‌و کاتە کۆتاییان پێدێ کە خودا زە‌وی لە مرۆڤی بە‌دکار پاک بکاتە‌وە (‏سە‌فە‌نیا ٢:‏٣‏)‏.‏ کە‌ی ئە‌مە ڕوودە‌دات؟‏ وشە‌کانی خودا پێشبینی بارودۆخێک دە‌کە‌ن کە بۆ مرۆڤایە‌تی ھە‌ڕە‌شە‌یە.‏ بارودۆخە‌کانی ئێستا نیشانمان دە‌دە‌ن کە خودا بە‌م زووانە دە‌ستبە‌کار دە‌بێت.‏—‏٢ تیمۆساوس ٣:‏١-‏٥ بخوێنە‌وە.‏

٣.‏ ئێمە دە‌بێ چی بکە‌ین؟‏

ئێمە پێویستە دە‌ربارە‌ی خودا لە‌ڕێگای وشە‌کە‌ی کە پە‌رتووکی پیرۆزە شت فێربین.‏ ئە‌وە وە‌ک نامە‌یە‌کە بۆ ئێمە لە‌لایە‌ن باوکێکی خۆشە‌ویستە‌وە.‏ ئە‌و پێمان دە‌فە‌رمووێ ئێمە ئێستا چۆن دە‌توانین بە شێوە‌یە‌کی باشتر بژین و چۆن ژیانی ھە‌میشە‌یی لە داھاتوودا بە‌دە‌ستبھێنین.‏ ڕاستە،‏ لە‌وانە‌یە ھە‌ندێ کە‌س پێیان خۆش نە‌بێ کە تۆ لە تێگە‌یشتنی پە‌رتووکی پیرۆز یارمە‌رتی وە‌ردە‌گری.‏ بە‌ڵام لە‌دە‌ستدانی ھە‌لومە‌رجێکی ئاوا داخێکی زۆر گە‌ورە‌یە.‏—‏پە‌ندە‌کان سلێمان ٢٩:‏٢٥؛‏ ئاشکراکردن ١٤:‏٦،‏ ٧ بخوێنە‌وە.‏