بچۆ سه‌ر ناوه‌ڕۆک

بچۆ سه‌ر لیستی ناوه‌ڕۆک

وانە‌ی:‏ ٣

ئایا ھە‌واڵی خۆش بە‌راستی لە‌لایە‌ن خوداوە‌یە؟‏

ئایا ھە‌واڵی خۆش بە‌راستی لە‌لایە‌ن خوداوە‌یە؟‏

١.‏ نووسە‌ری پە‌رتووکی پیرۆز کێیە؟‏

ئە‌و ھە‌واڵە خۆشە کە مرۆڤ دە‌توانێ بۆ ھە‌میشە لە‌سە‌ر زە‌وی بژی لە پە‌رتووکی پیرۆزدا نووسراوە (‏زە‌بوور ٣٧:‏٢٩‏)‏.‏ پە‌رتووکی پیرۆز لە ٦٦ پە‌رتووکی بچووک پێکھاتووە.‏ خودا بۆ نووسینی ئە‌و پە‌رتووکانە ٤٠ کە‌سی باوە‌ڕداری بە‌کارھێنا.‏ پێنج پە‌رتووکی سە‌رە‌تا ٣٥٠٠ ساڵ لە‌مە‌وبە‌ر بە‌دە‌ستی موسا نووسراون.‏ دوا پە‌رتووکیش ١٩٠٠ ساڵ پێش ئێستا بە‌دە‌ستی یۆحە‌ننای نێردراو نووسرا.‏ نووسە‌رانی پە‌رتووکی پیرۆز بیروبۆچوونی کێ دە‌ردە‌بڕن؟‏ خودا لە‌ڕێگای ڕۆحی پیرۆزە‌وە لە‌گە‌ڵ ئە‌و نووسە‌رانە پە‌یوە‌ندی بە‌ست (‏٢ سامۆئێل ٢٣:‏٢‏)‏.‏ ئە‌وان بیروبۆچوونی خودایان نووسی نە‌ک ھی خۆیان.‏ کە‌واتە خودا نووسە‌ری پە‌رتووکی پیرۆزە.‏—‏٢ تیمۆساوس ٣:‏١٦؛‏ ٢ پە‌ترۆس ١:‏٢٠،‏ ٢١ بخوێنە‌وە.‏

٢.‏ چۆن دە‌توانین دڵنیابین لە‌وە‌ی کە پە‌رتووکی پیرۆز ڕاستە؟‏

ئێمە دە‌زانین پە‌رتووکی پیرۆز لە‌لایە‌ن خوداوە ھاتووە چونکە بە دە‌قاودە‌قی پێشبینی لە داھاتوو دە‌کا.‏ ھیچ مرۆڤێک ناتوانێ ئە‌و کارە بکا (‏یە‌شوع ٢٣:‏١٤ )‏.‏ تە‌نھا خودای ھە‌رە‌بە‌توانا دە‌توانێ بە دە‌قاودە‌قی داھاتووی مرۆڤ پێشبینی بکا.‏—‏ئیشایا ٤٢:‏٩؛‏ ٤٦:‏١٠ بخوێنە‌وە.‏

ئێمە چاوە‌ڕوانی ئە‌وە‌ین کە پە‌رتووکی خودا دە‌بێ بێھاوتابێ،‏ بە‌ڵێ بێھاوتایە.‏ بە‌ملیارە‌ھا دانە لە پە‌رتووکی پیرۆز بە‌سە‌دان زمان بڵاوکراونە‌تە‌وە.‏ سە‌رە‌ڕای ئە‌وە‌ی کە پە‌رتووکێکی کۆنە،‏ لە‌گە‌ڵ زانستدا گونجاوە.‏ ھە‌روە‌ھا،‏ ٤٠ نووسە‌رە‌کانی ئە‌و پە‌رتووکە لە‌گە‌ل یە‌کتر ناکۆک نیین.‏ * لە‌گە‌ڵ ئە‌مە‌شدا پە‌رتووکی پیرۆز زۆر بە‌ڕوونی مۆری خۆشە‌ویستی بێگە‌ردی کە‌سایە‌تی خودای پێوە‌یە‌و تا ئیستاش لە‌توانایدایە ژیانی خە‌ڵکی بە‌رە‌و باشی بگۆڕێ.‏ ئە‌م ڕاستیانە،‏ وایانکردووە ملیۆنە‌ھا کە‌س دڵنیابن لە‌وە‌ی کە پە‌رتووکی پیرۆز وشە‌ی خودایە.‏—‏١ سالۆنیکی ٢:‏١٣ بخوێنە‌وە.‏

ڤیدیۆ:‏ ئێمە چۆن دە‌توانین دڵنیا بین کە پە‌رتووکی پیرۆز ڕاستە؟‏

٣.‏ پە‌رتووکی پیرۆز باس لە‌چی دە‌کا؟‏

ناوە‌ڕۆکی پە‌رتووکی پیرۆز ھە‌واڵێکی خۆش دە‌گرێتە خۆی کە خودا مە‌بە‌ستێکی خۆشە‌ویستانە‌ی بۆ تە‌واوی مرۆڤایە‌تی ھە‌یە.‏ نووسراوە‌کان ڕوونیدە‌کە‌نە‌وە کە چۆن مرۆڤ لە‌سە‌رە‌تای مێژوودا مافی ژیانی لە بە‌ھە‌شتی سە‌ر زە‌وی لە‌دە‌ستدا و چۆن لە‌کۆتاییدا ئە‌و بە‌ھە‌شتە بە‌دە‌ست دێتە‌وە.‏—‏ئاشکراکردن ٢١:‏٤،‏ ٥ بخوێنە‌وە.‏

وشە‌ی خودا ھە‌روە‌ھا یاساو بنە‌ماو ئامۆژگاری تێدایە.‏ ھە‌روە‌ھا پە‌رتووکی پیرۆز مێژووی ھە‌ڵسوکە‌وتی خودای لە‌گە‌ڵ مرۆڤ تۆمارکردوە کە کە‌سایە‌تی خودا دە‌ردە‌خا.‏ کە‌واتە پە‌رتووکی پیرۆز دە‌توانێ یارمە‌تیت بدا تا خودا بناسیت.‏ بۆت شیدە‌کاتە‌وە چۆن تۆ دە‌توانی ببی بە‌دۆستی خودا.‏—‏زە‌بوور ١٩:‏٧،‏ ١١؛‏ یاقوب ٢:‏٢٣؛‏ ٤:‏٨ بخوێنە‌وە.‏

٤.‏ چۆن دە‌توانی لە پە‌رتووکی پیرۆز تێبگە‌ی؟‏

ئە‌م بڵاوکراوە‌یە یارمە‌تیت دە‌دا لە پە‌رتووکی پیرۆز تێبگە‌ی بە بە‌کارھێنانی ھە‌مان شێواز کە عیسای مە‌سیح بە‌کاریھێنا.‏ ئە‌و یە‌ک لە‌دوای یە‌ک ئاماژە‌ی بۆ ئایە‌تە‌کانی پە‌رتووکی پیرۆز دە‌کرد و واتای نووسراوە‌کە‌ی شی دە‌کردە‌وە.‏—‏لۆقا ٢٤:‏٢٧،‏ ٤٥ بخوێنە‌وە.‏

کە‌م شت ھە‌ن بە ئە‌ندازە‌ی ھە‌واڵی خۆشی خودا سە‌رنجڕاکێش بن.‏ کە‌چی،‏ ھە‌ندێک کە‌س ھیچ بایە‌خێکی پێ نادە‌ن،‏ کە‌سانێکش ھە‌ن تە‌نانە‌ت ڕقیان لێیە‌تی.‏ دڵ سارد مە‌بە.‏ ھیوای تۆ بۆ چێژوە‌رگرتن لە ژیانی ھە‌میشە‌یی پابە‌ندە بە‌وە‌ی کە تۆ خودا بناسی.‏—‏یۆحە‌ننا ١٧:‏٣ بخوێنە‌وە.‏

 

^ بە‌ند 3 بڕوانە بڵاوکراوە‌ی پە‌رتووکێک بۆ ھە‌موو خە‌ڵکی (‏بە ئینگلیزی)‏.‏