بچۆ سه‌ر ناوه‌ڕۆک

بچۆ سه‌ر لیستی ناوه‌ڕۆک

وانە‌ی ٣

ئایا دە‌توانیت بە وتە‌کانی پە‌رتووکی پیرۆز متمانە بکە‌ی؟‏

ئایا دە‌توانیت بە وتە‌کانی پە‌رتووکی پیرۆز متمانە بکە‌ی؟‏

پە‌رتووکی پیرۆز بە‌ڵێنی و ئامۆژگاری زۆر پێشکە‌ش دە‌کات.‏ بێگومان تۆش حە‌ز دە‌کە‌یت دە‌ربارە‌ی فێرکارییە‌کانی پە‌رتووکی پیرۆز بزانی،‏ بە‌ڵام لە‌هە‌مان کاتدا،‏ تۆش بۆی هە‌یە دوودڵ بیت و نە‌تە‌وێت هە‌موو شتێک بە بێ سە‌لماندن قە‌بوڵ بکە‌یت.‏ ئایا دە‌توانیت متمانە بە بە‌ڵێنە‌کان و ئامۆژگاریە‌کانی کتێبێکی ئاوا کۆن بکە‌یت؟‏ ئایا بە‌ڕاستی دە‌توانی بڕوا بە‌وە بکە‌یت کە پە‌رتووکی پیرۆز چی دە‌ڵێت دە‌ربارە‌ی چێژ وە‌رگرتن لە ژیانی ئێستا و داهاتوو؟‏ ملیۆنان کە‌س بە وە‌ڵامی ئە‌م پرسیارانە گە‌یشتون،‏ ئێمە‌ش ئێوە هان دە‌دە‌ین کە خۆتان بە دوای ئە‌م پرسیارانە‌دا بگە‌ڕێن.‏

١.‏ ئایا ڕاپۆرتە‌کانی پە‌رتووکی پیرۆز ڕاستیە یان ئە‌فسانە‌یە؟‏

ئە‌و ڕاپۆرتانە‌ی کە لە پە‌رتووکی پیرۆزدا هاتووە ‏«ڕاست و دروستە.‏»‏ (‏ژیرمە‌ندی ١٢:‏١٠‏)‏ کە‌سە‌کان و ڕووداوە‌کانی پە‌رتووکی پیرۆز ڕاستە‌قینە‌ن.‏ (‏لۆقا ١:‏٣ و لۆقا ٣:‏١،‏ ٢ بخوێنە‌رە‌وە.‏)‏ زۆر لە مێژونووسان و شوێنە‌وارناسان سە‌لماندویانە کە وتە‌کانی پە‌رتووکی پیرۆز دە‌ربارە‌ی کات،‏ شوێن،‏ کاراکتە‌رە‌کان و ڕووداوە‌کان ڕاست و دروستن.‏

٢.‏ بۆچی دە‌توانین بڵێین کە پە‌رتووکی پیرۆز کۆن نە‌بووە؟‏

زۆر لە‌و بابە‌تانە کە پە‌رتووکی پیرۆز باسیان دە‌کات،‏ لە کاتی نووسیندا نە‌ناسراو بوون.‏ بۆ نمونە دە‌ربارە‌ی بابە‌تە‌کانی زانستی باس دە‌کات و ئە‌و وتانە لە کاتی نووسیندا زۆر باو بوو.‏ هە‌رچە‌ند زانستی مۆدێرن،‏ ئە‌وە دووپات دە‌کاتە‌وە.‏ ئە‌وە‌ی پە‌رتووکی پیرۆز دە‌یڵێت ‏«هە‌میشە باوە‌ڕ پێکراوە،‏ ئێستا و هە‌تە‌هە‌تایە.‏»‏‏—‏زە‌بوورە‌کان ١١١:‏٧،‏ ٨‏.‏

٣.‏ بۆچی دە‌توانین متمانە بە‌وە بکە‌ین کە پە‌رتووکی پیرۆز دە‌ربارە‌ی داهاتوو چی دە‌ڵێت؟‏

پە‌رتووکی پیرۆز ڕووداوە‌کان لە پێشە‌وە پێشبینی دە‌کات a ‏«لە‌سە‌رە‌تاوە کۆتاییم»‏ ڕاگە‌یاندووە.‏ (‏ئیشایا ٤٦:‏١٠‏)‏ ئە‌م کتێبە چە‌ندین ڕووداوی مێژوویی پێش ئە‌وە‌ی ڕووبدات بە وردی پێشبینی کردووە.‏ هە‌روە‌ها بە وردی باس لە بارودۆخی جیهانی ئە‌مڕۆمان دە‌کات.‏ لە‌م وانە‌یە‌دا،‏ لە‌سە‌ر هە‌ندێک لە پێشبینیە‌کانی پە‌رتووکی پیرۆز لێکۆڵینە‌وە دە‌کە‌ین.‏ ورد بوونی ئە‌م پێشبینیانە بە‌ڕاستی سە‌رسوڕهێنە‌رە!‏

زیاتر بزانە

دە‌بینین کە چۆن زانستی ئە‌مڕۆ لە‌گە‌ڵ وتە‌کانی پە‌رتووکی پیرۆز هاوڕایە و ئێمە لە‌سە‌ر هە‌ندێک لە‌و پێشبینیانە کە جێبە‌جێ بوون،‏ دە‌یخوێنینە‌وە.‏

٤.‏ زانستی ئە‌مڕۆ لە‌گە‌ڵ پە‌رتووکی پیرۆز هاوڕایە.‏

لە‌سە‌ردە‌می کۆندا،‏ زۆربە‌ی خە‌ڵک باوە‌ڕیان وابوو کە زە‌وی لە‌سە‌ر شتێک جێگیر بووە.‏ ڤیدیۆکە بکە‌رە‌وە‏.‏

لە‌م ڤیدیۆیە‌دا سە‌رنج بدە کە ٣٥٠٠ ساڵ لە‌مە‌وپێش چ ڕاستییە‌ک لە کتێبی ئە‌یوب نووسراوە.‏ ئە‌یوب ٢٦:‏٧ بخوێنە‌رە‌وە و دواتر لێکۆڵینە‌وە‌ی ئە‌م پرسیارە‌ی خوارە‌وە بکە‌ن:‏

  • بۆچی ئە‌و کاتە کە دە‌یانگوت زە‌وی لە‌سە‌ر«هیچ» هە‌ڵواسراوە،‏ سە‌یر بوو؟‏

سووڕی ئاوە‌کە تا ساڵی ١٨٠٠زاینی نە‌دۆزرایە‌وە،‏ بە‌ڵام سە‌رنج بدە کە پە‌رتووکی پیرۆز هە‌زاران ساڵ لە‌مە‌وپێش چی وتووە.‏ ئە‌یوب ٣٦:‏٢٧،‏ ٢٨ بخوێنە‌رە‌وە و دواتر لێکۆڵینە‌وە‌ی ئە‌و پرسیارانە‌ی خوارە‌وە بکە‌ن:‏

  • بۆچی ئە‌م ڕوونکردنە‌وە سادە‌یە،‏ بۆ سووڕی ئاوە‌کە سە‌رنج ڕاکێشە؟‏

  • ئایا ئە‌م ئایە‌تانە متمانە‌ی تۆ بە پە‌رتووکی پیرۆز زیاتر ناکات؟‏

٥.‏ پە‌رتووکی پیرۆز ڕووداوە گرینگە‌کانی پێشبینی کردووە

ئیشایا ٤٤:‏٢٧–‏٤٥:‏٢ بخوێنە‌رە‌وە و دواتر لێکۆڵینە‌وە‌ی ئە‌م پرسیارە‌ی خوارە‌وە بکە‌ن:‏

  • پە‌رتووکی پیرۆز ٢٠٠ ساڵ پێش لە ڕووخانی بابل چۆن ئە‌و ڕووداوە‌ی بە وردی پێشبینی کردووە؟‏

مێژوو نیشانی دە‌دات کە کۆڕش پاشای فارس و لە‌شکە‌رە‌کە‌ی شاری بابلیان لە ساڵی ٥٣٩ پ.‏ز داگیر کرد.‏ b ئە‌وان ڕێگای ئاوی ڕووبارکە‌ی کە پارێزگاری لە شارە‌کە دە‌کرد،‏ گۆڕی.‏ پاشان لە دە‌روازە‌کانی شارە‌وە،‏ کە کراوە بوو چوونە ژورە‌وە و بە‌بێ شە‌ڕ داگیریان کرد.‏ ئە‌مڕۆ زیاتر لە ٢٥٠٠ ساڵە،‏ کە تا ئێستا بابل وێرانە‌یە.‏ بە پێشبینی پە‌رتووکی پیرۆز سە‌بارە‌ت بە وێرانی بابل سە‌رنج بدە:‏

ئیشایا ١٣:‏١٩،‏ ٢٠ بخوێنە‌رە‌وە و دواتر لێکۆڵینە‌وە‌ی ئە‌م پرسیارە‌ی خوارە‌وە بکە‌ن:‏

  • بارودۆخی ئە‌مڕۆی بابل چۆن ڕاستی ئە‌م پێشبینیە دە‌سە‌لمێنێت؟‏

کاولبووی بابل لە عێراق

٦.‏ پە‌رتووکی پیرۆز هە‌ندێک لە‌و ڕووداوانە‌ی کە لە ئە‌مڕۆدا دە‌یانبینین،‏ پێشبینی کردووە

پە‌رتووکی پیرۆز دە‌ڵێت کە ئێمە لە «ڕۆژانی کۆتاییدا» دە‌ژین.‏ (‏٢ تیمۆساوس ٣:‏١‏)‏ سە‌رنج بدە کە پە‌رتووکی پیرۆز دە‌ربارە‌ی ئە‌م سە‌ردە‌مە چی پێشبینی کردووە.‏

مە‌تا ٢٤:‏٦،‏ ٧ بخوێنە‌رە‌وە و دواتر لێکۆڵینە‌وە‌ی ئە‌م پرسیارە‌ی خوارە‌وە بکە‌ن:‏

  • پە‌رتووکی پیرۆز چۆن باسی تایبە‌تمە‌ندیە‌کانی ڕۆژانی کۆتایی کردووە؟‏

٢ تیمۆساوس ٣:‏١-‏٥ بخوێنە‌رە‌وە و دواتر لێکۆڵینە‌وە‌ی ئە‌و پرسیارانە‌ی خوارە‌وە بکە‌ن:‏

  • پە‌رتووکی پیرۆز چۆن باسی هە‌ڵسوکە‌وتی زۆربە‌ی خە‌ڵکی کردووە لە ڕۆژانی کۆتاییدا؟‏

  • ئێوە کام یە‌ک لە‌م ڕە‌فتارانە‌تان بینیوە؟‏

هە‌ندێک کە‌س دە‌ڵێن:‏ «پە‌رتووکی پیرۆز پڕە لە چیرۆک و ئە‌فسانە.‏»‏

  • بە‌ڕای تۆ گرنگترین بە‌ڵگە کە دە‌یسە‌لمێنێت پە‌رتووکی پیرۆز جێی متمانە‌یە،‏ چییە؟‏

لە کۆتاییدا

مێژوو،‏ زانست و پێشبینیە‌کان ئە‌وە نیشان دە‌دە‌ن کە پە‌رتووکی پیرۆز جێی متمانە‌یە.‏

پێداچوونە‌وە

  • ئایا ڕاپۆرتە‌کانی پە‌رتووکی پیرۆز ڕاستیە یان ئە‌فسانە‌یە؟‏

  • ئایا دە‌توانی ئاماژە بە چە‌ند نمونە بکە‌ی کە نیشانی دە‌دات زانستی ئە‌مڕۆ لە‌گە‌ڵ نووسراوە‌کانی پە‌رتووکی پیرۆز هاوڕایە؟‏

  • ئایا پێت وایە بە‌ڕاستی پە‌رتووکی پیرۆز داهاتووی پێشبینی کردووە؟‏ بۆچی وا بیردە‌کە‌یتە‌وە؟‏

ئامانج

لێکۆڵینە‌وە‌ی زیاتر

ئایا هیچ هە‌ڵە‌یە‌کی زانستی لە پە‌رتووکی پیرۆزدا هە‌یە؟‏

‏«ئایا زانست لە‌گە‌ڵ پە‌رتووکی پیرۆزدا دە‌گونجێت؟‏»‏ (‏گۆڤاری ماڵپە‌ڕ)‏

ئە‌و ڕاستیانە کامانە‌ن کە نیشانمان دە‌دات،‏ ئێمە لە «ڕۆژانی کۆتاییدا» دە‌ژین؟‏

‏«٦ پێشبینی پە‌رتووکی پیرۆز کە ڕویداوە،‏ ئێمە دە‌یبینین»‏ (‏تاوری چاودێری،‏ مە‌ی ١،‏ ٢٠١١)‏

لە‌م ڤیدیۆیە‌دا دە‌یبینن کە چۆن پێشبینی پە‌رتووکی پیرۆز دە‌ربارە‌ی ئیمپراتۆریە‌تی یۆنان هاتە دی.‏

بە‌هێز بوون «بە وشە‌ی نە‌بە‌وی»‏ (‏٢٢:‏٥)‏

پێشبینیە‌کانی پە‌رتووکی پیرۆز چۆن ڕوانگە‌ی پیاوێکی بۆ ئە‌م کتێبە گۆڕی؟‏

‏«من هە‌بوونی خودام ڕە‌ت دە‌کردە‌وە»‏ (‏تاوری چاودێری ژمارە‌ی٥،‏ ٢٠١٧)‏

a پێشبینیە‌کان پە‌یامن لە‌لایان خواداوە،‏ سە‌بارە‌ت بە ڕووداوە‌کانی داهاتوو.‏

b پیتە کورتکراوە‌کانی پ.‏ز.‏ بە‌واتای «پێش زایین» و پیتە کورتە‌کە‌ی ز.‏ بە‌واتای «زایینە.‏»‏