وانەی ٨
ئێوە دەتوانن ببن بە هاوڕێی یەهوە
یەهوە دەیەوێت تۆ باشتر ئەو بناسیت. بۆچی؟ ئەو هیواخوازە کە زیاتر دەربارەی کەسایەتییەکەی و ڕێگاکانی و ئامانجەکەی فێر بیت، ئەو کاتە زیاتر دەتەوێت ببیت بە هاوڕێی ئەو. ئایا بەڕاستی دەتوانین ببین بە هاوڕێی خودا؟ (یاقوب ٢:٢٣ بخوێنەوە.) بۆ ئەوەی ببیت بە هاوڕێی یەهوە دەتوانیت چی بکەیت؟ پەرتووکی پیرۆز وەڵامی ئەم پرسیارانە دەداتەوە، کە بۆچی هاوڕێیەتی لەگەڵ یەهوە باشترین و گرنگترین پەیوەندییە کە دەتوانیت هەتبێت.
١. داواکاری یەهوە لە تۆ چییە؟
«لە خودا نزیک بنەوە، لێتان نزیک دەبێتەوە.» (یاقوب ٤:٨) ئەمە مانای چییە؟ یەهوە دەیەوێت ببیت بە هاوڕێی ئەو. لەوانەیە هەندێک کەس بۆی زەحمەت بێت بیر لەوە بکاتەوە کە ببێتە هاوڕێی کەسێک کە ناتوانێت بیبینێت، تا بگاتە ئەو ئاستەی کە هاوڕێیەتی لەگەڵ خودا بکات. لەگەڵ ئەوەشدا، لە پەرتووکی پیرۆز یەهوە هەموو ئەو شتانە ئاشکرا دەکات کە پێویستە دەربارەی کەسایەتی ئەو بیزانین بۆ ئەوەی لێی نزیک ببینەوە. کاتێک لە پەرتووکی پیرۆزدا پەیامی خودا دەخوێنینەوە، هاوڕێیەتیمان لەگەڵ یەهوە گەشە دەکات، هەرچەندە کە ئەومان قەت نەبینیوە.
٢. بۆچی یەهوە باشترین هاوڕێیە کە دەتوانیت هەتبێت؟
هیچ کەسێک بە ڕادەی یەهوە تۆی زیاتر خۆش ناوێت. ئەو دەیەوێت تۆ دڵخۆش بیت و هەر کاتێک پێویستت بە یارمەتی هەبێت ڕوو لە ئەو بکەیت. ئێوە دەتوانن «هەموو خەمێکتان بە خودا بسپێرن، چونکە ئەو بایەختان پێدەدات.» (١ پەترۆس ٥:٧) یەهوە هەمیشە ئامادەیە بۆ پشتگیری، دڵگەرمی دانەوە و گوێگرتن لە هاوڕێکانی.—زەبوورەکان ٩٤:١٨، ١٩ بخوێنەوە.
٣. چاوەڕوانی یەهوە لە هاوڕێکانی چییە؟
یەهوە هەموو مرۆڤەکانی خۆشدەوێت، «بەڵام نهێنی خۆی لەلای سەرڕاستانە.» (زەبوورەکان ٢٥:١٤) یەهوە چاوەڕوانی ئەوە دەکات کە هاوڕێکانی کردارێکی ڕاست و دروستیان هەبێت و خۆیان دوور بخەنەوە لەو شتانەی کە ئەو بە خراپی دەزانێت. هەندێک کەس پێیان وایە کە ناتوانن لەگەڵ بنەماکانی یەهوە بژین. لەگەڵ ئەوەشدا یەهوە دڵی گەورەیە و لە کەم و کوڕیەکانی ئێمە تێدەگات. ئەو کەسانەی کە یەهوەیان بەڕاستی خۆش دەوێت و هەموو هەوڵی خۆیان دەدەن بۆ دڵخوش کردنی، یەهوە پەسەندیان دەکات.—زەبوورەکان ١٤٧:١١؛ کردار ١٠:٣٤، ٣٥.
زیاتر بزانە
لەم وانەیەدا فێر دەبن چۆن ببن بە هاوڕێی یەهوە و بۆچی ئەو باشترین هاوڕێیە کە دەتوانن هەتانبێت.
٤. ئیبراهیم هاوڕێی یەهوە بوو
ڕاپۆرتی پەرتووکی پیرۆز دەربارەی ئیبراهیم (یان ابرام) ڕوونی دەکاتەوە کە هاوڕێیەتی لەگەڵ خودا بە چ مانایەکە. ڕاپۆرتی پەیدابوون ١٢:١-٤ دەربارەی ئیبراهیم بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی پرسیارەکانی خوارەوە بکەن:
-
داواکاری یەهوە لە ئیبراهیم چی بوو؟
-
بەڵێنی یەهوە بۆ ئەو چی بوو؟
-
کاردانەوەی ئیبراهیم بەرامبەر بە فەرمانەکانی یەهوە چی بوو؟
٥. داواکاری یەهوە لە هاوڕێکانی چییە؟
ئێمە زۆر جار چاوەڕوانی هەندێک شت لە هاوڕێکانمان دەکەین.
-
ئەو شتانەی کە حەز دەکەیت هاوڕێکانت بۆت بکەن، چین؟
١ یۆحەنا ٥:٣ بخوێنەوە، و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەم پرسیارەی خوارەوە بکەن:
-
چاوەڕوانی یەهوە لە هاوڕێکانی چییە؟
بۆ ئەوەی گوێڕایەڵی یەهوە بین، لەوانەیە پێویست بکات ڕەفتار و کەسایەتیمان بگۆڕین. ئیشایا ٤٨:١٧، ١٨ بخوێنەوە، و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەم پرسیارەی خوارەوە بکەن:
-
بۆچی یەهوە داوا لە هاوڕێکانی دەکات کە لە خویاندا گۆڕانکاری بکەن؟
هاوڕێیەکی ڕاستەقینە چاکەی ئێمەی دەوێت و یارمەتیمان دەدات خۆمان بپارێزین. بە هەمان شێوە یەهوە بۆ هاوڕێکانی ئەمە دەکات.
٦. یەهوە بۆ هاوڕێکانی چ دەکات؟
یەهوە یارمەتی هاوڕێکانی دەدات تا بەرگەی کێشەکانیان بگرن. ڤیدیۆکە بکەوە، و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەم پرسیارەی خوارەوە بکەن:
-
لەم ڤیدیۆیەدا، چۆن یەهوە یارمەتی ژنێک دەدات تا بتوانێت بەسەر هەست و بیرکردنەوە ڕەشبینەکانیدا زاڵ بێت؟
ئیشایا ٤١:١٠، ١٣ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەم پرسیارانەی خوارەوە بکەن:
-
یەهوە بەڵێنی داوە کە بۆ هاوڕێکانی چی بکات؟
-
پێتوایە یەهوە بۆ تۆ دەتوانێت هاوڕێیەکی باش بێت؟ بۆچی وا بیردەکەیتەوە؟
کاتێک پێویستت بە یارمەتییە، هاوڕێکانت یارمەتیت دەدەن. یەهوەش بە هەمان شێوە یارمەتیتان دەدات
٧. بۆ ئەوەی هاوڕێی یەهوە بین، پێویستە قسەی لەگەڵ بکەین
گفتوگۆ، هاوڕێیەتی بەهێزتر دەکات. زەبوورەکان ٨٦:٦، ١١ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەم پرسیارانەی خوارەوە بکەن:
-
چۆن دەتوانین قسە لەگەڵ یەهوە بکەین؟
-
یەهوە چۆن قسەمان لەگەڵ دەکات؟
ئێمە لە ڕێگەی دۆعا قسە لەگەڵ یەهوە دەکەین، ئەو لە ڕێگەی پەرتووکی پیرۆزەوە قسەمان لەگەڵ دەکات.
هەندێک کەس دەڵێن: «بوون بە هاوڕێ لەگەڵ خودا مەحاڵە.»
-
ئەگەر دەتەوێت بە کەسێک نیشان بدەیت کە هاوڕێیەتی لەگەڵ یەهوە دەکرێت، چ ئایەتێک بەکار دەهێنیت؟
لە کۆتاییدا
یەهوە حەز دەکات ببێتە هاوڕێت و یارمەتیت بدات بۆ ئەوەی لێی نزیک ببیتەوە.
پێداچوونەوە
-
یەهوە چۆن یارمەتی هاوڕێکانی دەدات؟
-
بۆچی یەهوە داوا لە هاوڕێکانی دەکات کە لە خویاندا گۆڕانکاری بکەن؟
-
پێتوایە یەهوە لە هاوڕێکانی چاوەڕوانییەکی زۆری هەیە؟ بۆچی وا بیردەکەیتەوە؟
لێکۆڵینەوەی زیاتر
هاوڕێیەتی لەگەڵ خودا چۆن کاریگەری لەسەر ژیانت هەیە؟
«یەهوە—خودایەکی شایستەی زانینە» (تاوەری چاودێری، فەوریە ١٥، ٢٠٢٣)
ئەم بابەته باس له چۆنیەتی هاوڕێیەتی کردن لەگەڵ خودا دەکات.
لەم بڵاوکراوەیەدا دەبینیت کە هاوڕێیەتی لەگەڵ یەهوە، ژیانی ژنێکی ڕزگار کردووە.
«نەمدەویست بمرم!» (تاوەری چاودێری ژمارەی. ١، ٢٠١٧)
لەم ڤیدیۆیەدا دەتوانیت ببینیت کە گەنجان هەستیان بەرامبەر بە یەهوە چۆنە.