وانەی ٩
لە ڕێگەی دوعا لە خودا نزیک ببنەوە
ئایا لە ژیانتدا هەستت کردووە، کە پێویستت بە ڕێنماییە؟ ئایا پرسیارێکی گرنگت هەیە کە بەدوای وەڵامەکەیدا دەگەڕێیت؟ ئایا پێویستت بە ئاسوودەیی و دڵنیایی هەیە؟ دوعا و پاڕانەوە لە هەموو ئەمانەدا یارمەتیت دەدات. بەڵام ڕێگای درووست بۆ دوعا کردن چییە؟ ئایا خودا گوێ لە هەموو دوعایەک دەگرێت؟ چۆن دڵنیا دەبیت کە خودا گوێ لە دوعاکانت دەگرێت؟ با وەڵامی ئەم پرسیارانە بدەینەوە.
١. لە کێ بپاڕێینەوە یان دەربارەی چ بابەتێک دوعا بکەین؟
پێغەمبەرانێک وەک نوح و ئیبراهیم و موسا و داود و سلێمان لە یەهوە خودا دەپاڕانەوە. بۆ نموونە، سلێمان ئاوا پاڕایەوە: «ئەی یەهوە، خودای من، ئاوڕ لە دوعا و لە داواکارییەکانی بەندەکەت بدەوە و گوێ لە هاوار و ئەو پاڕانەوە بگرە ...» (٢ پوختەی مێژوو ٦:١٩) کاتێک لە یەهوە دەپاڕێینەوە، هاوڕێیەتیمان لەگەڵ ئەو بەهێزتر دەبێت.
ئێمە دەتوانین لەسەر زۆر بابەت دوعا بکەین. بێگومان بۆ ئەوەی یەهوە وەڵامی پاڕانەوەکانمان بداتەوە، دەبێت بەگوێرەی خواستی ئەو دوعا بکەین. «ئەگەر بەگوێرەی ویستی ئەو داوای هەر شتێک بکەین، گوێمان لێ دەگرێت.» (١ یۆحەنا ٥:١٤) عیساش نموونەیەکی فێرکردین کە چۆن و دەربارەی چ بابەتێک دەتوانین دوعا بکەین. (مەتتا ٦:٩-١٣ بخوێنەوە.) پاڕانەوەکانمان نابێت تەنها بۆ خەمە تایبەتییەکانمان بێت، بەڵکو پێویستە سوپاسی خودا بکەین بۆ ئەو کارانەی کە بۆ ئێمەی ئەنجام داوە و داوای لێدەکەین یارمەتی کەسانی تریش بدات.
٢. چۆن دەبێت دوعا بکەین؟
پەرتووکی پیرۆز هانمان دەدات، «دڵی خۆمان لەبەردەمی خودا هەڵبڕێژین.» (زەبوورەکان ٦٢:٨) کەواتە پێویستە بە ڕاستگۆیی لە ناخی دڵمانەوە بپاڕێینەوە. ئێمە دەتوانین لە هەرکات و شوێنێکدا، بە دەنگی بەرز یان لە ناو دڵماندا دوعا بکەین. ئایا پێویستە لە کاتی دوعا جەستەمان وەک کاتی نوێژ کردن شێوازێکی تایبەتی هەبێت؟ نەخێر، یەهوە داوامان لێ ناکات لە کاتی دوعا وەک نوێژ کردن چۆکدا بدەین، دانیشین یان ڕابوەستین، لەلای یەهوە خودا گرنگترین شت ئەوەیە کە لە کاتی دوعا ڕێزی لێ بگرین.
٣. خودا چۆن وەڵامی دوعاکانمان دەداتەوە؟
خودا بە چەند جۆر لە ڕێگەی پەرتووکی پیرۆز وەڵامی پرسیارەکان و دوعاکان دەداتەوە. خوێندنەوەی وشەی خودا «داناییمان» پێ دەبەخشێت. (زەبوورەکان ١٩:٧؛ یاقوب ١:٥ بخوێنەوە.) کاتێک ڕووبەڕووی کێشەکان دەبینەوە، یەهوە ئاسوودەیمان پێ دەدات و هەندێک جار لە کاتێ پێویستدا ئەو بۆ یارمەتی ئێمە پەرستەندەکانی خۆی بەکار دەهێنێت.
زیاتر بزانە
لەم وانەیەدا دەبینین کە بە چ شێوەیەک لە ناخی دڵەوە دوعا بکەین تاکو لەلایان خودا پەسەند بکرێت و فێری ئەوە دەبین کە دوعا کردن چ سوودێکی بۆ ئێمە هەیە.
٤. چاوەڕوانی خودا بۆ پەسند کردنی دوعاکانامان چییە؟
چۆن دڵنیا بین کە خودا دوعاکانمان پەسەند دەکات؟ ڤیدیۆکە بکەوە.
یەهوە داوامان لێ دەکات کە ئێمە لە ئەو بپاڕێینەوە. زەبوورەکان ٦٥:٢ بخوێنەوە، دواتر لێکۆڵینەوەی ئەم پرسیارانەی خوارەوە بکەن:
-
ئایا «گوێگری دوعاکان» حەز دەکات گوێ لە پاڕاناوەکانت بگرێت؟ بۆچی وا بیردەکەیتەوە؟
ئەگەر بمانەوێت خودا گوێ لە پاڕانەوەکانمان بگرێت، دەبێت هەوڵ بدەین لەگەڵ ستانداردەکانی ئەودا بژین. میخا ٣:٤ و ١ پەترۆس ٣:١٢ بخوێنەوە، و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەم پرسیارەی خوارەوە بکەن:
-
چۆن دەتوانین دڵنیا بین کە یەهوە گوێ لە دوعاکانمان دەگرێت؟
لە کاتی جەنگەکاندا، هەردوو سوپاکە بۆ سەرکەوتنیان دۆعا دەکەن، ئایا خودا وەڵامی ئەم دوعایانە دەداتەوە؟
٥. دوعاکانمان پێویستە لە ناخی دڵەوە بێت.
هەندێک کەس فێری ئەوە بوون بە زمانێک کە نایزانن چەند وشەیەک بەردەوام لە نوێژەکانیاندا دووپات بکەنەوە. بەڵام ئایا خودا بەڕاستی دەیەوێت ئێمە بەو شێوازە دوعا بکەین؟ مەتا ٦:٧ بخوێنەوە، دواتر لێکۆڵینەوەی ئەم پرسیارەی خوارەوە بکەن:
-
لە جیاتی ئەوەی کە لە دوعاکانماندا هەمان ڕستە دووپات بکەینەوە، باشترە چی بکەین؟
لە کاتی دوعا دەتوانیت، بیر لە یەکێک لەو بەرەکەتانە بکەیتەوە کە خودا هەموو ڕۆژێک پێیداویت و سوپاسی خودا بکەیت. ئەگەر بۆ ماوەی هەفتەیەک ئەم کارە بکەیت بەو شێوەیە تا کۆتایی هەفتە، لەسەر حەوت شتی جیاواز دوعات کردووە، بەبێ ئەوەی بەردەوام بابەتێک دووپات بکەیتەوە.
باوکێکی خۆشەویست دەیەوێت منداڵەکەی قسەی دڵی بۆ بکات، بە هەمان شێوە یەهوە لە ئێمەی دەوێت کە لە دڵەوە قسەی بۆ بکەین
٦. دوعا کردن دیاریەکە لەلایان خوداوە.
دوعا کردن لە خۆشی و ناخۆشی ژیاندا چۆن دەتوانێت یارمەتیمان بدات؟ ڤیدیۆکە بکەوە.
خودا لە پەرتووکی پیرۆز، بەڵێنمان پێ دەدات بە یارمەتی دوعا ئاشتی و ئارامی دەرونی ڕاستەقینە بدۆزینەوە. فیلیپی ٤:٦، ٧ بخوێنەوە، دواتر لێکۆڵینەوەی ئەم پرسیارانەی خوارەوە بکەن:
-
ئەگەرچی بۆی هەیە هەندێک جار کێشەکانمان بە دوعاکردن لەناونەچێت، کەواتە دوعا چۆن دەتوانێت یارمەتیمان بدات؟
-
ئێوە پێتان خۆشە دەربارەی چ بابەتێک دوعا بکەن؟
ئایا دەزانی؟
وشەی «ئامین» بە واتای «کەواتە ببێت» یان «بە دڵنیاییەوە وایە.» ئەم وشەیە لە کۆنەوە تا ئەمڕۆ لە کۆتایی پاڕانەوەکاندا گوتراوە.—١ پوختەی مێژوو ١٦:٣٦.
٧. کات تەرخان بکە بۆ دوعا کردن
هەندێک جار لەوانەیە ئەوەندە سەرقاڵ بین کە لەبیرمان بچێت دوعا بکەین. ئایا دوعا کردن بۆ عیسا گرنگ بوو؟ مەتتا ١٤:٢٣ و مەرقۆس ١:٣٥ بخوێنەوە، و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەم پرسیارانەی خوارەوە بکەن:
-
عیسا چۆن بۆ دوعا کردن کاتی تەرخان دەکرد؟
-
چ کاتێک بۆ ئێوە دوعا کردن گونجاوە؟
هەندێک کەس دەڵێن: «ئەگەر بتەوێت خودا گوێ لە دوعاکانت بگرێت، دەبێت بە زمانێکی تایبەت نوێژ بکەیت.»
-
ئێوە چی دەڵێن؟
لە کۆتاییدا
پاڕانەوەی ڕاستگۆیانە ئیمە لە خودا نزیک دەکاتەوە و ئارامی دەرونیمان پێ دەدات و ئەو هێزەی کە پێویستمانە بۆ دڵخۆشکردنی خودا پێمان دەبەخشێت.
پێداچوونەوە
-
لە کێ دەبێت بپاڕێینەوە؟
-
چۆن دوعا بکەین؟
-
دوعا چ سوودێکی بۆ ئێمە هەیە؟
لێکۆڵینەوەی زیاتر
لەم بڵاوکراویەدا دەتوانین وەڵامی چەند پرسیارێکی باو دەربارەی دوعا بدۆزینەوە.
«٧ شتی ڕاستەقینە دەربارەی دوعا کە پێویستە بیزانین» (تاوەری چاودێری، ئۆکتۆبەر ١، ٢٠١٠)
لەم بابەتەدا بزانە بۆچی دوعا کردن گرنگە و چۆن دەتوانیت شێوازی کوالیتی یا جۆری دوعاکانت باشتر بکەیت.
بە پێی پەرتووکی پیرۆز لە چ کەسانێک نابێت بپاڕێینەوە؟
«ئایا گونجاوە پاوڕانەوە لە دەستکردە پیرۆزەکان بکرێت؟» (گۆڤاری ماڵپەڕ)
لەم ڤیدیۆیەدا بزانە کات و شوێنی دوعا کردن گرنگە یان نا؟