وانەی ١٢
چۆن دەتوانیت سەرەڕای کێشەکان لە خوێندنی پەرتووکی پیرۆز بەردەوام بیت؟
خوێندنی پەرتووکی پیرۆز وەک سەفەرێک وایە کە زۆر بەسوودە، بەڵام بۆی هەیە هەمیشە ئاسان نەبێت. هەندێک جار لە خۆت پرسیار دەکەیت کە ئایا دەتوانیت بەردەوام بیت لە خوێندنی پەرتووکی پیرۆز یان نا. بۆچی شایەنی ئەوەیە کە کۆڵ نەدەیت لە هەوڵدان؟ چی یارمەتیت دەدات سەرەڕای کێشەکانت لە خوێندن بەردەوام بیت؟
١. بۆچی خوێندنی پەرتووکی پیرۆز گرنگ و بەنرخە؟
وشەی خودا «زیندوو و بەهێزە». (عیبرانییەکان ٤:١٢) پەرتووکی پیرۆز بیر و هەستەکانی خودا بەرامبەر بە ئێوە نیشان دەدات، لەبەر ئەو هۆکارە زۆر بە نرخە. خوێندنەوەی ئەم کتێبە نەک هەر زانیاری تۆ زیاد دەکات، بەڵکو دانایی و هیوای ڕاستەقینەت پێدەبەخشێت. هەروەها هەنگاو بە هەنگاو دەبینیت کە چۆن وشەی بەهێزی خودا ژیانت باشتر دەکات. لە هەمووی گرنگتر، خوێندنی پەرتووکی پیرۆز یارمەتیت دەدات ببیت بە هاوڕێی یەهوە.
٢. بۆچی گرنگە بایەخی ڕاستیەکانی وشەی خودا بناسین؟
ڕاستیەکانی ناو پەرتووکی پیرۆز وەک گەنجێنەیەکی بەنرخە. هەر بۆیە پەرتووکی پیرۆز هانمان دەدات کە «ڕاستی بکڕە و مەیفرۆشە». (پەندەکانی سلێمان ٢٣:٢٣) ئەگەر ڕاستییەکانی وشەی خودا لە چاوی ئێمەدا وەک گەنجێکی بەنرخ بێت،—سەرەڕای سەختی و کێشەکان هەوڵی زۆر دەدەین کە لە لێکۆڵینەوەکەمان بەردەوام بین.—پەندەکانی سلێمان ٢:٤، ٥ بخوێنەوە.
٣. چۆن یەهوە بۆ بەردەوام بوون لە خوێندنی پەرتووکی پیرۆز یارمەتیت دەدات؟
وەک ئافەریدەگار و هاوڕێت، یەهوە دەیەوێت یارمەتیت بدات بۆ ئەوەی باشتر ئەو بناسیت. ئەو دەتوانێت «هەم ئارەزوو و هەم هێزی کردارت» پێ بدات. (فیلیپی ٢:١٣ بخوێنەوە.) ئەگەر بۆ خوێندن یان بەکارهێنانی فێربوونەکانت پێویستت بە پاڵنەری زیاتر هەیە، یەهوە دەتوانێت یارمەتیت بدات. بە هەمان شێوە، ئەگەر بۆ زاڵبوون بەسەر کێشەکان و ناڕەزایەتیەکانت پێویستت بە هێزی زیاتر بێت یەهوە دەتوانێت ئەو هێزەت پێ ببەخشێت. بە بەردەوامی لە یەهوە بپاڕێوە تا بۆ بەردەوام بوونت لە خوێندنی پەرتووکی پیرۆز یارمەتیت بدات.—١ سالۆنیکی ٥:١٧.
زیاتر بزانە
لەم وانەیە فێری ئەوە دەبن کە چۆن سەرەڕای نیگەرانییەکانی ژیان و دژایەتی کەسانی تر لە خوێندنی پەرتووکی پیرۆز بەردەوام بن و هەروەها دەبینن کە چۆن یەهوە دەتوانێت لەم ڕێگایەدا یارمەتیتان بدات.
٤. با لێکۆڵینەوەی پەرتووکی پیرۆز لە ئەولەویەتدا بێت
هەندێک جار ئێمە بە ئەرکەکانی ڕۆژانە زۆر سەرقاڵ دەبین و لەوانەیە بیر بکەینەوە کە بۆ لێکۆڵینەوەی پەرتووکی پیرۆز کاتمان نییە. چی دەتوانێ یارمەتیتان بدات؟ فیلیپی ١:١٠ بخوێنەوە، دواتر لێکۆڵینەوەی ئەو پرسیارانەی خوارەوە بکەن:
-
بەڕای تۆ لە ژیاندا ‹گرنگترین شتەکان› چین؟
-
چۆن دەتوانیت بە لێکۆڵینەوەی پەرتووکی پیرۆز ئەولەویەت بدەیت؟
-
ا. ئەگەر بمانەوێت سەرەتا لەناو سەتڵێک لمی تێ بکەین و دواتر بەردی تێ بکەین، هەموو بەردەکان جێی نابێتەوە.
-
ب. بەڵام ئەگەر سەرەتا بەردەکان بخەیتە ناو سەتڵەکەوە ئینجا زۆرتر لم جێ دەبێتەوە. بە هەمان شێوە، ئەگەر تۆ سەرەتا ئەولەویەت بە شتە گرنگەکان بدەیت، نەک تەنها دەتوانیت ئەنجامیان بدەیت، بەڵکو کاتت بۆ شتی تریش دەبێت.
خوێندنی پەرتووکی پیرۆز پێداویستییە ڕۆحانییەکانمان دابین دەکات—بەواتەی ئەوەیە کە ئێمە یەهوە بناسین و بزانین بە چ جۆرێک بیپەرستین و ڕێنماییەکانی بەکار بهێنین. مەتا ٥:٣ بخوێنەوە، دواتر لێکۆڵینەوەی ئەو پرسیارەی خوارەوە بکەن:
-
ئەگەر بە لێکۆڵینەوەی پەرتووکی پیرۆز ئەولەویەت بدەین، چ سوودێک وەردەگرین؟
٥. سەرەڕای ناڕەزامەندی کەسانیتر لە خوێندنەکەت بەردەوامبە
هەندێک جار کەسانێک هەوڵ دەدەن ورەتان دابەزێنن بۆ بەردەوام بوون لە لێکۆڵینەوەی پەرتووکی پیرۆز. چاو لە نموونەی پیاوێک بە ناوی فرانسیسکۆ بکەن. ڤیدیۆکە بکەوە، و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەو پرسیارانەی خوارەوە بکەن:
-
لە ڤیدیۆکەدا کاتێک فرانسیسکۆ دەربارەی ئەوەی کە فێری بووە بە دایکی و هاوڕێکانی وت، کاردانەوەیان چۆن بوو؟
-
بۆ بەردەوام بوون لە لێکۆڵینەوە، ئەو چ پاداشتێکی بەدەست هێنا؟
٢ تیمۆساوس ٢:٢٤، ٢٥ بخوێنەوە، دواتر لێکۆڵینەوەی ئەو پرسیارانەی خوارەوە بکەن:
-
بنەماڵەکەت و هاوڕێکانت دەربارەی فێربوونت چ هەستێکیان هەیە؟
-
ئەگەر کەسێک ناڕازی بێت کە تۆ پەرتووکی پیرۆز دەخوێنیت، چۆن دەتوانیت بەگوێرەی ئەم ئایەتانە ڕەفتاریان لەگەڵ بکەیت؟ بۆچی وا بیردەکەیتەوە؟
٦. بۆ یارمەتیدان پشت بە یەهوە ببەستە
هەرچەندە زیاتر یەهوە بناسین، دەمانەوێت زیاتر ئەو دڵخۆش بکەین. بەڵام لەوانەیە بۆ ئێمە زەحمەت بێت کە شێوازی ژیانمان لەگەڵ ستانداردەکانی ئەو بگونجێنین. ئەگەر تۆش هەمان هەستت هەیە، نائومێد مەبە، چونکە یەهوە یارمەتیت دەدات. ڤیدیۆکە بکەوە، دواتر لێکۆڵینەوەی ئەو پرسیارانەی خوارەوە بکەن:
-
لەم ڤیدیۆیەدا جیم چ گۆڕانکارییەکی کردووە لە ژیانیدا بۆ ئەوەی یەهوە دڵخۆش بکات؟
-
چیرۆکەکەی ئەو چۆن کاریگەری لەسەر تۆ کرد؟
عیبرانییەکان ١١:٦ بخوێنەوە، دواتر لێکۆڵینەوەی ئەو پرسیارانەی خوارەوە بکەن:
-
یەهوە بۆ «ئەوانەی کە بە هەموو دڵیانەوە بەدوایدا دەگەڕێن» —واتای ئەوەیە کە هەوڵ دەدەن بیناسن و دڵخۆشی بکەن، چی دەکات؟
-
هەستی یەهوە دەربارەی هەوڵەکانت بۆ لێکۆڵینەی پەرتووکی پیرۆز چییە؟
هەندێک کەس بۆی هەیە لێت بپرسێت: «بۆچی پەرتووکی پیرۆز دەخوێنیت؟»
-
چۆن وەڵام دەدەیتەوە؟
لە کۆتاییدا
هەرچەند لێکۆڵینەوەی پەرتووکی پیرۆز هەمیشە ئاسان نییە، بەڵام یارمەتیتان دەدات بۆ هەتاهەتایە چێژ لە ژیان وەربگرن. پشت بە یەهوە ببەستن و ئەو پاداشتتان دەداتەوە.
پێداچوونەوە
-
بۆچی ڕاستییەکانی پەرتووکی پیرۆز بۆ ئێوە بەنرخە؟
-
چۆن دەتوانن «گرنگترین شتەکان» لە ئەولەویەتدا دابنێن؟
-
بۆچی پێویستە بۆ بەردەوام بوون لە لێکۆڵینەوەی پەرتووکی پیرۆز لە یەهوە داوای یارمەتی بکەن؟
لێکۆڵینەوەی زیاتر
ئەم گۆڤارە چوار ڕێگا بۆ بەکارهێنانی کات به شێوەیەکی درووست نیشان دەدات
«چۆن کاتەکانمان بە باشترین شێوە بەکار بهێنین» (لەخەوهەستە! فێوریە ٢٠١٤)
لەم ڤیدیۆیەدا دەبینیت کە چۆن یەهوە یارمەتی ژنێک دەدات کە مێردەکەی دژی لێکۆڵینەوەی ئەو بە پەرتووکی پیرۆز و باوەڕی بوو.
لەم ڤیدیۆیەدا دەبینیت کە پیاوێک چۆن سوودمەند دەبێت، لەوەی کە هاوسەرەکەی سەرەڕای ناڕەزایەتییەکانی ئەو واز لە لێکۆڵینەوەی پەرتووکی پیرۆز ناهێنێت.
هەندێک کەس شاهیدانی یەهوە تۆمەتبار دەکەن بەوەی کە ئەندامانی بنەماڵەکان جیا دەکەنەوە. ئایا ئەمە ڕاستە؟