بچۆ سه‌ر ناوه‌ڕۆک

بچۆ سه‌ر لیستی ناوه‌ڕۆک

Comstock Images/Stockbyte via Getty Images

وریا بن!‏

کام سە‌رکردە هە‌ڵدە‌بژێریت؟‏​—‏⁠پە‌رتووکی پیرۆز چی دە‌ڵێت؟‏

کام سە‌رکردە هە‌ڵدە‌بژێریت؟‏​—‏⁠پە‌رتووکی پیرۆز چی دە‌ڵێت؟‏

 لە‌چە‌ند هە‌فتە‌ی داهاتوودا هە‌ڵبژاردن لە وڵاتانی جیاواز بە‌ڕێوە دە‌چێت.‏مرۆڤە‌کان بڕیاری گرینگ دە‌دە‌ن لە‌سە‌ر ئە‌وە‌ی کە کام سە‌رکردە هە‌ڵبژێرن.‏

 پە‌رتووکی پیرۆز چیمان فێر دە‌کات؟‏

سە‌رکردە‌کانی مرۆڤ سنووردارن

 پە‌رتووکی پیرۆز ئاماژە بە سنورێک دە‌کات کە هە‌موو سە‌رکردە‌کانی مرۆڤ هە‌یانە.‏

  •   «نە پشت بە میرە‌کان ببە‌ستن،‏نە بە ئادە‌میزاد کە ڕزگارییان لە‌لا نییە.‏ کە ڕۆحی دە‌رچوو بۆ خۆڵە‌کە‌ی خۆی دە‌گە‌ڕێتە‌وە،‏ لە هە‌مان ڕۆژدا پلانە‌کانی دە‌سڕێتە‌وە.‏» ​—‏⁠زە‌بوورە‌کان ١٤٦:‏​٣،‏ ٤

 تە‌نانە‌ت بە‌تواناترین سە‌رکردە‌یش لە کۆتاییدا پیر دە‌بێت و ڕۆژێک دە‌مرێت،‏ جگە لە‌وە‌ش هە‌رگیز ناتوانێت گە‌رە‌نتی ئە‌وە بکات کە ئە‌و کە‌سە‌ی کە دوایی دێت،‏ درێژە بە دە‌ستکە‌وتە باشە‌کانی بدات.‏​—‏⁠ژیرمە‌ندی ٢:‏​١٨،‏١٩

 پە‌رتووکی پیرۆز ئە‌و ڕاستیە ئاشکرا دە‌کات کە مرۆڤە‌کان هە‌رگیز توانای ئە‌وە‌یان نە‌بووە کە خۆیان بە‌ڕێوە‌ببە‌ن.‏

  •   «ئە‌ی یە‌هوە،‏ زانیم کە مرۆڤ خاوە‌نی ڕێگای خۆی نییە،‏ کە‌س ناتوانێت ڕێڕە‌وە‌کانی خۆی ئاراستە بکات»​—‏⁠یە‌رمیا ١٠:‏⁠٢٣

 ئایا لە‌م ڕۆژگارە‌دا کە‌سێک هە‌یە کە بتوانێت سە‌رکردایە‌تییە‌کی باش بکات؟‏

سە‌رکردە‌یە‌ک کە لە‌لایە‌ن خوداوە پە‌سە‌ندکراوە

 پە‌رتووکی پیرۆز دە‌ڵێت خودا لێهاتووترین و متمانە پێکراوترین سە‌رکردە‌ی بۆ ئێمە هە‌ڵبژاردووە:‏ عیسای مە‌سیح (‏زە‌بوورە‌کان ٢:‏⁠٦‏)‏ خودا حکومە‌تێکی لە ئاسمان دامە‌زراندووە،‏ کە عیسا پاشای ئە‌و حکومە‌تە‌یە​—‏⁠مە‌تا ٦:‏⁠١٠‏.‏

 ئایا تۆ عیسای مە‌سیح وە‌ک سە‌رکردە و پاشا هە‌ڵدە‌بژێریت؟‏ پە‌رتووکی پیرۆز لە‌سە‌ر ئە‌م بڕیارە گرنگە دە‌ڵێت:‏

  •   «کوڕە‌کە [عیسای مە‌سیح] ماچ بکە‌ن،‏ نە‌وە‌ک تووڕە ببێت و لە ڕێگای خۆتان بفە‌وتێن،‏ چونکە تووڕە‌یی ئە‌و زوو دێتە جۆش.‏ خۆزگە دە‌خوازرێ بە هە‌موو ئە‌وانە‌ی پە‌نا دە‌بە‌نە بە‌ر ئە‌و»​—‏⁠زە‌بوورە‌کان ٢:‏⁠١٢‏.‏

 ئێستا کاتی ئە‌وە‌یە بڕیارە‌کە‌ت بدە‌یت .‏پێشبینییە‌کانی پە‌رتووکی پیرۆز ئە‌وە ئاشکرا دە‌کات کە عیسا لە ساڵی ۱۹۱٤ دە‌ستی بە حوکمڕانی کردووە و بە ئە‌م زووانە شانشینی خودا جێگە‌ی هە‌موو حکومە‌تە مرۆڤیە‌کان دە‌گرێتە‌وە.‏​—‏⁠دانیال ٢:‏⁠٤٤

 بۆ زانیاری زیاتر دە‌ربارە‌ی ئە‌وە‌ی کە چۆن دە‌توانیت پشتگیری سە‌رکردایە‌تی عیسا بکە‌یت،‏ ئە‌و گۆڤارە بخوێنە‌رە‌وە کە دە‌ڵێت «‏ئێستا هە‌ڵبژاردن بکە بۆ پشتگیریکردنی شانشینی خودا!‏‏»‏