شاهیدانی یەهوە—ئێمە کێین؟
ئێمە لە بنچینەوە پێک هاتووین لە سەدان ڕەگەز و زمان، سەرەڕای ئەمەش بە هۆی ئامانجی هاوبەشمانەوە یەکگرتوویین. بەر لە هەموو شتێک ئێمە دەمانەوێ ڕێزی یەهوە بگرین کە خودای پەرتووکی پیرۆز و ئافەریدگاری هەموو شتێکە. ئێمە بە هەموو هێزو توانامانەوە تێدەکۆشین بۆ ئەوەی لاسای عیسای مەسیح بکەینەوە و بۆ ئێمە شانازییە کە پێمان دەوترێ مەسیحی. هەر یەک لە ئێمە بە بەردەوامی کات تەرخان دەکا بۆ ئەوەی یارمەتی خەڵکی بدا پەرتووکی پیرۆز و پادشاهێتی خودا بناسن. بە هۆی ئەوەی کە ئێمە مزگێنی دەدەین، واتە لە سەر یەهوە خودا و پادشاهێتییەکەی قسەدەکەین، بە شاهیدانی یەهوە ناسراوین.
گەشتی ناو وێبپەڕەکەمان بکە. پەرتووکی پیرۆز لە سەرهێڵ بخوێنەوە. باشتر لەگەڵ ئێمە و باوەڕەکەمان ئاشنا بە.