کۆڕ و کۆبوونەوەکانی شاهیدانی یەهوە
دەربارەی کۆبوونەوەکانمان فێربە. شۆێنی کۆبوونەوەی نزیک خۆت بدۆزەرەوە.
لە کۆبوونەوەکانی ئێمە چی ڕوودەدات؟
شاهیدانی یەهوە هەفتەی دوو جار بۆ خوداپەرستی کۆبوونەوەیان هەیە. (عیبرانییە کان ١٠: ٢٤، ٢٥) لەو کۆبوونەوانەدا، کە بۆ جەماوەر کراوەن، ئێمە لێکۆڵینەوە دەکەین لەسەر ئەوەی کە پەرتووکی پیرۆز چی دەفەرمووێ و چۆن دەتوانین فێرکارییەکان لە ژیانی ڕۆژانەماندا جێبەجێ بکەین.
بەشی زۆری خزمەتەکانمان بە بەشداربوونی گوێگرانە، هەر وەک شێوازی وتووێژی ناو پۆل. بەشداریکردن خۆبەخشانەیە. کۆبوونەوەکان بە سروود ونوێژ دەست پێدەکەن و کۆتاییان پێ دێت.
تۆ پێویست نییە یەکێک بیت لە شاهیدانی یەهوە بۆ ئەوەی بتوانی سەردانی کۆبوونەوەکانمان بکەیت. ئێمە بەخێرهاتنی هەموو کەس دەکەین. هەرگیز ئابوونە وەرناگرین.