بچۆ سه‌ر ناوه‌ڕۆک

گە‌نجان پرسیار دە‌کە‌ن

پە‌رتووکی پیرۆز چۆن دە‌توانێت یارمە‌تیم بە‌دات؟‏​—‏بە‌شی ٢:‏ خوێندنە‌وە‌ی پە‌رتووکی پیرۆز چێژبە‌خش بکە

پە‌رتووکی پیرۆز چۆن دە‌توانێت یارمە‌تیم بە‌دات؟‏​—‏بە‌شی ٢:‏ خوێندنە‌وە‌ی پە‌رتووکی پیرۆز چێژبە‌خش بکە

 لە‌وانە‌یە خۆیندنە‌وە‌ی پە‌رتووکی پیرۆز بێزارت بکات.‏ گە‌نجێک بە ناوی ویل دە‌ڵێت:‏ ڕنگە رێگای دڕوستی خوێندنە‌وە نزانیت.‏

 ئە‌گە‌ر دە‌تە‌وێت نهێنییە‌کانی خوێندنە‌وە‌ی پە‌رتووکی پیرۆز فێر بیت؟‏ ئە‌م نامیلکە‌یە دە‌توانێت یارمە‌تیت بە‌دات.‏

 لە کاتی خوێندنی پە‌رتووکی پیرۆز،‏ ئایە‌تە‌کان وە‌ک وێنە‌یە‌کی زیندوو بهێنە بە‌ر چاوت

 کاتێک کە ڕاپۆرتێک دە‌خوێنیتە‌وە،‏ هە‌ۆل بدە خۆت لە‌و بارودۆخە‌دا ببینیتە‌وە.‏ هە‌روە‌ها بۆ چێژ وە‌رگرتن لە خۆێندنە‌کە‌ت دە‌توانیت ئە‌م ڕێگایانە بە‌کار بهێنیت:‏

  1.  ١.‏ راپۆرتێکی پە‌رتووکی پیرۆز هە‌ڵبژێرە کە دە‌تە‌وێت بیخوێنیتە‌وە:‏ دە‌توانیت ڕووداوێکی پە‌رتووکی پیرۆز لە سە‌ردە‌می کۆن،‏ یان بە‌شێک لە ئینجیل،‏ یان هە‌روە‌ها دە‌توانیت ئە‌و ڕاپۆرتانە‌ی پە‌رتووکی پیرۆز کە بە شێوە‌ی دراما لە‌سە‌ر ماڵپە‌ری jw.org لە بە‌ردە‌ستە،‏ هە‌ڵبژێریت.‏

  2.  ٢.‏ راپۆرتێک بخوێنە‌وە.‏ دە‌توانیت بۆخۆت بە تە‌نیا،‏ یان بە دە‌نگی بە‌رز لە‌گە‌ڵ هاوڕێکانت یان ئە‌ندامانی خێزانە‌کە‌ت راپۆرتێک بیخوێنیتە‌وە و یان لە هە‌مان کاتدا کە‌سێک دە‌توانێت وە‌ک قسە‌کە‌ر چیرۆکە‌کە بخوێنێتە‌وە،‏ لە کاتێکدا ئە‌وانی تر ڕۆڵی کە‌سایە‌تی جیاواز دە‌گێرن.‏

  3.  ٣.‏ یە‌كێک یان چە‌ند لە‌م پێشنارانە‌ی خوارە‌وە تاقی بکە‌رە‌وە:‏

    •   وێنە‌یە‌ک لە ئە‌و راپۆرتە‌ی کە دە‌یخوێنیە‌وە بکێشە​—‏بؤ ئە‌وە‌ی بتوانی راپۆرتکە بە شێوازی چیرۆک دە‌ربهێنیت چە‌ند وێنە‌ی سادە و ساکار لە تە‌نیشت یە‌کتر بکێشە و لە ژێرهە‌ریە‌کە‌یان ڕونکردنە‌ویە‌ک بنوسە.‏

    •   لە کاتی خوێندنە‌وە دە‌ربارە‌ی کە‌سێکی دلسۆز هێڵکاریە‌ک بکێشە.‏ بۆ نموونە،‏ تایبە‌تمە‌ندی و کردە‌وە‌کانی بنووسە و بە دێڕێک یان تیرێک ببە‌ستە‌وە بە‌و بە‌رە‌کە‌تانە‌ی کە وە‌ریگرتووە.‏

    •   ڕاپۆرتێکی هە‌واڵ لە سە‌ر ئە‌و بابە‌تە ئامادە بکە کە دە‌یخوێنیتە‌وە.‏ وە لە چە‌ند روانگە‌ی جیاوزە‌وە رایبگە‌ینە و چاوپێکە‌وتنی گریمانە‌یی لە‌گە‌ڵ کارە‌کتە‌رە سە‌رە‌کییە‌کانی شایە‌تحاڵ بکە.‏

    •   بیهێنە بە‌رچاوت کە یە‌کێک لە کە‌سایە‌تییە‌کانیئە‌و راپۆرتە بڕیارێکی ناژیرانە بدات،‏ بیر بکە‌وە کە ئە‌گە‌ر ئە‌و کە‌سە بریارێکی جیاوازی ژیرانە‌ی بدایە سە‌ر ئنجامە‌کە‌ی چی دە‌بوو؟‏ بۆ نموونە،‏ پە‌ترۆس عیسای ئینکار کرد.‏ (‏مە‌رقۆس ١٤:‏٦٦​-‏٧٢‏)‏ بیر بکە‌رە‌وە ئە‌گە‌ر کاتێک کە پە‌ترۆس لە ژێر فشاردا بوو ئینکاری عیسای نە‌کردایە چی دە‌بوو؟‏

    •   ئە‌گە‌ردە‌تە‌وێت داهێنان بکە‌یت،‏ چیرۆکێک لە ڕاپۆرتی دڵخوازت لە‌سە‌ر بنە‌مای پە‌رتووکی پیرۆز بنوسە و خاڵە زانیارییە‌کانی کە لێی فێربووی بیخە‌رە ناو چیرۆکە‌کە.‏ ڕۆما ۱۵:‏٤

      پە‌رتووکی پیرۆز دە‌توانێت ژیانت درووست بکات.‏

 لێکۆڵینە‌وە بکە!‏

 ئە‌گە‌ر بە وڕدی ڵێکۆلینە‌وە بکە‌یت دە‌توانیت ئە‌و گە‌نجە روحانیە شاراوانە کە لە ڕاپۆرتە‌کە‌دا هاتووە بدۆزییە‌وە.‏ هە‌ندێک جار ڕنگە تە‌نها یە‌ک یان دوو وشە مانادار بێت.‏

 بۆ نمونە،‏ بە‌راوردی مە‌تا ٢٨:‏٧ لە‌گە‌ل مە‌رقۆس ١٦:‏٧ بکە.‏

  •    بۆ چی مە‌رقۆس زیاتر بە وردکاریە‌وە دە‌چێتە قولایی بابە‌تە‌کە و دە‌ڵێت بە‌م زووانە عیسا خۆی بە قوتابییە‌کانی و پە‌ترۆس نیشان دە‌دات؟‏

  •  بە‌ڵگە:‏ مە‌رقۆس ئە‌م ڕووداوانە‌ی بە چاوی خۆی نە‌بینیوە؛‏ بە‌ڵام ئە‌مە روونە،‏ کە مە‌رقۆس ئە‌و زانیارییانە‌ی لە‌پە‌ترۆس وە‌رگرتوە.‏

  •  گە‌نجە رۆحانیە شاراوە‌کان:‏ بۆچی پە‌ترۆس هە‌ستی بە ئارامی و دڵخۆشیکرد کاتێک گوێی لێبوو کە عیسا گوتی:‏دە‌یە‌وێت دووبارە بیینێتە‌وە؟‏ (‏مە‌رقۆس ١٤:‏٦٦-‏​٧٢‏)‏ عیسا چۆن سە‌لماندی کە هاوڕێی ڕاستە‌قینە‌ی پە‌ترۆسە؟‏ تو چۆن دە‌توانیت لاسایی عیسا بکە‌یت و ببیت بە هاوڕێیە‌کی ڕاستە‌قینە بۆ کە‌سانی تر؟‏

 کاتێک کە نووسراوە پیرۆزە‌کان زیندوو دە‌کە‌یتە‌وە و لە‌سە‌ر وردە‌کارییە‌کانی لێکۆلینە‌وە دە‌کە‌یت،‏خوێندنە‌وە‌ی پە‌رتووکی پیرۆز زۆر بۆت خۆشتردە‌بێت!‏