ئایا پەرتووکی پیرۆز دەتوانێت بۆ ڕووبەڕوو بونەوەی نەخۆشیە درێژخایەنەکان یارمەتیمان بدات؟
وەڵامی پەرتووکی پیرۆز
بەڵێ. ئافریدگارمان گرنگی بەو کەسانە دەدات کە بە هۆی نەخۆشیەوە ئازار دەچێژن. بۆ نمونە پەرتووکی پیرۆز دەربارەی یەکێک لە خزمەتکارە دڵسۆزەکانی خودا دەڵێت: «یەهوە لە کاتی لاوازی پاڵپشتت دەکات.»(زەبوورەکان ٤١:٣) ئەگەر تۆش نەخۆشی درێژخایەنت هەیە، ئەم سێ ئامۆژگارییەی خوارەوە یارمەتیت دەدات:
١. بۆ ئەوەی لەگەڵ نەخۆشیەکەت سەبرت هەبێت، دۆعا بکە. بە پاڕانەوە دەتوانیت«ئاشتی خوداش، کە بەرزترە لە هەموو تێگەیشتنێکە،» بە دەست بهێنیت؛ ئەم ئارامیە دەتوانێت دڵەڕاوکێت کەم بکاتەوە و بۆ بەردەوام بوون هێزت پێ ببەخشێت.—فیلیپی ٤:٦، ٧.
٢. گەشبین بە. پەرتووکی پیرۆز دەڵێت: «دڵی شادمان تەندروستی دەبەخشێت، بەڵام ڕۆحی تێکشکاو ئێسک وشک دەکات».(پەندەکانی سلێمان ١٧:٢٢) شۆخ بن، چونکە شۆخ بوون نەک تەنها ئازارەکانت کەم دەکاتەوە بەڵکو سوود بە تەندروستیت دەگەیەنێت.
٣. بەداهاتوو هیوات هەبێت. هیوایەکی باش سەرەڕای نەخۆشی درێژخایەن دەتوانێت یارمەتیت بدات دڵخۆش بیت.(ڕۆما ١٢:١٢) پەرتووکی پیرۆز پێشبینی سەردەمێک دەکات کە «هیچ کەسێک لەسەر زەوی ناڵێت من نەخۆشم.» (ئیشایا ٣٣:٢٤) دواتر خودا هەموو ئەو کەسانە کە نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە و زانستی پزیشکی هیچ ڕێگایەکی بۆ چارەسەرکردنی نەدۆزیوەتەوە، چاک دەکاتەوە. بۆ نمونە، ئەو بەڵێن دەدات کە کەسێکی پیر دیسان گەنج دەبێتەوە. پەرتووکی پیرۆز ئەم گۆڕانکاریە بەم شێوەیە باس دەکات: «با گۆشتیان لە گۆشتی منداڵ ناسکتر بێت؛ با ڕۆژانی گەنجیێتییان بگەڕێتەوە.»—ئەیوب ٣٣:٢٥.
جێی سەرنجە: هەرچەند ئەم گۆڤارە ئاماژە بە یارمەتی خودا دەکات بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییە درێژخایەنەکان، بەڵام شاهیدانی یەهوە لە یارمەتی پزیشکی سوود وەردەگرن. (مەرقۆس ٢:١٧) لەگەڵ ئەوەشدا، ئەم گۆڤارە پشتگیری لە ڕێگایەکی تایبەتی پزیشکی بۆ چارەسەرکردنی هیچ نەخۆشیەک ناکات. هەر کەسێک بۆخۆی دەبێت دەربارەی ئەوە بڕیار بدات.