بچۆ سه‌ر ناوه‌ڕۆک

بچۆ سه‌ر لیستی ناوه‌ڕۆک

Ahmad Gharabli/AFP via Getty Images

وریا بن!‏

ئایا نە‌تە‌وە یە‌کگرتووە‌کان دە‌توانن بە‌رگری لە کارە‌ساتی کە‌ش و هە‌وا بکە‌ن؟‏—‏پە‌رتووکی پیرۆز چی دە‌ڵێت؟‏

ئایا نە‌تە‌وە یە‌کگرتووە‌کان دە‌توانن بە‌رگری لە کارە‌ساتی کە‌ش و هە‌وا بکە‌ن؟‏—‏پە‌رتووکی پیرۆز چی دە‌ڵێت؟‏

 لە روژی یە‌کشە‌مە،‏ ٢٠،‏ نوامبە‌ر سالی ٢٠٢٢،‏ کۆنفرانسی گۆڕانی کە‌ش و هە‌وای نە‌تە‌وە یە‌کگرتووە‌کان (‏کۆپ ٢٧)‏ کوتایی پێ هات.‏ بە‌شداربووانی ئە‌م کۆنفرانسە بڕیاریاندا لە‌سە‌ر هاوکاریکردنی دارایی وڵاتانی فە‌قیر بۆ چاک کردنە‌وە‌ی زیانە‌کانی گۆڕانی کە‌ش و هە‌وا،‏ بە‌ڵام زۆر کە‌س پێیان وایە کە ئە‌م بڕیارە،‏ کێشە‌کان بە تە‌واوی لە بنە‌ڕە‌تە‌وە چارە‌سە‌ر ناکات.‏

  •   لە ١٩ی نوامبە‌ر ساڵی ٢٠٢٢ بە‌رپرسی گشتی نە‌تە‌وە یە‌کگرتووە‌کان ئە‌نتۆنیۆ گۆتێرێس وتی:‏ «من دڵخۆشم کە بودجە‌یە‌ک تە‌رخانکراوە بۆ قە‌رە‌بووکردنە‌وە،‏ بە‌ڵام دە‌زانین کە هە‌نگاوی زیاتر پێویستە.‏ لە‌بە‌ر ئە‌وە کە کێشە‌ی گۆی زە‌وی ئێستا زۆر واجب و ئیستراریە.‏»‏

  •   ماری ڕۆبنسن،‏ سە‌رۆکی پێشووی ئێرلە‌ندا و کۆمسیۆنی باڵای مافە‌کانی مرۆڤی نە‌تە‌وە یە‌کگرتووە‌کان لە ٢٠ی نوامبە‌ر ساڵی ٢٠٢٢ وتی:‏ «زە‌وی ئێستاش ڕووبە‌ڕووی کارە‌ساتی کە‌ش و هە‌وا دە‌بێتە‌وە.‏»‏

 ئێستا هە‌موکە‌س بە‌تایبە‌ت گە‌نجان بو داهاتووی زە‌وی نیگە‌رانن.‏ ئایا حکومە‌تە‌کان دە‌توانن پێکە‌وە کار بکە‌ن بۆ چارە‌سە‌ر کردنی کێشە‌کان هە‌ر وە‌ک بە‌ڵێنیان دابوو؟‏ پە‌رتووکی پیرۆز دە‌ربارە‌ی ئە‌وە چی دە‌ڵێت؟‏

ئایا حکومە‌تە‌کان بە‌ڕاستی دە‌توانن یە‌کگرتوو و سە‌رکە‌وتوو بن؟‏

 بە‌گوێرە‌ی پە‌رتووکی پیرۆز،‏ حکومە‌تە‌کان سە‌رە‌ڕای کاری قورس و مە‌بە‌ستی باشیان ناتوانن بە تە‌واوی ڕێگری لە گۆڕانی کە‌ش و هە‌وا بکە‌ن.‏ بە‌دوو هۆکار سە‌رنج بدە:‏

  •   «خوار ناتوانرێت ڕاست بکرێتە‌وە.‏» —‏ژیرمە‌ندی ١:‏١٥‏.‏ پە‌رتووکی پیرۆزی کوردی سۆرانی ستاندە‌ر.‏ (KSS)‏

     واتاکە‌ی:‏ دە‌سە‌ڵاتی مرۆڤ سنووردارە و توانای حوکمڕانی کردنی بە سە‌رخۆیاندا نییە.‏ (‏یە‌رمیا ۱۰:‏ ۲۳‏)‏ تە‌نانە‌ت ئە‌گە‌ر حکومە‌تە‌کانیش یە‌کگرتوو بن و کارێکی زۆر بکە‌ن،‏ هێشتا ناتوانن کێشە‌کانی زە‌وی چارە‌سە‌ر بکە‌ن.‏

  •   «چونکە خە‌ڵکی خۆیان خۆش دە‌وێ،‏ پارە‌یان خۆشدە‌وێ،‏ .‏ .‏ گە‌ردن ئازا ناکە‌ن.‏» —‏٢ تیمۆساوس ٣:‏٢،‏ ٣‏.‏ ‏(KSS)‏

     واتاکە‌ی:‏ پێشبینییە‌کانی پە‌رتووکی پیرۆز دە‌ربارە‌ی سە‌ردە‌می ئێمە ڕاستە.‏ زۆربە‌ی مرۆڤ لە‌بە‌ر خۆپە‌رستیە‌وە ئامادە نین بۆ باشترکردنی بارودۆخی جیهان هاوکاری بکە‌ن.‏

هیوای ڕاستە‌قینە

 ڕاستییە‌کە ئە‌وە‌یە کە داهاتووی زە‌وی پشت بە بە‌ڵێنی حکومە‌تە مرۆییە‌کانە‌وە نییە.‏ خودا فە‌رمانڕە‌وایە‌کی بە‌هێزی هە‌ڵبژارد بۆ سە‌ر زە‌وی،‏ عیسای مە‌سیح.‏ پە‌رتووکی پیرۆز دە‌ربارە‌ی ئە‌وە‌وە دە‌ڵێت:‏

  •   «چونکە کوڕێکمان دە‌بێت،‏ کوڕێکمان پێدە‌درێت و سە‌رکردایە‌تی دە‌کە‌وێتە سە‌رشانی.‏ ناوی لێ دە‌نرێت سە‌رسوڕهێنە‌ر و ڕاوێژکار،‏ خودای بە‌توانا،‏ باوکی هە‌تاهە‌تایی،‏ میری ئاشتی.‏»—‏ ئیشایا ٩:‏٦‏،‏ ‏(KSS)‏ ژێرنووس

 عیسا پاشای شانشینی خودایە لە ئاسمان.‏ (‏مە‌تا ٦:‏١٠‏)‏ ئە‌و نە‌ک تە‌نها هێز و دانایی بۆ پاراستنی زە‌وی و دانیشتوە‌کانی هە‌یە،‏ بە‌ڵکو بە دڵە‌وە ئامادە‌یە ئە‌و کارە بکات.‏ (‏زە‌بوورە‌کان ٧٢:‏١٢،‏ ١٦‏)‏ بە‌گوێرە‌ی فە‌رمانی عیسا،‏ ئە‌وانە‌ی «زە‌وی وێران دە‌کە‌ن» لە‌ناودە‌چن و ئە‌و زیانانە‌ی بە زە‌وی گە‌یشتووە قە‌رە‌بوو دە‌کرێتە‌وە.‏—‏ئاشکراکردن ١١:‏١٨‏،‏ ژێرنووس; ئیشایا ٣٥:‏١،‏ ٧‏.‏

 بۆ زانیاری زیاتر دە‌ربارە‌ی چارە‌سە‌ری سە‌رە‌کی گۆڕانی کە‌ش و هە‌وا،‏ ئە‌م بڵاوکراوە‌یە بخوێنە‌وە:‏ «‏پە‌رتووکی پیرۆز دە‌ربارە‌ی گۆڕانی کە‌ش و هە‌وا و داهاتوومان چی دە‌ڵێت‏.‏»‏