وریا بن!
کەمبوونەوەی تەندروستی دەروونی لە نێو گەنجان—پەرتووکی پیرۆز چی دەڵیت؟
لە ڕۆژی دووشەمە، ١٣ فێوریە ساڵی ٢٠٢٣ سەنتەری کۆنترۆڵکردن و ڕێگری کردن لە نەخۆشییەکان (CDC) لە ئەمریکا ڕاپۆرتێکی لەسەر تەندروستی دەروونی گەنجانی ئەمریکا بڵاوکردەوە. هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە کە زیاتر ۴۰ لە سەدی خوێندکارانی قوتابخانە تووشی دڵتەنگی و بێ هیوایی بەردەوام بوونەتەوە.
دکتۆر. کاثلین ئیتێر، بەڕێوەبەری بەشی تەندروستی قوتابخانەکان لە CDC ڕایگەیاند: «لە ماوەی ۱۰ ساڵی ڕابردوودا ڕەوشی تەندروستی دەروونی گەنجان خراپتر بووە و هەروەها ئاستی خراپی تەندروستی دەروونی و بیرکردنەوە و هەوڵدان بۆ خۆکوشتن کە لەلایەن کچان، ئێستا بەرزترە لەوەی کە لە رابردوودا بینیومانە.»
لەئەو ڕاپۆرتەدا هاتوە:
زیاتر لە یەک لە هەر ۱۰ کچی گەنج (٪۱۴) لە کاتێک نایانەوێت، ناچارکراون کە سێکس بکەن. لە ڕاستیدا ئەمە ترسناکە. ئەوە بەۆ واتایە کە لە هەر ١٠ کچی گەنج لانیکەم یەکێکیان دەستدرێژی جنسی کراوەتە سەر.
نزیکەی یەک لە سێ کچی گەنج (٣٠٪) بە جددی بیر لە هەوڵی خۆکوشتن دەکەنەوە.
نزیکەی سێ لە هەر پێنج کچی گەنج (٪۵۷) هەست بە دڵتەنگی یان بێ هیوایی دەکەن.
ئەم ئامارانە بەڕاستی دەڵمان دەشکێنن. دەبێت گەنجی سەردەمی بەختەوەری وخۆشیبێت بێت. چی یارمەتی گەنجان دەدات ڕووبەڕووی ئەو فشارە ببنەوە کە ئەمڕۆ ڕووبەڕووی دەبنەوە؟ پەرتووکی پیرۆز چی دەڵێت؟
ڕێنماییە کردارییەکانی پەرتووکی پیرۆز بۆ گەنجەکان
پەرتووکی پیرۆز نیشانمان دەدات کە ئێمە لە سەردەمێکدا دەژین کە فشار و دڵەڕاوکێ زۆرە. ئەم کتێبە سەردەمی ئیمەی بە «کاتێ تەنگانە» ناوبردووە.(٢ تیمۆساوس ٣:١-٥) ئامۆژگارییەکانی ئەم کتێبە بۆ هەموو کاتێک بەسوودە و لە سەرانسەری جیهاندا یارمەتی ملیۆنان گەنج دەدات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان. چاو لە هەندێک لەو بڵاوکراوانە بکەن:
یارمەتیدانی گەنجان بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ بیرکردنەوەی خۆکوشتن
یارمەتی بۆ گەنجەکان کە مامەڵە لەگەڵ خەمۆکێ، دڵتەنگی یان هەستە خراپەکان دەکەن
گۆڕینی دڵتەنگی بۆ دڵخۆشی (ئەنیمەشنی تەختەی سپی)
یارمەتیدانی گەنجەکان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەڕشەکردن وهەراسانکردنی ئینتەرنێتی
ئەگەر ڕووبەڕووی هەراسانکردنی دەستدرێژی ببمەوە، چی بکەم؟
مامەڵەکردن لەگەڵ چەوسێنەرێک بەبێ هێز (ئەنیمەشنی تەختەی سپی)
یارمەتی بۆ گەنجان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەراسانکردن ودەستدرێژی سێکسی
چی دەبێت دەربارەی هەراسانکردنی سێکسی بزانم؟ —بەشی یەکەم: خۆپاراستن
چی دەبێت دەربارەی هەراسانکردنی سێکسی بزانم؟ —بەشی دووەم: چاکبوونەوە
ئامۆژگاریە بەسوودەکانی پەرتووکی پیرۆز بۆ دایک و باوکان
پەرتووکی پیرۆز نیشانی دایک و باوکان دەدات چۆن یارمەتی منداڵەکانیان بدەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان. چاو لە هەندێک لەو بڵاوکراوەکانە بکەن.