بچۆ سه‌ر ناوه‌ڕۆک

بچۆ سه‌ر لیستی ناوه‌ڕۆک

ئایا ئایین شێوازێکی دیکە‌ی بازرگانیە؟‏

ئایا ئایین شێوازێکی دیکە‌ی بازرگانیە؟‏

 ئایا سە‌رنجی ئە‌وە‌ت داوە کە زۆرێک لە ئایینە‌کان لە‌جیاتی ئە‌وە‌ی کە ڕێنمایی ڕۆحی پێشکە‌ش بکە‌ن،‏ زیاتر تیشک دە‌خە‌نە سە‌ر بە‌دە‌ستهێنانی پارە؟‏ ئە‌وان خە‌ریکی بازە‌رگانی کردن و کڕینو فرۆشتنی کالان.‏ هە‌روە‌ها زۆرێک لە سە‌رکردە‌کانیان مووچە‌یە‌کی زۆریان پێدە‌درێت و لە خۆشگوزە‌رانیدا دە‌ژین.‏ تە‌نها چە‌ند نموونە‌یە‌ک ڕە‌چاو بکە:‏

  •   لێکۆڵینە‌وە‌یە‌ک ئاشکرای کرد کە قە‌شە‌یە‌کی کاسۆلیکی لە ماوە‌ی ۱۳ ساڵدا پارە‌ی کڵێسای بۆ پارە‌دانی نزیکە‌ی ۱۵۰ گە‌شت بە فڕۆکە‌ی تایبە‌ت و نزیکە‌ی ۲۰۰ سواری لیمۆزین بە‌کارهێناوە.‏ هە‌روە‌ها زیاتر لە چوار ملیۆن دۆلاری خە‌رج کرد بۆ نوێکردنە‌وە‌ی ئە‌و ماڵە‌ی کە لە لایە‌ن کلیساکە پێی درابوو.‏

  •   مزگێنیدە‌رێک لە وڵاتێکی ئە‌فریقا بە بە‌ردە‌وامی خزمە‌تگوزاری ئاینی لە‌گە‌ڵ دە‌یان هە‌زار ئامادە‌بوو ئە‌نجام دە‌دات.‏ ئە‌م مزگێنی دە‌رە لە شوێنی کلیساکە هە‌مو جۆرە کە‌لوپە‌لێک،‏ هە‌ر لە خاولی تا ڕۆنی مۆعجیزە وهە‌روە‌ها تیشێرتە‌کانی کە رە‌سمی خۆی لە سە‌رە،‏ بە‌و خڵکی هە‌ژاری کە دە‌چن بۆ لای دە‌فرۆشێت،‏ لە‌کاتێکدا خۆی خاوە‌نی سامانێکی زۆرە.‏

  •   دوو لە چوار چیای پیرۆزی بودی لە چین وە‌ک کۆمپانیای گە‌شتی تۆمار کراون.‏ و پە‌رستگای بە‌ناوبانگی شاوڵین بە‌شداری چە‌ندین پڕۆژە‌ی بازرگانی دە‌کات و دە‌روێشە گە‌وروکە‌ی بە شێوە‌یە‌کی گشتی بە سە‌رۆکی قە‌شە‌ی جێبە‌جێکار ناسراوە.‏

  •   ئە‌مڕۆ لە وڵاتی ئە‌مریکا هێندێک لە کۆمپانیاکان کە‌سانێک دادە‌مە‌زرێنن کە پێان دە‌وترێت راوێژکارانی ئایننی،‏ بە پێی راپۆرتێک ئە‌م راوێژکارانە لە داب و نە‌ریت و بیر و باوە‌ڕی ئایننی کە‌ڵک وە‌ردە‌گرن بۆ ڕینمای کردنی ئایننی کارمە‌ندە‌کانی ئە‌و کۆمپانیانە.‏

 هە‌ستت چۆنە دە‌ربارە‌ی ئە‌و ئایینانە‌ی کە لە بازرگانیدا تێکە‌ڵ دە‌بن؟‏ ئایا هە‌رگیز بیرت لە‌وە کردۆتە‌وە کە خودا دە‌ربارە‌ی ئە‌و کە‌سانە‌ی کە دە‌یانە‌وێت سوود لە چالاکییە ئاینییە‌کان وە‌ربگرن چۆن بیردە‌کاتە‌وە؟‏

بۆچوونی خودا سە‌بارە‌ت بە پە‌یوە‌ندی لە نێوان ئایین و بازرگانی چییە؟‏

 خودا دە‌یە‌وێت ئایین بە تە‌واوی لە بازرگانی جیا بێت.‏ پە‌رتووکی پیرۆز نیشان دە‌دات کە خودا لە‌و کاهینانە‌ی کە لە سە‌ردە‌می کۆندا بۆ فێرکردنی مرۆڤ پارە‌یان وە‌ردە‌گرت،‏ ناڕازی بووە.‏ (‏میخا ٣:‏١١‏)‏ خودا ئە‌و کە‌سانە‌ی کە بە تە‌ماحکاریە‌وە شوێنی پە‌رە‌ستنە‌کە‌یان کردوە‌تە «ئە‌شکە‌وتی دزان» محکوم کرد—‏یە‌رمیا ٧:‏١١‏.‏

 عیساش وە‌ک خودا ڕە‌قی لە‌و کە‌سانە بوو کە بە دوای قازانج لە ئاییندا دە‌گە‌ڕان.‏ لە‌ئە‌و سە‌ردە‌مە‌دا سە‌رکردە ئاینییە‌کان لە‌و بازرگانانە‌ی کە‌لە پە‌رستگای ئۆرشە‌لیمدا کاریان دە‌کرد،‏ قازانجیان دە‌کرد.‏ ئە‌وان لە‌و کە‌سە دلسۆزانە‌ی کە بۆ پە‌رستن دە‌هاتن فێلیان دە‌کرد.‏ عیسا ئە‌و بازرگانە چە‌وتانە‌ی لە پە‌رستگاکە دە‌رکرد و فرموی:‏ «ئە‌م شتانە لێرە هە‌ڵگرن!‏ ماڵی باوکم مە‌کە‌نە بازاڕ!‏»—‏یۆحە‌نا ٢:‏١٤-‏١٦‏.‏ پە‌رتووکی پیرۆزی کوردی سۆرانی ستاندە‌ر (KSS).‏

 هە‌روە‌ها عیسا لە کاتی مزگێنی دان شێوازی بیرکردنە‌وە‌ی خودای ئاشکرا دە‌کرد.‏ (‏یۆحە‌نا ٨:‏٢٨،‏ ٢٩‏)‏ ئە‌و هە‌رگیز بۆ فێرکردنی خە‌لک دە‌ربارە‌ی خودا،‏ پارە‌ی وە‌رنە‌دە‌گرت.‏ بۆ نموونە کاتێک کە عیسا موعجیزە دە‌کرد،‏ خواردنی هە‌ژارانی دە‌دا،‏ نە‌خۆشە‌کانی چاک دە‌کردە‌وە و مردووکانی زیندوو دە‌کردە‌وە،‏ هیچ پارە‌یە‌کی وە‌رنە‌دە‌گرت.‏ عیسا هە‌رگیز خزماتە‌کە‌ی بۆ کۆکردنە‌وە‌ی سە‌روە‌ت و سامان بە‌کارنە‌هێناوە.‏ تە‌نانە‌ت ماڵێکی تایبە‌تی خۆیشی نە بوو.‏—‏لۆقا ٩:‏٥٨‏.‏

مە‌سیحییە‌کانی سە‌دە‌ی یکە‌م چۆن ئایینیان لە‌بازرگانی جیا کردە‌وە؟‏

 عیسا بە شوێنکە‌وتووانی فە‌رمووی کە لە چالاکییە ئاینییە‌کانیان هە‌رگیز بە‌دوای قازانجی داراییدا نە‌گە‌ڕێن.‏ ئە‌و فە‌رمووی:‏ «بە خۆڕايى وه‌رتان گرتووە بە خۆڕايى بيده‌ن.» (‏مە‌تا ١٠:‏٨‏)‏ ئە‌و کە‌سانە‌ی کە لە سە‌رە‌تادا بە مە‌سیحی ناسراو بوون،‏ ڕێنماییە‌کانی عیسایان جێبە‌جێ دە‌کرد.‏ چە‌ند نموونە‌یە‌ک ڕە‌چاو بکە‌ن:‏

  •   پە‌ترۆسی نێردراو کە لە کاتی خزمە‌تە‌کە‌یدا هاۆرێ و هاوکاری عیسا بوو،‏ لە‌لایە‌ن پیاوێکە‌وە بە ناوی شێمون پێشنیاری پارە‌ی پێدرا کە دە‌یویست پێگە‌یە‌کی دە‌سە‌ڵاتی هە‌بێت.‏ پە‌ترۆس دە‌ستبە‌جێ پێشنیارە‌کە‌ی شیمۆنی ڕە‌تکردە‌وە و بە توندی سە‌رزە‌نشتی کرد و گوتی:‏ «با زيوه‌كه‌ت له‌گه‌ڵ خۆت له‌ناوبچێت!‏ چونكە واتزانی به‌هره‌ى خودا به‌پارە دە‌بێت!‏» (‏کردار ٨:‏ ١٨-‏٢٠‏)‏

  •   پۆڵۆسی نێردراوی خودا هە‌میشە بۆ مزگێنیدان بۆ شوێنی جیاواز گە‌شتی دە‌کرد،‏ هە‌رچە‌ندە ساڵانێکی زۆر لە کۆبوونە‌وە جیاوازە‌کاندا خزمە‌تی دە‌کرد،‏ بە‌ڵام ئە‌و و هاورێی مە‌سیحییە‌کانی هە‌رگیز بۆ خزمە‌تە‌کە‌یان داوای پارە‌یان نە‌دە‌کرد.‏ (‏٢ کۆرنسۆس ٢:‏١٧‏)‏ بە پێچە‌وانە‌وە،‏ پۆڵس نووسی:‏ «ئه‌ى برايان له‌يادتانە،‏ چۆن هه‌وڵمان‌داوە و ماندوو بووين،‏ ده‌زانن كاتێ لە ناوتان مزگێنى خودامان ده‌دا لە هه‌مان كات شه‌وو و ڕۆژ كارمان ده‌كرد تا نه‌بين بە بار به‌سه‌ر كه‌ستانه‌وە.‏»—‏(‏١ سالۆنیکی ٢:‏٩‏)‏.‏

 بێگومان ئە‌و مە‌سیحییە سە‌رە‌تاییانە پێویستیان بە هە‌ندێک سە‌رچاوە بوو بۆ دابینکردنی پارە بۆ هە‌ڵمە‌تی مزگێنیدان و کارە خێرخوازییە‌کانیان.‏ بە‌ڵام ئە‌وان هە‌رگیز لە خزمە‌تە ئاینییە‌کانیان پارە‌یان وە‌رنە‌دە‌گرت.‏ بڵام خە‌ڵک دە‌یانتوانی لە‌سە‌ر بنە‌مای ڕێنماییە‌کانی ئە‌م ئایە‌تانە‌ی خوارە‌وە پشتگیری داراییان بکە‌ن:‏

  •   ٢ کۆرنسۆس ٨:‏١٢‏:‏ «چونکە ئە‌گە‌ر پە‌رۆشی هە‌بێت،‏ ئە‌وا خودا بە گوێرە‌ی ئە‌وە‌ی کە کە‌سە‌کە هە‌یە‌تی پە‌سە‌ندی دە‌کات،‏ نە‌ک بە گوێرە‌ی ئە‌وە‌ی نییە‌تی.‏» (‏KSS‏)‏

     واتە:‏ پاڵنە‌ری کە‌سێک بۆ بە‌خشین گرنگترە لە‌و پارە‌یە‌ی کە دە‌یبە‌خشێت.‏

  •   ٢ کۆرنسۆس ٩:‏٧‏:‏ «با هە‌ریە‌کە ئە‌وە‌ندە‌ی لە‌سە‌ر دڵیە‌تی بیدات،‏ نە‌ک بە دڵتە‌نگی و ناچاری،‏ چونکە ئە‌وە‌ی بە دڵخۆشییە‌وە ببە‌خشێت خودا خۆشی دە‌وێت.‏»‏

     واتە:‏ خوای گە‌ورە نایە‌وێت هیچ کە‌سێک ناچار بکات.‏ بە‌ڵکو ئە‌و کاتێکبە‌وە دڵخۆش دە‌بێت،‏ کە کە‌سێک هە‌ڵیدە‌بژێرێت لە رووی خۆشە‌ویستیە‌وە و لە ناخی دڵە‌وە‌بە‌خشین بکات.‏

بە‌م زووانە چی بە‌سە‌ر ئایینە چاوچنۆکە‌کاندا دێیت؟‏

 پە‌رتووکی پیرۆز بە ڕوونی دە‌ڵێت کە خودا هە‌موو ئایین و جۆرە‌کانی پە‌رستن قبوڵ ناکات.‏ (‏مە‌تا ٧:‏٢١ -‏٢٣‏)‏ لە پێشبینییە‌کی سە‌رنجڕاکێشدا پە‌رتووکی پیرۆز هە‌موو ڕێکخراوە ئاینییە ساختە‌کان بە لە‌شفرۆشێک لێکدە‌داتە‌وە،‏ چونکە هاوپە‌یمانێتی لە‌گە‌ڵ حکومە‌تە‌کان پێکدە‌هێنن بۆ پارە،‏ یان خە‌ڵکی هە‌موو نە‌تە‌وە‌کان بۆ سوودە‌کانی جۆراوجۆربە‌کاردە‌هێنن.‏ (‏ئاشکراکردن ١٧:‏١-‏٣،‏ ١٨:‏٣‏)‏ ئە‌م پێشبینییە بە‌ردە‌وام دە‌بێت بۆ ئە‌وە‌ی نیشانی بدات کە خودا بە‌م زووانە حوکم لە‌سە‌ر ئایینە ساختە‌چییە‌کان جێبە‌جێ دە‌کات.‏—‏ئاشکراکردن ١٧:‏١٥-‏١٧،‏ ١٨:‏٧‏.‏

 لە هە‌مان کاتدا خودا نایە‌وێت کردە‌وە ی ئایینە ساختە‌چیە‌کانخە‌ڵک فریو بدە‌ن،‏ یان لە ئە‌و دووریان بخە‌نە‌ە‌وە.‏ (‏مە‌تا ٢٤:‏١١-‏١٢‏)‏ خودا هانی کە‌سانی دڵسۆز دە‌دات بۆ ئە‌وە‌ی کە‌فێربن چۆن خزمە‌تی بکە‌ن و لە ئایینە ساختە‌کان ڕابکە‌ن.‏—‏٢ کۆرنسۆس ٦:‏١٦ ،‏١٧‏.‏