وریا بن!
زەوی بەرەو وێرانی دەچێت—پەرتووکی پیرۆز چی دەڵێت؟
«ئێمە بە خێرایی بەرەو کارەساتی کەش و هەوا دەڕۆین. شارە گەورەکانی ژێر ئاو. شەپۆلی گەرمی بێ وێنە. زریانی ترسناک. قەیرانی ئاوی جیهانی و لەناو چوونی ملیۆنان جۆری ڕووەک و ئاژەڵ. ئەمە زیادەڕۆیی و قسەیەکی ئەفسانەیی نییە. بەپێی ڕاپۆرتە زانستییەکان، ئەگەر ئێمە هیچ نەکەین، ئەوە ئەنجامی ئەوەیە کە سیاسەتی وزەی ئێستا بەرهەمی دەهێنێت.» —وتاری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس لە ڕاپۆرتێکدا کە لە ۴ی اپریلی ۲۰۲۲ لەلایەن دەستەی نێودەوڵەتی بۆ گۆڕانی کەش و هەوا بڵاوکراوەتەوە.
«زاناکان هۆشداری دەدەن کە لە ساڵانی داهاتوودا گۆڕانی کەش و هەوا دەبێت بە هۆی زیانگەیاندن بە ٤٢٣ پارکی نیشتمانی [ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.] بەرزبوونەوەی پلەی گەرما هەڕەشە لەم پارکانە دەکات. ئەو مەترسییانەی کە ئەم پارکانە ڕووبەڕووی دەبنەوە، وا دیارە پێشبینیەکانی پەرتووکی پیرۆزن: ئاگر و لافاو، توانەوەی سەهۆڵەکان، بەرزبوونەوەی ئاستی دەریا و شەپۆلی گەرما.»—« لافاو لە یەلۆستۆن: نیشانەی قەیرانی داهاتوو» رۆژنامەی نیویۆرک تایمز، ۱۵ی جونی ٢٠٢٢.
ئایا بۆ کێشەی ژینگەییەکانی زەوی چارەسەرێک هەیە؟ کێ دەتوانێت ئەم کێشانە چارەسەر بکات؟ بە وڵامی پەرتووکی پیرۆز سەرنج بدە.
پێشبینی زیانی ژینگەیی
پەرتووکی پیرۆز دەڵێت کە خودا «هەروەها بۆ لەناوبردنی ئەوانەی زەوی لەناودەبەن.» (ئاشکراکردن ١١:١٨) لەم ئایەتانەی پەرتووکی پیرۆز سێ شت فێر دەبین:
١. مرۆڤ زیانی زۆر بە زەوی دەگەیەنێت.
٢. وێرانکردنی زەوی کۆتایی دێت.
٣. خودا کۆتایی بە کێشە ژینگەییەکان دەهێنێت نەک مرۆڤ.
زەوی وێران نابێت
پەرتووکی پیرۆز دەڵێت:« نەوەیەک دێت و نەوەیەک دەڕوات، بەڵام زەوی هەتاهەتایە هەر هەیە» (ژیرمەندی ١:٤ KSS) بۆ هەمیشەی شوێنی نیشتەجێ یە.
«ڕاستودروستان دەبن بە میراتگری خاکەکە و هەتاهەتایە لەسەری نیشتەجێ دەبن.» (زەبوورەکان ٣٧:٢٩ KSS)
زەوی لە هەموو زیانێک بە تەواوی چاک دەبێتەوە.
«چۆڵەوانی و خاکی وشک شادمان دەبن، بیابان دەگەشێتەوە و چرۆ دەکات، وەک گوڵاڵە سوورە.» (ئیشایا ٣٥:١ KSS)