وریا بن!
ساڵی ۲۰۲۲: ساڵێکی پڕ لە نا ئارامی و ئاژاوە—پەرتووکی پیرۆز چی دەڵێت؟
بە درێژایی ساڵی ٢٠٢٢، هەموو ڕۆژێک هەواڵی جەنگ و شەر وئاژاوە و کێشە ئابوورییەکان و کارەساتە سروشتییەکانمان بیست. تەنها پەرتووکی پیرۆز دەتوانێت هۆکاری ئەم ڕووداوانە ڕوون بکاتەوە.
ڕووداوەکانی ساڵی ٢٠٢٢ چیمان پێ نیشان دەدەن؟
ڕووداوەکانی ساڵی ڕابردوو بۆمان ڕوونتر دەکەنەوە کە ئێمە لە ڕۆژانێکدا دەژین، کە پەرتووکی پیرۆز پێی دەڵێت «ڕۆژانی کۆتایی.» (٢ تیمۆساوس ٣:١) ئەم ڕۆژانە لە ساڵی ۱۹۱۴ دەستی پێکرد. بزانە ئەم ڕووداوانە چۆن لەگەڵ پێشبینییەکانی پەرتووکی پیرۆز دەربارەی سەردەمی ئێمە دەگونجێن:
«جەنگەکان. »—مەتا ٢٤:٦.
«لە ساڵی ٢٠٢٢، جارێکی دیکە جەنگ گراوە بۆ ئەوروپا.» a
چاو لە ئەو بڵاوکراوەیە بکەن دەربارەی «ھێرشی سەربازیی ڕووسیا بۆ سەر ئوکراین.»
«قاتۆقڕی.»—مەتا ٢٤:٧.
«ساڵی ٢٠٢٢: ساڵێ پڕ قاتۆقڕی و برسێتی.» b
چاو لە ئەو بڵاوکراوەیە دەربارەی «جەنگی ئۆکرانیا بکە کە قەیرانی خۆراکی جیهان زیاتر کرد.»
«نەخۆشیە تاعونەکان.»—لۆقا ٢١:١١.
«نەخۆشی ئیفلیجی منداڵان جارێکی دیکە بڵاو بووەتەوە، لە کاتێکدا تاعونی مەیموونەکان زیادیان کردووە و ڤایرۆسی کۆرۆنا بەردەوامە لە زیان گەیاندن بە خەڵک، دەتوانین بە ڕوونی بیبینین کە نەخۆشییە تاعونەکان زۆر مەترسیدارن و خەڵک چەندە بەرەوڕوویان دەبنەوە.» c
چاو لە ئەو بڵاوکراوەیە بکەن دەربارەی «مردنی ٦ ملیۆن کەس بە هۆی نەخۆشی کۆرۆناوە.»
«ڕووداوە ترسناکەکان»—لۆقا ٢١:١١.
«لە هاوینی ۲۰۲۲، شەپۆلێکی کەشوهەوای گەرم، وشکەساڵی، ئاگری دارستانەکان و لافاو بووە هۆی وێرانکارییەکی گەورە، لە ئەنجامدا سەدان هەزار کەس گیانیان لەدەستدا و ملیۆنان کەسیش لە سەرانسەری جیهاندا بێ ماڵ بوون.» d
چاو لە ئەو بڵاوکراوەیەی بکەن دەربارەی «بەرزبۆنەوەی پلەی گەرما لە سەرتاسەری زەویدا»
«نائارامیەکان.»—لۆقا ٢١:٩، ژێرنووس.
«لە ساڵی ٢٠٢٢، خەڵک بەهۆی کێشە ئابوورییەکان، زۆر تووڕە بوون، و زیاتر لە هەمو کاتێکی تر خۆپیشاندانیان دژی حکومەتەکان کرد.» e
چاو لە ئەو بڵاوکراوەیەی بکەن دەربارەی «بەرزبوونەوەی نرخی خەرجییەکانی ژیان لە جیهاندا.»
ساڵی نوێ چ ڕووداوێک بە دوای خۆیدا دەهێنێت؟
بە دڵنیاییەوە کەس نازانێت لە ساڵی ٢٠٢٣ چی ڕووداوێک چاوەڕێمان دەکات. بەڵام دەزانین لە داهاتوویەکی نزیکدا شانشینی خودا لە ئاسمانەوە گۆڕانکاری زۆر لە جیهاندا پێک دێنێت. (دانیال ٢: ٤٤) ئەم حکومەتە هەموو ئازارەکان لەناودەبات و ویستی خودا لەسەر زەوی بە جێ دێنێت.—مەتا ٦:٩، ١٠.
ئێمە داواتان لێ دەکەین گوێ لە ئامۆژگارییەکانی عیسا بگرن و«وریا بن» کە چۆن ڕووداواکانی ئەم سەردەمە پێشبینییەکانی پەرتووکی بە ئەنجام دەگەیێنێت. (مەرقۆس ١٣:٣٧) بۆ زانیاری زیاتر سەبارەت بە فێرکارییەکانی پەرتووکی پیرۆز پەیوەندیمان پێوە بکەن، ئەم فێرکارییانە یارمەتی تۆ و خێزانەکەت دەدەن بۆ ئەوەی هیواتان بە داهاتوو هەبێت و بزانن کە ڕۆژانی باشتر لە ڕێگادان.
a بڵاوکراوەی ساڵی ۲۰۲۲، «جارێکی دیکە ترسی جەنگ گەراوە بۆ ئەوروپا» نووسراوی: جیل لاولێس، لەلایەن ئەی پی نیوز، ۸ی دەسەمبەر ۲۰۲۲.
b بەرنامەی خۆراکی جیهانی، «قەیرانی خۆراکی جیهانی»
c بڵاوکراوەی «ژیان لە سەردەمی نەخۆشییە تاعونیەکان— لە کۆڤید-۱۹وە بۆ تاعونی مەیموون، نەخۆشی ئیفلیجی منداڵان و نەخۆشی ئێکس» نووسراوی: لارسێن گۆستین لە گۆڤاری کۆمەڵی پزیشکی ئەمریکا (JAMA)، ۲۲ی سەپتامبەری ساڵی ۲۰۲۲.
d بڵاوکراوەی «چی لە پشت گۆڕانی توندی کەش و هەوا لە هاوینی ٢٠٢٢دا بوو؟» لەلایەن نووسەر مارتینا ئیگینی لە ماڵپەڕی Earth.Org، ٢٤ی ئەکتۆبەری ساڵی ٢٠٢٢.
e بڵاوکراوەی «توورەیی خەڵک لە کێشە ئابوورییەکان لە خۆپیشاندانەکانی ساڵی ٢٠٢٢» لەلایەن نووسەر تۆماس گروتەرس و بنیامین فێڵدمان، ڕێکخراوی کارنیگی بۆ ئاشتی نێودەوڵەتی، ٨ دەسەمبەری ٢٠٢٢.