وریا بن!
هۆکارەکان بۆ هیوای ڕاستەقینە لە ساڵی ٢٠٢٣—پەرتووکی پیرۆز چی دەڵێت؟
لەگەڵ دەستپێکردنی ساڵی ٢٠٢٣، هەموومان هیوای باشترین بۆ خۆمان و خێزانەکەمان دەخوازین. لەبەر چی دەتوانین هیوامان هەبێت؟
پەرتووکی پیرۆز هیوامان پێ دەبەخشێت
پەرتووکی پیرۆز هەواڵی خۆش بڵاو دەکاتەوە کە ئەو کێشانەی ئێستا ڕووبەڕووی دەبینەوە کاتییە، و بەم زووانە چارەسەر دەکرێن. لە ڕاستیدا پەرتووکی پیرۆز دەڵێت: «بۆ فێربوونی ئێمە نووسراوە، تاکو بە دانبەخۆداگرتن و هاندانی نووسراوە پیرۆزەکان هیوامان هەبێت.»—ڕۆما ١٥:٤ پەرتووکی پیرۆزی کوردی سۆرانی ستاندەر (KSS).
بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی بەڵێنیەکانی پەرتووکی پیرۆز، نامیلکەی «هیوایەکی ڕاستەقینە بۆ داهاتوێکی باشتر» بخوێنەوە.
هیوایەک کە دەتوانێت یارمەتیت بدات
هیوای پەرتووکی پیرۆز دەتوانێت «بۆ ژیانمان وەک لەنگەرێک» بێت. (عیبرانییەکان ٦:١٩) ئەو هیوایە دەتوانێت جێگیرمان بکات. ئەم هیوایە دەتوانێت یارمەتیمان بدات بۆ مامەلەکەردن لەگەڵ کێشەکانی ئێستاماندا بۆ ئەوەیکە ڕوانگەیکی باشمان هەبێت تا دڵخۆشییەکی بەردەوام بدۆزینەوە. بۆ نموونە:
بزانە چۆن هیوای پەرتووکی پیرۆز یارمەتی پیاوێکی ئالودە بە مادە بێهۆش کەرەکانی داوە تا بەسەریدا زاڵ بێت. سەیری ڤیدێۆی «لە شێوازی ژیانم بێزار بووم» بەکە.
بزانە چۆن هیوای پەرتووکی پیرۆز یارمەتیمان دەدات، کاتێک کەسێکی خۆشەویستمان دەمرێت. سەیری ڤیدێۆی «دڵنەوایی بۆ ئەو کەسانەی کە خەمبارن» بەکە.
هیوات بەهێز بکە
زۆر کەس چاوەڕوانی ئەوە دەکەن کە شتێکی باش ڕووبدات، بەڵام دڵنیا نین لەوەی کە ئایا هیواکانیان هەرگیز بەدی دێن یان نە. ئەوەی پەرتووکی پیرۆز بەڵێنی دەدات جێی متمانەیە. بۆچی؟ لەبەر ئەوەی بەڵێنەکانی پەرتووکی پیرۆز لە لایان یەهوە خوداوەیە a «ئەوەی هەرگیز درۆ ناکات.» (تیتۆس ١:٢) تەنیا یەهوە هێزی ئەوەی هەیە هەموو بەڵێنەکانی جێبەجێ بکات; ئەو«هەرچی پێ خۆشبێت دەیکات.»—زەبوورەکان ١٣٥:٥، ٦.
ئێمە بە گەرمی داواتان لێ دەکەین کە سوود لە هیوا متمانە پێکراوەکانی پەرتووکی پیرۆز وەربگرن. کاتێک پەرتووکی پیرۆز «بەوردی دەخوێنیتەوە، ئەمە باوەڕت بەهێزتر دەکات.» (کردار ١٧:١١) بۆ خۆت کۆرسێکی خۆڕایی ئێمە هەڵبژێرە، کە بۆ ئەم مەبەستە یارمەتیت دەدات ساڵی ٢٠٢٣ بە دڵگەرمیەکی زۆرەوە دەست پێبکەیت!
a یەهوە ناوی تایبەتی خودایە. —زەبوورەکان ٨٣:١٨.