بچۆ سه‌ر ناوه‌ڕۆک

ئایا دە‌تە‌وێ باشتر پە‌رتوکی پیرۆز بناسیت؟‏

ئایا دە‌تە‌وێ باشتر پە‌رتوکی پیرۆز بناسیت؟‏

ئایا دە‌تە‌وێ باشتر پە‌رتوکی پیرۆز بناسیت؟‏

بۆچی پێویستە پە‌رتوکی پیرۆز بخوێنین؟‏

پە‌رتوکی پیرۆز لە‌گە‌ڵ هیچ پە‌رتوکێکی دیکە بە‌راورد ناکرێ ناوە‌ڕۆکی ئە‌م پە‌رتوکە پڕە لە سە‌رزە‌نشتی بە سۆزی خودا (‏١ تە‌سالۆنیکی ٢:‏١٣‏)‏.‏ ئە‌و کە‌سە‌ی بە‌گوێرە‌ی پە‌رتوکی پیرۆز هە‌ڵسوکە‌وت بکات کە‌ڵکی باش لە ژیانی وە‌ردە‌گرێ،‏ وە خۆشە‌ویستی بۆ خودای خە‌لاتکە‌ری «هە‌موو پێدراوێکی چاک و بە‌هرە‌یە‌کی تە‌واو» گە‌شە دە‌کات (‏یاقوب ١:‏١٧‏)‏.‏ مرۆڤ تێدە‌گات چۆن بە‌ڕێگە‌ی نۆیژ کردن لە‌خودا نزیك دە‌بێتە‌وە.‏ هە‌روە‌ها هە‌ست دە‌کات چۆن خودا لە کاتی تە‌نگانە‌دا فریای دە‌کە‌وێت.‏ هە‌رکە‌س ژیانی بە‌گوێرە‌ی ئە‌ندازە‌کانی خودا ئاراستە بکات خودا ژیانی هە‌میشە‌یی پێ دە‌بە‌خشێ.‏ —‏ رۆما ٦:‏٢٣‏.‏

پە‌رتوکی پیرۆز ئە‌و ڕاستیانە‌ی تێدایە کە زانیاری و ڕووناک بیری بە‌مرۆڤ دە‌بە‌خشن.‏ هە‌رکە‌س لە پە‌رتوکی پیرۆز تێ‌بگات،‏ بێ‌گومان لە بیرکردنە‌وە‌ی چە‌وت ڕزگاری دە‌بێ.‏ ئە‌و بیرکردنە‌وە و بۆچوونە هە‌لانە‌ی ژیانی ملێونان کە‌سی بە‌رە‌و ڕێگە‌ی ناڕاست بردووە.‏ بۆ نموونە زانینی ڕاستی دە‌ربارە‌ی ئە‌وە‌ی دوای مردنمان چی ڕوو دە‌دات،‏ ڕزگارمان دە‌کات لە‌و ترسە‌ی کە گوایا مردووە‌کان دە‌توانن مرۆڤی دیکە ئازار بدە‌ن،‏ یان خزم و دۆستە مردووە‌کانمان لە‌ئازار و ئە‌شکە‌نجە‌دان (‏حە‌زقێل ١٨:‏٤‏)‏.‏ فێرکردنە‌کانی پە‌رتوکی پیرۆز لە‌بارە‌ی زیندوو بوونە‌وە دڵ خۆشی ئە‌و کە‌سانە دە‌دە‌نە‌وە کە خۆشە‌ویستە‌کانیان بە‌مردن لە‌دە‌ست داوە (‏یۆحە‌ننا ١١:‏٢٥‏)‏.‏ ڕاستیە‌کانی پە‌رتوکی پیرۆز دە‌ربارە‌ی فریشتە نالە‌بارە‌کان لە مە‌ترسیە‌کانی جادووگە‌ریی ووریامان دە‌کە‌نە‌وە،‏ وە یارمە‌تی دە‌رن بۆ تێگە‌یشتن لە بارە‌ی زۆر بوونی ناخۆشی و تە‌نگ‌و چە‌ڵە‌مە لە‌سە‌ر ڕووی زە‌وی.‏

ئە‌ندازە‌کانی خودا لە پە‌رتوکی پیرۆزدا ڕێگە‌مان پیشان دە‌دە‌ن کە چۆن تە‌ندروست بژین و سوودی گیانی وە‌دە‌ست بێنین.‏ بۆ نموونە خوو و ڕە‌وشتی هاوسە‌ند و ڕێگە‌ی ئاسایی لە هە‌ڵسوکە‌وتماندا دە‌بنە یارمە‌تی بۆ تە‌ندروستی دە‌روونی و بە‌دە‌نی (‏١ تیمۆساوس ٣:‏٢‏)‏.‏ هە‌رکە‌س خۆی لە داوێن و دە‌روون پیسی دووربخاتە‌وە واتای ئە‌وە‌یە زیان بە خۆی ناگە‌یە‌نێ (‏٢ کۆرنسۆس ٧:‏١‏)‏.‏ جگە لە‌وە‌ش پە‌یڕە‌وی کردنی ڕاویژی خودا لە پە‌رتوکی پیرۆزدا یارمە‌تی دە‌رە بۆ بە‌ختە‌وە‌ری ژن و مێرد،‏ وە رێز لە‌خۆ گرتن.‏ —‏ ١ کۆرنسۆس ٦:‏١٨‏.‏

هە‌رکە‌س پە‌یڕە‌وی فە‌رمانە‌کانی خودا بکات بە‌ختە‌وە‌ری هە‌میشە‌یی وە‌دە‌ست دێنێ زانیاری پە‌رتوکی پیرۆز یارمە‌تی دە‌رە بۆ دۆزینە‌وە‌ی ئاشتی دە‌روونی،‏ هێمنی و ڕە‌زامە‌ندی.‏ لە هە‌مان کاتدا دە‌بێتە هۆی هیوای بە‌تین وە ڕێ خۆشکە‌رە بۆ سیفاتی باش،‏ وە‌ك دلۆڤانی،‏ هە‌ستی بە‌زە‌یی،‏ خۆشە‌ویتی،‏ ئاشتی خوازی،‏ دۆست پە‌روە‌ری وە گە‌شە‌کردنی باوە‌ڕ (‏غە‌لاتیە ٥:‏٢٢،‏ ٣٢‏؛‏ ئە‌فە‌سۆس ٤:‏٢٤،‏ ٣٢‏)‏.‏ ئە‌م جۆرە سیفە‌تانە مرۆڤ دە‌کە‌نە ژن و مێردی بە کە‌ڵك،‏ باوك و دایکی باشتر،‏ وە کوڕ و کچی ڕێك و پێك.‏

ئایا بیرت لە پاشە ڕۆژ نە‌کردۆە‌تە‌وە؟‏ ڕاستیە‌کانی پە‌رتوکی پیرۆز ئە‌وە ڕوون دە‌کە‌نە‌وە ئێمە لە چ کاتێکداین.‏ ئە‌و پٚیش‌بینیانە نە‌ك تە‌نها بار و دۆخی ئە‌مڕۆی جیهان ڕوون دە‌کە‌نە‌وە،‏ بە‌ڵکو نیازی خوداش پیشان دە‌دە‌ن کە بە‌زوویی زە‌وی دە‌کات بە بە‌هە‌شت.‏ —‏ بینین ٢١:‏٣،‏ ٤‏.‏

هاری کاری بۆ تێگە‌یشتنی پە‌رتوکی پیرۆز

لە‌وانە‌یە جارێك هە‌وڵی خوێندنە‌وە‌ی پە‌رتوکی پیرۆزتان دابێت وە بە‌لاتانە‌وە گران بووبێ لە مە‌بە‌ستە‌کانی بگە‌ن.‏ لە‌وانە‌یە بە‌لای بە‌ڕێزتانە‌وە ئاسان نە‌بووبێت وە‌لامی پرسیارە‌کانتان لە پە‌رتوکی پیرۆزدا بدۆزنە‌وە،‏ ئە‌وە‌ش شتێکی ئاساییە.‏ هە‌رکە‌س لە ئێمە پێویستی بە‌یارمە‌تی هە‌یە بۆ ئە‌وە‌ی ووشە‌ی خودا تێ بگات.‏ شاهیدانی یە‌هوە بۆئە‌م مە‌بە‌ستە لە زۆرتر لە ٢٣٥ وولات‌و دوورگە‌دا یارمە‌تی ملیۆنان کە‌س دە‌دە‌ن بۆ باشتر تێگە‌یشتنی پە‌رتوکی پیرۆز،‏ وە ئامادە‌ن یارمە‌تی ئیۆە‌ی بە‌ڕێزیش بدە‌ن،‏ بێ ئە‌وە‌ی بۆ ئە‌م مە‌بە‌ستە هیچ بە‌رامبە‌رێك داوا بکە‌ن.‏

باشترین شێوە ئە‌وە‌یە کە مرۆڤ هە‌نگاو بە هە‌نگاو بە‌دوای پرنسیپ و یاسا سە‌رە‌تاییە‌کانی پە‌رتوکی پیرۆزدا بگە‌ڕێ (‏عیبرانیە‌کان ٦:‏١‏)‏.‏ دوای ماوە‌یە‌کی کە‌م دە‌توانێ خواردنی بە‌هێز بخوات،‏ ئە‌مە‌ش ئە‌وە دە‌گە‌یە‌نێ کە لە ڕاستیە قووڵە‌کان بگات (‏عیبرانیە‌کان ٥:‏١٤‏)‏.‏ پە‌رتوکی پیرۆز دە‌سە‌لات دارە.‏ بڵاوکراوە‌کانی پە‌رتوکی پیرۆز وە‌ك نامیلکە‌ی خودا چی لە ئێمە داوا دە‌کات؟‏ یارمە‌تی دە‌رە بۆ تێگە‌یشتنی تێکست و بابە‌تی جیا جیا.‏

ئایا بە‌ڕێزتان ئامادە‌ن هە‌ر هە‌فتە هە‌ندێك لە کاتی خۆتان تە‌رخان بکە‌ن بۆ ئە‌وە‌ی باشتر لە پە‌رتوکی پیرۆز تێبگە‌ن؟‏

خوێندنە‌وە و لێکۆلینە‌وە‌ی پە‌رتوکی پیرۆز دە‌توانرێ لە کات و شوێنی گونجاودا یاخود بە‌ڕێگە‌ی تێلێفۆن ئە‌نجام بدرێ.‏ مە‌بە‌ست لە پرۆگرامی خوێندنی پە‌رتوکی پیرۆز ئە‌وە نی‌یە،‏ وانە‌یە‌کی قوتابخانە لە‌پۆلێکدا کە چە‌ند قوتابی یە‌ک بە‌شداری تێدا دە‌کە‌ن ئە‌نجام بدرێت.‏ بە‌ڵکو لە‌م کارە‌دا بارودۆخو و توانا و زانیاری تایبە‌ت بە هە‌ر خوێنە‌رێک ڕە‌چاو دە‌کرێت.‏ هە‌روە‌ها لە‌م جۆرە خوێندنە‌ی پە‌رتوکی پیرۆز تاقی کردنە‌وە و نمرە دانانی تێدا نی‌یە وە بۆ ئە‌وە نی‌یە هیچ فێرخوازێک دووچاری شە‌رمە‌زاری بکرێت.‏ تە‌نیا مە‌بە‌ست لە خوێندنی وانە‌ی پە‌رتوکی پیرۆز فێربوونە لە ڕێگە‌ی وە‌لام دانە‌وە‌ی پرسیارە‌کانتان،‏ بۆ ئە‌وە‌ی باشتر کە‌سایە‌تی خودا بناسن.‏

ئە‌م کۆرسە‌ی پە‌رتوکی پیرۆز بە پارە نی‌یە (‏مە‌تتا ١٠:‏٨‏)‏.‏ بە‌ڵکو پێشکە‌ش بە هە‌موو کە‌سانێك دە‌کرێ،‏ هە‌رچی ئاین و باوە‌ڕێکیان هە‌بێ یان نە‌بێ،‏ بە‌مە‌رجێک ئارە‌زووی ڕاستیان هە‌بێ کە زانیاریان لە‌بارە‌ی ووشە‌ی خوداوە قووڵتر بکە‌ن.‏

کێ ئە‌توانێ لە خوێندنی پە‌رتوکی پیرۆز بە‌شداری بکات؟‏ تە‌واوی خێزان،‏ دۆست و ناسیاو وە هە‌ر کە‌سێکی تر کە خۆتان حە‌ز بکە‌ن،‏ دە‌توانێ لە‌گە‌ڵتان بە‌شداری بکات.‏ خوێندن و بە‌شداری کردنی کە‌سانی دیکە لە‌گە‌ڵتاندا تە‌نها بە گوێرە‌ی داخوازی بە‌ڕێزتانە،‏ واتا خۆتان بڕیار دە‌دە‌ن ئە‌گە‌ر نە‌تانە‌وێ کە‌سێکی تر لە‌گە‌ڵتان بە‌شداربێ،‏ ئە‌وسا تە‌نها خۆتان دە‌بن.‏

هە‌ندێ کە‌س دە‌یانە‌وێ هە‌فتە‌ی یە‌ك سە‌عات تە‌رخان بکە‌ن بۆ خوێندنی پە‌رتوکی پیرۆز.‏ شاهیدانی یە‌هوە ئامادە‌ی یاریدە‌دانی بە‌ڕێزتانن،‏ تە‌نانە‌ت ئە‌گە‌ر لە‌وە زیاتر یان کە‌متر کات بۆئە‌م مە‌بە‌ستە تە‌رخان بکە‌ن.‏

بانگ هێشتن بۆ فیربوون

ئێمە بە‌زێزتان بانگ دە‌کە‌ین کە پە‌یوە‌ندی بە شاهیدانی یە‌هوە بکە‌ن.‏ تکایە لە‌م بارە‌یە‌وە بۆ یە‌کێك لە‌م ئە‌درە‌سانە‌ی خوارە‌وە بنووسن.‏ ئە‌و کاتە پە‌یوە‌ندیتان پێوە‌دە‌کرێت بۆ ئە‌نجام دانی وانە و لێکۆلینە‌وە‌ی پە‌رتوکی پیرۆز بێ بە‌رامبە‌ر.‏

□ من حە‌ز دە‌کە‌م نامیلکە‌ی خودا چی لە ئێمە داوا دە‌کات؟‏ م بۆبنێرن.‏

□ من دە‌مە‌وێ بە‌ڕێزتان بۆ خوێندنی وانە‌ی وابە‌ستە بە پە‌رتوکی پیرۆز پە‌یوە‌ندیم پێوە بکە‌ن.‏

ئە‌و ئایە‌ت و نیشانانە‌ی لە‌م نامیلکە‌یە‌دا بە‌دی دە‌کرێن لە پە‌یمانی نۆێ‌ی ئینجیلی پیرۆز دا زمانی کوردی (‏شێوە‌ی سۆرانی)‏ چاپی ١٩٩٩.‏ ئە‌گە‌ر نا لە چاپی ئینگلیزی «وە‌رگێڕانی جیهانی نوێ» وە وە‌رگێراوە.‏