بچۆ سه‌ر ناوه‌ڕۆک

بچۆ سه‌ر لیستی ناوه‌ڕۆک

بە‌ش ٣

ئامۆژگاری بۆ ژیانێکی باشتر

ئامۆژگاری بۆ ژیانێکی باشتر

وێنای بکە کە دکتۆرێکی نوێ ماڵە‌کە‌ی هێناوە‌تە گە‌ڕە‌کی تۆ،‏ لە‌وانە‌یە لە سە‌رە‌تا دوودڵ بی لە‌وە‌ی کە بچیتە لای.‏ بە‌ڵام ئە‌ی ئە‌گە‌ر هە‌ندێ لە هاوڕێکانت سە‌ردانیان کردبێ و بارودۆخی تە‌ندرووستیان بە شێوە‌یە‌کی بە‌رچاو باشتر بووبێ؟‏ ئایا لە‌وانە نییە تۆش بیر لە‌وە بکە‌یە‌وە سە‌ردانی بکە‌ی؟‏

لە‌هە‌ندێک ڕوانگە‌وە،‏ پە‌رتووکی پیرۆز وە‌ک ئە‌و دکتۆرە وایە.‏ لە وانە‌یە هە‌ندێک کە‌س لە ئامۆژگاریە‌کانی پە‌رتووکی پیرۆز دوودڵ بن.‏ بە‌ڵام کاتێک ئامۆژگارییە‌کانی ناو ئە‌و پە‌رتووکە جێبە‌جێ دە‌کە‌ن،‏ ژیانیان بە‌شێوە‌یە‌کی بە‌رچاو باشتر دە‌بێ.‏ تێبینی هە‌ندێ نموونە بکە.‏

چارە‌سە‌رکردنی کێشە‌کانی هاوسە‌ریە‌تی

سومیاتون دە‌ڵێ:‏ «ماوە‌یە‌کی کورت دوای شووکردنم،‏ هە‌ستم دە‌کرد کە مێردە‌کە‌م،‏ ڕێزی نە‌دە‌گرتم» لە ناچاریا زۆر جار جنێوم پێدە‌دا،‏ شتم پێدادە‌دا،‏ تە‌نانە‌ت لێم دە‌دا.‏ زۆر جار ئە‌وە‌ندە توڕە دە‌بووم لە ئاکامدا دە‌بورامە‌وە.‏

‏«کاتێک مێردە‌کە‌م دە‌ستی بە خوێندنی پە‌رتووکی پیرۆز کرد،‏ گاڵتە‌م پێدە‌کرد.‏ بە‌ڵام کاتێ ئە‌و وانە‌ی وە‌ردە‌گرت من لە ژوورە‌کە‌ی تە‌نیشت ئە‌وە‌وە بە‌دزی گوێم لێدە‌گرت.‏ ڕۆژێکیان گوێم لێبوو ئە‌م ئایە‌تە‌ی دە‌خوێندە‌وە:‏ «ئە‌ی ژنان،‏ ملکە‌چی مێردە‌کانتان بن هە‌روە‌ک بۆ خوداوە‌ند .‏.‏.‏ ژنیش ڕێز لە مێردە‌کە‌ی بگرێ» (‏ئە‌فە‌سۆس ٥:‏٢٢،‏ ٣٣‏)‏.‏ ئە‌م وشانە دڵیان تە‌زاندم.‏ من لە خودا پاڕامە‌وە لێم خۆش بێت چونکە بێ ڕێزیم بە مێردە‌کە‌م کردبوو.‏ پاشان من و مێردە‌کە‌م بە‌یە‌کە‌وە دە‌ستمان بە خوێندنی پە‌رتووکی پیرۆز کرد».‏

دوماس و سومیاتون

پە‌رتووکی پیرۆز هە‌روە‌ها دە‌فە‌رمووێ:‏ «بە هە‌مان شێوە پێویستە پیاوان ژنە‌کانیان وە‌ک لە‌شی خۆیان خۆشبوێت» (‏ئە‌فە‌سۆس ٥:‏٢٨‏)‏.‏ سومیاتون دە‌یگێڕێتە‌وە:‏ «فێربوونی ئە‌م جۆرە شتانە کاریگە‌ری لە‌سە‌ر هە‌ردووکمان هە‌بوو».‏ ئیتر کاتێ ئە‌و لە کارکردن دە‌گە‌ڕایە‌وە پیاڵە‌یە‌ک چام بۆ ئامادە دە‌کرد و بە نە‌رم و نیانی قسە‌م لە‌گە‌ڵ دە‌کرد.‏ لە بە‌رامبە‌ریشدا مێردە‌کە‌م گۆڕانکاری زۆرتری نیشان دام و لە کاری ناو ماڵ یارمە‌تی دە‌دام.‏ هە‌ردووکمان تێدە‌کۆشاین بۆ ئە‌وە‌ی:‏ «زمان شیرن بن لە‌گە‌ڵ یە‌کتری،‏ بە بە‌زە‌یی بن،‏ لە یە‌کتری خۆش بن» (‏ئە‌فە‌سۆس ٤:‏٣٢‏)‏.‏ لە ئاکامدا خۆشە‌ویستی و ڕێزمان بۆ یە‌کتر وردە وردە گە‌شە‌ی کرد.‏ ئێستا ئێمە زۆرتر لە ٤٠ ساڵە هاوسە‌رێکی کامە‌رانین.‏ ئە‌م ئامۆژگارییە دانایە‌ی وشە‌ی خودا هاوسە‌ریە‌تی ئێمە‌ی ڕزگار کرد.‏

زاڵ بوون بە‌سە‌ر توڕە‌یی

تە‌یب دە‌ڵێ:‏ «من زۆر شە‌ڕانی و تووڕە بووم،‏ زۆر تووشی شە‌ڕ دە‌بووم و زۆر جار بە چە‌ک هە‌ڕە‌شە‌م لە خە‌ڵک دە‌کرد.‏ هە‌روە‌ها لە ژنە‌کە‌م دە‌دا و جارێکیان لە تووڕە‌ییان دا سە‌ریم لە زە‌وی دا.‏ خە‌ڵک لێم دە‌ترسان».‏

ئە‌و ژن و مێردە‌ی باسمان کرد هە‌موو شە‌وێک بە‌یە‌کە‌وە ڕاز و نیاز لە‌گە‌ڵ خودا دە‌کە‌ن

ڕۆژێکیان ئە‌م وشانە‌ی عیسام دە‌خوێندە‌وە:‏ «من ڕاسپاردە‌یە‌کی نوێتان پێ ڕادە‌سپێرم:‏ یە‌کتریتان خۆشبوێ وە‌ک خۆشم‌ویستن» (‏یۆحە‌نا ١٣:‏٣٤‏)‏.‏ ئە‌مە زۆر بە‌قوڵی کاریگە‌ری لە سە‌رم هە‌بوو‏.‏ بڕیارم دا خۆم بگۆڕم.‏ کاتێ لە‌ناخمدا هە‌ستم بە توڕە‌یی دە‌کرد لە خودا دە‌پاڕامە‌وە یارمە‌تیم بدات بە هێمنی بمێنمە‌وە.‏ تووڕە‌ییە‌کە‌م زوو دادە‌مرکایە‌وە.‏ من و ژنە‌کە‌م ئامۆژگاری ناو ئە‌فە‌سۆس ٤:‏٢٦،‏ ٢٧ مان جێبە‌جێ کرد کە دە‌فە‌رمووێ:‏ «بە‌تووڕە‌یی مە‌مێننە‌وە تا ڕۆژ ئاوا دە‌بێ،‏ دە‌رفە‌ت بە شە‌یتان مە‌دە‌ن».‏ ئێمە هە‌موو ئێوارە‌یە‌ک ئە‌م ئایە‌تە‌مان بە یە‌کە‌وە دە‌خوێندە‌وە و دە‌پاڕاینە‌وە.‏ بە‌هۆی ئە‌مە‌وە فشاری نێوانمان لادە‌چوو و پە‌یوە‌ندیە‌کە‌شمان بە‌هێزتر دە‌بوو.‏

من ئێستا بە پیاوێکی ئاشتی خواز ناسراوم.‏ ژن و منداڵە‌کانم منیان خۆشدە‌وێ و ڕێزم لێدە‌گرن.‏ زۆر هاوڕێم هە‌یە و پە‌یوە‌ندییە‌کی پتە‌وم لە‌گە‌ڵ خودا هە‌یە.‏ بە‌ڕاستی کامە‌رانم.‏

وازهێنان لە تریاک

جاین

جاین دە‌ڵێ:‏ «من ئە‌ندامێکی چە‌تە‌ی لاوان بووم،‏ جگە‌رە‌م زۆر دە‌کێشا و زۆر شە‌وم بە سە‌رخۆشی لە‌سە‌ر شە‌قام بە‌سە‌ردە‌برد.‏ هە‌روە‌ها تریاکم بە‌کار دە‌هێنا و حە‌شیش و حە‌بی ئێکستە‌سیم دە‌فرۆشت،‏ کە لە ژێر چاکە‌تە فیشە‌ک نە‌بڕە‌کە‌م دە‌مشاردە‌وە.‏ هە‌رچە‌ندە من بە شە‌ڕانی دیاربووم وخۆم دە‌ردە‌خست،‏ لە ناخم دا هە‌میشە دە‌ترسام».‏

ئینجا کە‌سێک ئە‌م ئایە‌تە‌ی نیشان دام:‏ «ڕۆڵە فیرکردنە‌کانم لە‌بیر مە‌کە،‏ .‏.‏.‏ چونکە ڕۆژگاری درێژ و ساڵانی ژیان و ئاشتیت بۆ زیاد دە‌بێ» (‏پە‌ندە‌کانی سلێمان ٣:‏١،‏ ٢‏)‏.‏ من بە‌ڕاستی بە پە‌رۆشی ژیانێکی درێژ و پڕ لە ئاشتی بووم!‏ هە‌روە‌ها ئە‌مە‌شم خوێندە‌وە:‏ «خۆشە‌ویستان،‏ لە‌بە‌ر ئە‌وە‌ی ئە‌م بە‌ڵێنانە‌مان هە‌یە،‏ با خۆمان لە هە‌موو گڵاوییە‌کی جە‌ستە و ڕۆح پاک بکە‌ینە‌وە،‏ لە ترسی خودا پیرۆزی تە‌واو بکە‌ین» (‏٢ کۆرنسۆس ٧:‏١‏)‏.‏ ئیتر من وازم لە تریاک هێنا،‏ وازم لە دۆستایە‌تی چە‌تە‌کان هێنا و دە‌ستم بە خوداپە‌رستی کرد.‏

من ئێستا کە ١٧ ساڵە تریاکم بە کار نە‌هێناوە،‏ چێژ لە تە‌ندروستی باش،‏ خێزانێکی کامە‌ران،‏ هاوڕێی باش و ویژدانێکی پاک وە‌ردە‌گرم.‏ لە‌بری ئە‌وە‌ی بە‌سە‌رخۆشی لە سە‌ر شە‌قام بکە‌وم،‏ هە‌موو شە‌وێک بە ئاشتی لە سە‌ر تە‌ختی خە‌وتن دە‌خە‌وم.‏

زاڵ بوون بە‌سە‌ر جیاکاری ڕە‌گە‌زی

بمبنگ دە‌ڵێ:‏ «لە تە‌مە‌نی گە‌نجیم دا تاوانبار بووم،‏ زۆر لە قوربانیانم کە ڕقم لێیان بوون لە ڕە‌گە‌زە کە‌مینانە بوون».‏

بە‌ڵام پاش ماوە‌یە‌ک بە‌دوای خوداپە‌رستیدا گە‌ڕام.‏ بە‌م جۆرە کۆمە‌ڵێکم ناسی کە بە‌یە‌کە‌وە کۆدە‌بوونە‌وە بۆ ئە‌وە‌ی پە‌رتووکی پیرۆز بخوێنن.‏ لە‌وێ لە لایە‌ن کە‌سانی ناو ئە‌و ڕە‌گە‌زە‌ی کە زۆر ڕقم لێیان بوو بە‌گە‌رمی بە‌خێرهاتن کرام!‏ هە‌روە‌ها بینیم لە‌و کۆمە‌ڵە‌دا،‏ خە‌ڵکی نە‌تە‌وە‌ی جیاواز تێکە‌ڵاو و سە‌ربە‌ست و کامە‌رانن.‏ من سە‌رم سوڕمابوو.‏ ئە‌و کاتە من لە‌م ئایە‌تە تێگە‌یشتم کە دە‌فە‌رمووێ:‏ «خودا لایە‌نگری کە‌س ناکات،‏ بە‌ڵکو لە هە‌ر نە‌تە‌وە‌یە‌ک ئە‌وە‌ی ترسی ئە‌وی لە دڵدا بێت و کاری ڕاستودروست بکات،‏ لە لای پە‌سە‌ندە» (‏کردار ١٠:‏٣٤،‏ ٣٥‏)‏.‏

ئێستا لە دڵم دا چیتر ئە‌و ڕقە‌م نە‌ماوە کە بە‌رامبە‌ر نە‌تە‌وە جیاوازە‌کان هە‌مبوو.‏ هە‌ندێ لە باشترین هاوڕێکانم لە‌و ڕە‌گە‌زانە‌ن کە من پێشتر ڕقم لێیان بوو.‏ خودا لە ڕێگای پە‌رتووکی پیرۆزە‌وە خۆشە‌ویستی فێرکردم.‏

بمبنگ ئێستا چێژ لە دۆستایە‌تییە‌کی کامە‌ران لە گە‌ڵ خە‌ڵکی ڕە‌گە‌زە جیاوازە‌کان وە‌ردە‌گرێ

وازهێنان لە توندوتیژی

جارۆجا دە‌ڵێ:‏ «کاتێ گە‌نج بووم،‏ سێ جار کە‌وتمە زیندان‌وە،‏ دوو جار لە‌سە‌ر دزی و جارێکش لە‌بە‌ر ئە‌وە‌ی پیاوێکم بریندار کرد.‏ دواتر چوومە ناو گروپێکی شۆڕشگێر و خە‌ڵکێکی زۆرم کوشت.‏ دوای ئە‌وە‌ی شۆڕشە‌کە کۆتایی پێ هات،‏ بوومە سە‌ردە‌ستە‌ی بە‌ڕێوبە‌ری چە‌تە‌کان.‏ پاسە‌وانە‌کانم بۆ هە‌موو شوێنێک لە گە‌ڵم بوون.‏ من پیاوێکی ترسناک و توندوتیژ بووم».‏

جارۆجا ئیتر توندوتیژ نییە و وە‌ک مامۆستایە‌کی وشە‌ی خودا ڕێزی لێ دە‌گیرێ

ئینجا ڕۆژێک ئە‌م ئایە‌تە‌م خوێندە‌وە:‏ «خۆشە‌ویستی دان بە‌خۆداگرتن و ڕۆح سووکییە،‏ خۆش‌ویستی لە‌خۆبایی نابێ،‏ چاوپیسی نییە،‏ لووت بە‌رزی نییە،‏ خۆشە‌ویستی تونڕە‌وی نییە،‏ داوای بە‌رژە‌وە‌ندی تایبە‌تی خۆی ناکات،‏ زوو تووڕە نابێ و بە هە‌ڵە‌کانی پێشوو دا ناچێتە‌وە» (‏١ کۆرنسۆس ١٣:‏٤،‏ ٥‏)‏.‏ ئە‌م وشانە دڵیان تە‌زاندم.‏ ماڵم بۆ ناوچە‌یە‌کی تر گواستە‌وە،‏ پە‌رتووکی پیرۆزم خوێند و ئامۆژگارییە‌کانیم لە ژیانم دا جێبە‌جێ کرد.‏

من ئیتر توندوتیژ نیم.‏ لە‌بری ئە‌مە،‏ من وە‌ک مامۆستایە‌کی وشە‌ی خودا زۆر ڕێزم لێ دە‌گیرێ.‏ ژیانێکی پڕ ئامانجم هە‌یە.‏

وشە‌ی خودا بە‌هێزە

ئە‌مانە و چە‌ندین ئە‌زموونی لە ژمارنە‌هاتوو دە‌یسە‌لمێنن کە ئە‌م وشانە‌ی خودا ڕاستن کە دە‌فە‌رمووێ:‏ «چونکە وشە‌ی خودا زیندووە و کاریگە‌رە» (‏عیبرانییە‌کان ٤:‏١٢‏)‏.‏ ئامۆژگارییە‌کانی پە‌رتووکی پیرۆز بە‌کارهێنانی سادە و هاندە‌رن.‏

ئایا پە‌رتووکی پیرۆز دە‌توانێ یارمە‌تی تۆش بدات؟‏ بە‌ڵێ،‏ دە‌توانێ،‏ بۆ هە‌ر کێشە‌یە‌ک کە تۆ هە‌تبێ.‏ «هە‌موو نووسراوە‌کان لە سروشی خودایە،‏ سوود بە‌خشە بۆ فێرکردن و سە‌رزە‌نشت و ڕاستە‌ڕێکردن و ڕاهێنان لە ڕاستودروستی،‏ تاکو مرۆڤی خودا تە‌واو بێت،‏ ئامادە بێت بۆ هە‌موو کارێکی چاک» (‏٢ تیمۆساوس ٣:‏١٦،‏ ١٧‏)‏.‏

با تێبینی هە‌ندێ لە فێرکردنە بناغە‌ییە‌کانی پە‌رتووکی پیرۆز بکە‌ین.‏