بەش ٩
فێرکردنەکانی مەسیحی پێشەوا
خودا پێشبینی کرد کە مەسیح بە پێشەوای نەتەوەکان هەڵدەبژێرێ. خودا دەزانێ ئێمە بەراستی چ جۆرە پێشەوایەکمان پێویستە، بۆیە باشترینیان هەڵدەبژێرێ. ئایا دەرکەوت مەسیح چ جۆرە پێشەوایەکە؟ ژەنەڕاڵێکی بەتوانا؟ سیاسەتمەدارێکی لێهاتوو؟ پرۆفیسۆرێکی دانا؟ بەگوێرەی پەرتووکی پیرۆز مەسیح پێغەمبەرێکی تایبەت بوو (مەتا ٢٣:١٠).
خودا وایکرد کە عیسا بە تەواوی و بە پیرۆزی لەدایک بێت. هەروەها عیسا بەرەنگاری هەموو هەوڵەکانی شەیتان بووەوە کە ویستی عیسا گومڕا بکا. بە وشە و کردار عیسا بە بێگەردی ئەوەی ڕەنگدایەوە کە چۆن خودا بە تەواوی توانا و دانایی و خۆشەویستی خۆی بەکاردەهێنێ. بیربکەوە چۆن دەتوانین لە نموونەکەی عیسا شت فێربین.
عیسا ئەو هێزەی کە لە خودا وەریگرتبوو بۆ یارمەتیدانی خەڵک بەکاری هێنا. عیسا بەڕاستی بایەخی بە خەڵک دەدا، هەروەها ئەو خۆنەپەرستانە توانای خۆی بەکاردەهێنا تا پیداویستییەکانیان جێبەجێ بکات. «دڵم بەو خەڵکە دەسووتێت ... هیچیان نییە بیخۆن» (مەرقۆس ٨:٢). ئینجا عیسا بە کارێکی سەرسوڕهێنەر ئەو کۆمەڵە خەڵکەی نان دا.
عیسا هەروەها دەگەڕا، بۆ ئەوەی خەڵکی فێربکا و «هەرچی نەخۆشی و هەرچی نەساغی نێو خەڵک هەبوو، چاکی دەکردنەوە» (مەتا ٤:٢٣). شایانی تێگەشتنە کە کۆمەڵێک خەڵکی زۆر بەدوای کەوتن و «هەموو خەڵکەکەش هەوڵیان دەدا دەستی لێبدەن، چونکە تواناییەکی لێ دەردەچوو و هەمووانی چاک دەکردەوە» (لۆقا ٦:١٩). بەڵێ، عیسا «نەهاتووە تاکو خزمەت بکرێت، بەڵکو خزمەت بکات و ژیانی خۆی لە بری زۆران بەخت بکات» (مەتا ٢٠:٢٨). a چەند لە پێشەوایانی مرۆڤ خاوەنی تایبەتمبەندی خۆنەپەرستانەی لەم جۆرەن؟
ئەو داودوەری خودای ڕەنگدایەوە. عیسا پیت و ناخی یاساکانی خودای جێبەجێ کرد. هەروەک پەرتووکی پیرۆز پێشبینی کردبوو، ئەو فەرمووی: «ئەی خودای من، شادمانیم لەوە دایە کە خواستی تۆ بەجێبهێنم، فێرکردنی تۆ لەناخی دڵمدایە» (زەبوورەکان ٤٠:٨). عیسا بەڕێزەوە ڕەفتاری لەگەڵ دەوڵەمەند و هەژار، ژن و پیاو، منداڵ و پێگەیشتوو دەکرد و وەک خوداش بێلایەن بوو. جارێکیان قوتابییەکانی ڕێگایان لە دایک و باوکان گرت کە دەیانویست مناڵەکانیان بۆ لای عیسا بهێنن. بەڵام عیسا وتی: «لێیان گەڕێن» (مەرقۆس ١٠:١٤).
ئەو دانایی یەزدانی نیشاندا. عیسا زۆر بە باشی لە خەڵک تێدەگەیشت. «ئەو دەیزانی مرۆڤ چی تێدایە» (یۆحەنا ٢:٢٥). کاتێک دوژمنەکانی پاسەوانیان نارد بۆ ئەوەی دەستگیری بکەن، بۆیان ڕوون بووەوە «ئەمە کە فێر نەکراوە، چۆن ئەو هەموو زانیاریانەی هەیە؟» سەرچاوەی ئەو داناییەی عیسا لە کوێ بوو؟ ئەو شی دەکاتەوە: «فێرکردنەکانم هی خۆم نییە، بەڵکو هی ئەوەیە کە ناردوومی» (یۆحەنا ٧:١٦، ٤٦).
ئەو خۆشەویستی خودای نیشاندا. عیسا هەروەها دڵی لەگەڵ خەڵک بوو. «پیاوێک کە گولی هەبوو، ... لێی پاڕایەوە، (گەورەم، ئەگەر بتەوێت، دەتوانی پاکم بکەیتەوە)». عیسا بەزەیی پێداهات و ئینجا: «دەستی درێژ کرد و دەستی لۆقا ٥:١٢، ١٣؛ مەرقۆس ١:٤١، ٤٢). عیسا بەڕاستی ئارەزووی ئەوە بوو ئەو پیاوە داماوە لە ئازار ڕزگار بکات.
لێدا، فەرمووی: (دەمەوێت، پاکببەوە.) ئیتر یەکسەر گولییەکەی لێبۆوە» (ئایا عیسا هەرواش بایەخ بە تۆ دەدات؟ عیسا خۆی وەڵام دەداتەوە: «وەرن بۆ لام ئەی هەموو ماندووان و بارگرانەکان، من دەتانحەسێنمەوە. نیری من بخەنە سەر خۆتان و لە منەوە فێربن، چونکە دڵنەرم و ڕۆحسووکم، حەسانەوەش بۆ دەروونتان دەدۆزمەوە» (مەتا ١١:٢٨، ٢٩).
عیسا باشترین پێشەوایە کە هەرگیز بتوانین هەمانبێ. پێشەوامان پێمان دەفەرمووێ: «لێم فێربن». ئایا تۆ ئەو بانگەشە گەرموگوڕە قەبوڵ دەکەیت؟ بە ئەنجام گەیاندنی ئەمە بەرەو ژیانێکی کامەرانت دەبات.
a بۆ بەدەست هێنانی زانیاری زیاتر لە بارەی فیدیە، سەیری وانەی ٢٧ لە پەرتووکی «هەتاهەتایە چێژ لە ژیان وەربگرە» بکەن.