بەش ١٢
نیشانی بدە کە تۆ خاوەن باوەڕی ڕاستەقینەیت
خودا خزمەتکارەکانی ئاگادار دەکاتەوە بۆ ئەو کاتەی کە باوەڕیان تاقی دەکرێتەوە. وشەکەی دەفەرمووێ: «چاوکراوە بن و ئێشک بگرن، شەیتانی دوژمنتان وەک شێرێکی بە نەڕەنەڕ دەسووڕێتەوە، دەگەڕێ بەدوای یەکێک تا بیخوات» (١ پەترۆس ٥:٨). ئایا شەیتان چۆن هەوڵ دەدات باوەڕی تۆ تێکبشکێنێ؟
شەیتان دەتوانێ کەسانی تر بەکاربهێنێ، تەنانەت ئەوانەی کە خۆشتدەوێن، تاکو بتخەنە ژێر فشارەوە بۆئەوەی واز لە خوێندنی پەرتووکی پیرۆز بهێنیت. لەو بارەیەوە عیسا پێشبینی کرد: «دوژمنی مرۆڤیش لە خانەوادەکەی خۆی دەبێت» (مەتا ١٠:٣٦). ئەندامانی بنەماڵەکەت و هاوڕێیەکانت لە دڵپاکی خۆیان، لەوانەیە نەزانن کە پەرتووکی پیرۆز ئەو ڕاستییە نایابانەی تێدایە. یان لەوانەیە لە بیروبۆچوونی خەڵکی تر بترسن. بەڵام پەرتووکی پیرۆز دەفەرمووێ: «ترسی مرۆڤ تەڵە دەنێتەوە، بەڵام ئەوەی پشت بە یەزدان ببەستێت پەناگیر دەبێت» (پەندەکانی سلێمان ٢٩:٢٥). ئایا ئەگەر تۆ واز لە فێربوونی پەرتووکی پیرۆز بهێنی بۆ ئەوەی دڵی خەڵکی خۆش بکەی، بەو جۆرە دڵی خودا خۆش دەکەیت؟ بێگومان نا! لە لایەکی ترەوە، کاتێک ئێمە باوەڕی ڕاستەقینە نیشان دەدەین، خودا یارمەتیمان دەدات. «جا ئێمە سەر بەو هەڵگەڕاوانە نین کە بۆ لەناو چوونن، بەڵکو سەر بە باوەڕین بۆ ڕزگاری خۆمان» (عیبرانییەکان ١٠:٣٩).
بیر لە نموونەکەی دوماس بکەوە کە پێشتر باسمان کرد. سەرەتا، ژنەکەی لەسەر باوەڕەکەی گاڵتەی پێدەکرد. بەڵام دواتر لەگەڵ مێردەکەی لە خوێندنی وشەی خودا بەشدار بوو. بەهەمان شێوە، ئەگەر تۆ لەسەر ئەنجامدانی کاری چاک بەردەوام بیت، لەوانەیە هاوڕێکانت و خێزانەکەت چاو لە تۆ بکەن. زۆر جار ئەندامی خێزانێک کە باوەڕی بە هیچ نەبووە «بێ وشە ... بە ڕەوشتی ڕێکوپێک» و «ڕێز» لەلایان ئەوانەی کە باوەڕدارن هاتۆتە ناو ڕاستییەوە (١ پەترۆس ٣:١، ٢).
شەیتان هەروەها هەوڵ دەدا وا لە خەڵک بکات کە وابزانن سەرقاڵن و کاتیان بۆ خوێندنی پەرتووکی پیرۆز نییە. ئەو پێی خۆشە فشاری ژیان، پەژارە و نیگەرانی دەربارەی ماڵ و سامان «وشەکە بخنکێنێ» و باوەڕی تۆ «بێ بەرهەم مەرقۆس ٤:١٩). ئەو جۆرە بیروبۆچوونە کورتبینانە رەتبکەوە! پەرتووکی پیرۆز دەفەرمووێ: «ژیانی هەتاهەتاییش ئەوەیە، کە تۆ بناسن، تەنها خودای ڕاستەقینە و عیسای مەسیح، ئەوەی ناردووتە» (یۆحەنا ١٧:٣). بەڵێ، بۆ گەیشتن بە ژیانی هەمیشەیی لە بەهەشت زۆر گرنگە لە سەر ناسینی خودا و عیسای مەسیح بەردەوام بن.
بێت» (بیر لە موسا بکەوە، ئەو ئەندامێکی بنەماڵەی پاشای میسر بوو. ئەو دەیتوانی پارە، ناوبانگ و دەسەڵات بە دەست بهێنێ. سەرەڕای ئەمەش موسا هەڵیبژارد لەگەڵ نەتەوەی خودا سوکایەتی پێ بکرێ تاکو چێژ لە خۆشی گوناه وەرگرێ. بۆ چی؟ ئەو بە یەکدڵی بەردەوام بوو لە سەر بینینی ئەوەی کە بە چاو دیار نەبوو (عیبرانییەکان ١١:٢٤، ٢٥، ٢٧). بەڵێ موسا باوەڕێکی بەهێزی هەبوو. ئەو بە جێهێنانی یاساکانی خودای لە خواستەکانی خۆی پێ گرنگتر بوو و بۆیە خودا پیرۆزییەکی زۆری دایە. ئەگەر تۆش وابکەی، خودا تۆش پیرۆز دەکا.
شەیتان لەوانەیە بە ڕێگای جۆراوجۆر هەوڵبدات بتخاتە یاخییت بکات. بەڵام تۆ پێویست ناک خۆت بکەی بە قوربانی ئەو. وشەی خودا پێمان دەسەلمێنێ: «بۆیە ملکەچی خودا بن. بەرهەڵستی شەیتان بکەن، لێتان هەڵدێت» (یاقوب ٤:٧). چۆن دەتوانی لە بەرامبەر شەیتان خۆت بپاپێریزی؟
لە خوێندنی پەرتوکی پیرۆز بەردەوام بە. هەموو ڕۆژێ وشەی خودا بخوێنەوە. ئامۆژگاریەکانی فێر بە. نەسێحەتەکانی بە کار بهێنە. بۆیە چەکی تەواوی خودا هەڵبگرن، تاکو بتوانن لە ڕۆژی بەدکاردا بچەقن و دوای تەواوبوونی هەموو شتێك، بەردەوام بن (ئەفەسۆس ٦:١٣).
لەگەڵ ئەو کەسانە پەیوەندی بکە کە باوەڕی ڕاستەقینەیان هەیە. لەگەڵ ئەو کەسانە کات تێپەڕ بکە، کە پەرتوکی پیرۆز دخوێننەوە، فێر دەبن چۆن بنەماکانی بە کار بهێنن. «هەروەها با ئاگاداری یەکتری بین بۆ هاندان لە سەر خۆشەویستی و کاری چاک ... یەکتری هان دەدەین». ئەوان یارمەتیت دەدەن باوەڕت بە هێز بێت (عیبرانییەکان ١٠:٢٤، ٢٥).
لە یەهوە نزیک ببەوە. لە پاڕانەوەکانتدا داوای یارمەتی لێ بکە، و متمانەت بەو هەبێ. هیچ کاتێک لە بیری مەکە خودا دەیەوێ یارمەتیت بدا. «هەموو خەمێکتان بخەنە سەر ئەو، چونکە ئەو بایەختان پێ دەدات» (١ پەترۆس ٥:٦، ٧). «خودا دڵسۆزە، کە نایەڵێت زیاتر لە توانایی خۆتان تاقی بکرێنەوە، بەڵکو لەگەڵ تاقیکردنەوە ڕێگای دەرچوون دەکاتەوە، تاکوو بتوانن بەرگە بگرن» (١ کۆرنسۆس ١٠:١٣).
شەیتان گاڵتە بە خودا دەکا و دەڵێ هیچ کەس لە کاتی زەختی و ناخۆشیدا خودا پەرستش ناکات. بەڵام تۆ هەلومەرجی ئەوەت هەیە شەیتان وەدرۆ بخەیەوە. خودا دەڵێ: «دانا بە» و «دڵم خۆش بکە، تا وەڵامی ئەوانە بدەمەوە کە لۆمەم دەکەن» (پەندەکانی سلێمان ٢٧:١١). بڕیار بدە باوەڕی ڕاستەقینەی خۆت نیشان بدەی!