بچۆ سه‌ر ناوه‌ڕۆک

بچۆ سه‌ر لیستی ناوه‌ڕۆک

ئیبلیس کێ‌یە؟‏

ئیبلیس کێ‌یە؟‏

وانە‌ی:‏ ٤

ئیبلیس کێ‌یە؟‏

شە‌یتانی ئیبلیس —‏ لە کۆێ‌وە هات؟‏ (‏١،‏ ٢)‏

چۆن شە‌یتان مرۆڤ لە خشتە دە‌بات؟‏ (‏٢-‏٧)‏

بۆچی دە‌بێ بە‌رە‌نگاری ئیبلیس ببین؟‏ (‏٧)‏

١‏.‏ ووشە‌ی «ئیبلیس» واتای ئە‌وە‌یە کە‌سێك درۆ زۆر خراپ دژی کە‌سێکی‌تر دە‌کات.‏ وە «شە‌یتان» واتا دوژمنی ئە‌م دوو ووشە‌یە بە دوژمنی سە‌رە‌کی خودا ناودە‌برێت.‏ شە‌یتان لە سە‌رە‌تای دروست بوونی فریشتە‌یە‌کی تە‌واو بوو لە ئاسماندا لە‌گە‌ڵ خودا.‏ دوای ئە‌و خۆی لە بیر چوو ویستی خە‌ڵك لە جێگە‌ی خودا ئە‌و بپە‌رستن.‏ —‏ مە‌تتا ٤:‏٨-‏١٠‏.‏

٢‏.‏ ئە‌م فریشتە‌یە شە‌یتانە،‏ بە‌هۆی مارێك لە‌گە‌ڵ حە‌وا قسە‌ی کرد،‏ وای لێ کرد لە خودا یاخی بێت چونکە درۆی لە‌گە‌ڵ کرد.‏ بە‌م جۆرە شە‌یتان هێرشی کردە سە‌ر «دە‌سە‌لاتی» خودا لە پێناوی بە‌رژە‌وە‌ندی ئە‌وانە‌ی لە‌گە‌ڵی دان.‏ دیسان مرۆڤی چاکی تووشی دوو دڵی کرد وە پرسیاری کرد ئایا کە‌سێك لە پە‌یرە‌وی خودا بمینی یان نا.‏ —‏ بە‌م شێوە‌یە شە‌یتان خۆی‌کرد بە دوژمنی خودا.‏ —‏ پێکهینان (‏١ موسا)‏ ٣:‏١-‏٥؛‏ ئە‌یوب ١:‏٨-‏١١؛‏ بینین ١٢:‏٩‏.‏

٣‏.‏ شە‌یتان هە‌وڵی‌دا کە مرۆڤ لە خشتە ببات بۆ ئە‌وە‌ی خۆی لە جێگە‌ی خودا بیپە‌رستن (‏٢ کۆرنسۆس ١١:‏٣،‏ ١٤‏)‏.‏ یە‌کێك لە ڕێگاکانی کە‌مروڤی پێ لە خشتە دە‌بات ئایینی درۆیە.‏ ئە‌گە‌ر ئاینێك بە درۆ دە‌ربارە‌ی خودا مرۆڤ فێر بکات ئە‌وە لە ڕاستیدا مە‌بە‌ستی شە‌یتان خزمە‌ت دە‌کات (‏یۆحە‌ننا ٨:‏٤٤‏)‏.‏ ئە‌ندامانی ئایینی درۆ وا دە‌زانن کە بە دڵ‌سۆزی خودای راستە‌قینە دە‌پە‌رستن،‏ بە‌لام ئە‌وانە لە ڕاستیدا لە خزمە‌تی شە‌یتان دان.‏ چونکە ئە‌و ‹خوداوە‌ندی ئە‌م جیهانە‌یە.‏› —‏ ٢ کۆرنسۆس ٤:‏٤‏.‏

٤‏.‏ جادوگە‌ری یە‌کێکە لە ڕێگاکانی شە‌یتان بۆ هە‌ڵ‌خە‌ڵە‌تانی مرۆڤ لە پێناو حوکم‌ڕانی خۆی.‏ مرۆڤ پە‌نا دە‌باتە بە‌ر جادوگە‌ری بۆ پاراستنی گیانی خۆی،‏ یاخود بۆ ئازاردانی کە‌سانی دیکە،‏ بۆ نیشان‌دانی ئایندە‌ی نە‌دیار.‏ شە‌یتان لە پشتی هە‌موو جادوگە‌ری‌یە‌کە.‏ ئە‌گە‌ر بمانە‌وێ لە‌خودا نزیك ببین دە‌بێ هیچ پە‌یوە‌ندیە‌کمان بە جادوگە‌ری نە‌بێت.‏ —‏ تە‌ثنیە (‏٥ موسا)‏ ١٨:‏١٠-‏١٢؛‏ کرداری نێردراوان ١٩:‏١٨،‏ ١٩‏.‏

٥‏.‏ شە‌یتان بە‌هۆی لە خۆبایی‌بوون و نە‌تە‌وە پە‌رستیە‌وە یان پە‌رستنی هێزە رامیاریە‌کانە‌وە دە‌یە‌وێ مرۆڤ لە ڕێگە لابدات.‏ هە‌ندێك وا هە‌ست دە‌کە‌ن کە گە‌لە‌کە‌یان یاخود نە‌تە‌وە‌کە‌یان پاك ترە لە نە‌تە‌وە‌کانی تر یاخود لە گە‌لە کانی تر.‏ بە‌لام ئە‌وە راست نی‌یە (‏کرداری نێردراوان ١٠:‏٣٤،‏ ٣٥‏)‏.‏ هە‌ندێکی تر ئاوڕ لە‌وە دە‌دە‌نە‌وە کە رێك خراوە رامیاری‌یە‌کان تە‌نگ و چە‌لە‌مە کانیان بۆ چارە‌سە‌ر دە‌کە‌ن.‏ بە‌م کارە‌یان پادشایە‌تی خودا رە‌فز دە‌کە‌ن.‏ کە ئە‌و تە‌نیا چارە سە‌رە بۆ تە‌نگ و چە‌ڵە‌مە‌مان.‏ —‏ دانیال ٢:‏٤٤‏.‏

٦‏.‏ ڕێگایە‌کی تر کە شە‌یتان مرۆڤی پێ لە خشتە دە‌بات ئە‌وە‌یە کە ئارە‌زوی گوناه‌کاری لە دل‌مان‌دا بچە‌سپینێ.‏ یە‌هوە فە‌رمانمان پێ دە‌دا کە لە هە‌ڵە دور بکە‌وینە‌وە چونکە دە‌زانێ ئە‌وە زیان‌مان پێ‌دە‌گە‌یە‌نێ.‏ لە‌وانە‌یە هە‌ندی کە‌سان ئە‌و جۆرە کارانە لە ئێوە بخوازن (‏غە‌لاتیە ٦:‏٧،‏ ٨‏)‏.‏ بە‌لام نابێ لە بیرمان بچێ کە شە‌یتان دە‌یە‌وێ ئە‌م کارانە بکە‌ین.‏ —‏ ١ کۆرنسۆس ٦:‏٩،‏ ١٠؛‏ ١٥:‏٣٣‏.‏

٧‏.‏ شە‌یتان بە‌رە‌نگاری دە‌کا وە زۆرداری بە‌کار دێنێ بۆ ئە‌وە‌ی ئیمە واز لە یە‌هوە بهێنین.‏ هە‌ندێك لە خۆشە‌ویستە کانتان ڕقیان لێ تان دە‌بێتە‌وە کاتێك دە‌بینن ئێوە کتێبی پیرۆز دە‌خۆنێننە‌وە.‏ هە‌ندێکی تر گاڵتە‌تان پێ دە‌کە‌ن.‏ ئایا ئێوە بە ژیانی خۆتان قە‌رزداری کێن؟‏ شە‌یتان دە‌یە‌وێ بتان ترسێنێ بۆ ئە‌وە‌ی ڕاتان بگرێ لە فێربوون دە‌ربارە‌ی یە‌هوە.‏ بە‌لام مە‌یە‌ڵن ئە‌و سە‌ر کە‌وێت (‏مە‌تتا ١٠:‏٣٤-‏٣٩؛‏ ١ پە‌ترۆس ٥:‏٨،‏ ٩‏)‏.‏ راوە‌ستانتان بە‌رامبە‌ر شە‌یتان دڵی یە‌هوە خۆش دە‌کات وە نیشان دە‌دات کە حوکم رانی ئە‌و پە‌یڕە‌وی دە‌کە‌ن.‏ —‏ پە‌ندی سولە‌یمان ٢٧:‏١١‏.‏

‏[وێنهکان لە لاپهرهی ٩]‏

ئایینی‌درۆ،‏ جادوگە‌ری،‏ نە‌تە‌وە‌پە‌رستی مرۆڤ بە رێگە‌ی هە‌ڵە دا دە‌بات

‏[وێنە لە لاپهرهی ٩]‏

ئە‌گە‌ر ئێمە لە سە‌ر ڕێگای یە‌هوە بمێنێن دە‌توانین بە‌رامبە‌ر شە‌یتان راوە‌ستین