ئەو بیرو بۆچون و داب و نەریتانەی کە خواستی خودای لە سەر نییە
وانەی: ١١
ئەو بیرو بۆچون و داب و نەریتانەی کە خواستی خودای لە سەر نییە
چ جۆرە باوەڕێك یان دابو نەریتێك هەڵەیە؟ (١)
ئایا دەبێ مەسیحی باوەر بە سێ یەکانە بکەن؟ (٢)
بۆچی مەسیحی راستی ئاهەنگی لە جەژنی زایینی وە جەژنی پاسقالی یان رۆژانی زایینی ناگێرن؟ (٣، ٤)
ئایا مردوەکان دەتوانن ئازاری مرۆڤی زیندوو بدەن؟ (٥)
ئایا عیسا لە خاچ درا؟ (٦)
گرنگی ڕەزامەندی خودا تا چ راددەیەك؟ (٧)
١. هەموو جۆرە باوەڕو دابو نەریتێك ناڕێك نین. بەلام خودا رازی لە سەر نییە ئەگەر لە ئایینی ناراستەوە هاتبن یان دژ بە بۆچوونی کتێبی پیرۆز بن، واتای شکاندنی ووشەی خودایە. — مەتتا ١٥:٦.
٢. سێ یەکانە: ئایا یەهوە سێ یەکانەیە یانی سێ لەش لە یەك خودادا؟ نەخێر! یەهوەی، باوك، ئەو «تەنها خودای راستەقینە» یە (یۆحەننا ١٧:٣؛ مەرقۆس ١٢:٢٩). وە عیسا تاکە کوریەتی، ئەویش مل کەچە بۆ خودا (١ کۆرنسۆس ١١:٣). باوك لە کوڕ پایەدار ترە (یۆحەننا ١٤:٢٨). ڕۆحی پیرۆز کەسێك نییە: بەڵکو هێزی کاری گەری خودایە. — پێکهینان (١ موسا) ١:٢؛ کرداری نێردراوان ٢:١٨.
٣. جەژنی زایینی و جەژنی پاسقالی: عیسا لە ٢٥ کانونی یەکەم لە دایك نەبووە بەڵکو لە نزیکەی ١ تشرینی یەکەم، ئەمەش کاتێکە لە ساڵ کە شوانە کان مالاتە کانیان بە شەو لە دەرەوە دەهێشتەوە (لۆقا ٢:٨-١٢). عیسا هیچ کاتێك فەرمانی نەداوە بە یاد کردنەوەی ڕۆژی لە دایك بوونی. بەلام بە قوتابییەکانی راگەیاند کە یادی مردنی بکرێتەوە (لۆقا ٢٢:١٩، ٢٠). جەژنی زایینی وە دابو نەریتەکانیان وەك بە کار هێنانی هێلکە وە کەروێشك سەر چاوەیان ئاینە درۆکانی کۆنە. مەسیحییەکانی یەکەم ئاهەنگیان بۆ جەژنی زایینی یان جەژنی پاسقال نەگرتووە. ئەمرۆش مەسیحییە راستەقینە کان ئاهەنگ ناگرن.
٤. رۆژانی زایینی: دوو ئاهەنگەی ڕۆژی زایینی لە کتێبی پیرۆز دا ناوبراون کە هەردوکیان لە لایەن کەسانێکە وە یاد کراونەوە یەهوە ناپەرستن (پێکهینان [١ موسا] ٤٠:٢٠-٢٢؛ مەرقۆس ٦:٢١، ٢٢، ٢٤-٢٧). مەسیحییەکانی یەکەم جەژنیان بە بۆنەی رۆژانی زایینی نەکردوە. ئاهەنگ گرتن بە یادی رۆژانی زایینی لە ئاینی درۆی کۆنەوە سەری هەڵ داوە. مەسیحییە راستە کان لە هەموو کاتێکی ساڵدا دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن.
٥. ترس لە مردوەکان: مردووەکان ناتوانن بە هیچ کارێك هەڵبستن وە هەست بە هیچ شتێك ناکەن. ئیمە ناتوانین یارمەتیان بدەین. هەروەها ئەوان ناتوانن هیچ چۆرە ئازارێکی ئیمە بدەن (زەبور ١٤٦:٤؛ کۆکەرەوە ٩:٥، ١٠). ڕۆح دەمرێ: نامێنێتەوە ڕۆح دوای مردن نامێنێ (حەزقێل ١٨:٤). هەندێك جار هەندێك لە فریشتە یاخی بوەکان خۆیان وا پیشان دەدەن کە گیانی مردوەکانن. هەر جۆرە ترس لە مردو یاخود مردوو پەرستن کارێکی بێ بناغە و هەڵەیە. — اشعیا ٨:١٩.
٦. خاچ: عیسا لە خاچ نەدرا، بەڵکو لە سەر قەدی دارێکی برراو مرد. ئەم ووشەیە بە هەڵە لە زمانی یۆنانیەوە وەرگیڕراوە بۆ «خاچ.» لە راستیدا واتای پارچە تەختە یەك یان قەدی داریك دەگەیەنێ. نیشانەی خاچ لە ئایینە درۆکانی کۆنەوە هاتوە. مەسیحییەکانی یەکەم خاچیان بە کار نەهێناوە وە نەیان پەرستووە. پۆیە نابێ باوەر بکەن کە بە کار هێنانی خاچ لە خودا پەرستیدا کارێکی راستە؟ — تەثنیە (٥ موسا) ٧:٢٦؛ ١ کۆرنسۆس ١٠:١٤.
٧. راستە واز هێنان لە هندێك باوەڕو راهاتن و نەریت کارێکی ئاسان نییە. خزم و هاوڕێیان هەوڵ دەدەن کە لە سەر باوەڕی کۆنمان بمان هێڵنەوە بەلام ڕەزامەندی خودا لە ڕەزامەندی کەسانی دیکە گرنگ ترە. — پەندی سولەیمان ٢٩:٢٥؛ مەتتا ١٠:٣٦، ٣٧.
[وێنە لە لاپهرهی ٢٢]
خودا سێ یەکانە نییە
[وێنە لە لاپهرهی ٢٣]
جەژنی زایینی و جەژنی پاسقال لە ئایینە ناراستەکانی کۆنەوە سەر چاوەی وەر گرتوە
[وێنە لە لاپهرهی ٢٣]
هیچ هۆیەك نییە بۆ پەرستنی مردوو یاخود ترسان لێ یان