ئەو کردارانەی کە خودا نەفرەتی لێ دەکات
وانەی: ١٠
ئەو کردارانەی کە خودا نەفرەتی لێ دەکات
چۆن دەبێ هەست بەو کارانە بکەین کە بە دلێ خودا نین؟ (١)
چ جۆرە ڕەوشتێکی جنسی هەڵەیە؟ (٢)
هەڵوێستی مەسیحی بەرامبەر درۆ؟ (٣) قومار کردن؟ (٣) دزی؟ (٣) توند و تیژی؟ (٤) جادوگەری؟ (٥) سەر خۆشی؟ (٦)
چۆن مرۆڤ دەتوانێ لەم جۆرە ڕەوشتانە ڕزگاری ببێ؟ (٧)
١. خودا پەرستان چاکە یان پێ خۆشە. بەلام دەبێ ئەوەش فێربن کە دژ بە خراپە بن (زەبور ٩٧:١٠). ئەمەش وا رادەگەیەنێ کە خۆ لەو ڕەوشتە نابەجێیانە دور بخەینە وە کە خودا پێی ناخۆشە. ئەم ڕەوشتانە کامەن؟
٢. داوێن پیسی: ڕابواردنی بێ یاسایی، ڕابواردن لە کەڵ ئاژەڵ یان لەگەڵ کەسێکی نزیك وەك دایك و خوشك وە نێربازی. ئەم شتانە هەمووی لای خودا گوناهی گەورەن (لاویان [٣ موسا] ١٨:٦؛ رۆما ١:٢٦، ٢٧؛ ١ کۆرنسۆس ٦:٩، ١٠). ئەگەر نێر و مێیەك بێ پەیوەندی مارەیی پیکەوە بژین دەبێ لە یەك جیا بنەوە یاخود پەیوەندیان بە گۆیوەی یاسا ببەستن. — عیبرانیەکان ١٣:٤.
٣. درۆ، قومار، دزی: یەهوە خودا دورە لە درۆ (تیتۆس ١:٢). ئەوانەی ڕەزامەندی خودایان مەبەستە دەبێ درۆ نەکەن (پەندی سولەیمان ٦:١٦-١٩؛ کۆلۆسی ٣:٩، ١٠). هەموو جۆرە قومار گردنێك نیشانەی چاوتێر نەبونە بۆیە مەسیحی راستەقینە لە هیچ جۆرە قومارێك وەك بەخت تاقی کردنەوە پێش بڕکەی ئەسپ بەشداری ناکات (ئەفەسۆس ٥:٣-٥). مەسیحی راستی دزی ناکات شتی دزراو ناکڕێت یاخود هیچ شتێك بێ ئاگاداری خاوەنی وەرناگرێ. — دەرچوون (٢ موسا) ٢٠:١٥؛ ئەفەسۆس ٤:٢٨.
٤. توڕەبون، توند و تیژی: کاتێ مرۆڤ توڕە ببێ بە شێوەیەك کە نەتوانێ خۆ راگری گومانی تیدا نییە بەرەو توند و تیژی دەچێ (پێکهینان [١ موسا] ٤:٥-٨). مرۆڤی توند و تیژ ناتوانێ ببێ بە هاوڕێی خودا (زەبور ١١:٥؛ پەندی سولەیمان ٢٢:٢٤، ٢٥). تۆڵە سەندنەوە کارێکی هەڵەیە. نابێ تۆڵە کردنەوە مەبەستمان بێت. — پەندی سولەیمان ٢٤:٢٩؛ رۆما ١٢:١٧-٢١.
٥. ئەفسانە وە جادوگەری: هەندێك کەس پەنا دەبەنە بەر ئەفسانە بۆ چاك بوونەوەی نەخۆشی. هەندێك هەوڵ دەدەن کە ناحەزانیان بە ئەفسانە دوچاری نەخۆشی بکەن یاخود بیان کوژن. ئەوهێزەی لە پشتی ئەم کردەوانەیە دۆستی شەیتانە. بۆیە نابێ مەسیحییەکان بەشداری هیچ جۆرێك ئەفسانە ببن (تەثنیە [٥ موسا] ١٨:٩-١٣). نزیك بوونەوەمان لە یەهوە چاکترین هۆی پاراستنە لە ئەنجامەکانی ئەفسانە و جادوگەری. — پەندی سولەیمان ١٨:١٠.
٦. سەرخۆشی: ئەگەر مرۆڤ کەمێك شەراب یان بیرە یان الکول بخۆاتە وە مانای ئەوە نییە سەر پێحی فەرمانی خودا دەکات (زەبور ١٠٤:١٥؛ ١ تیمۆساوس ٥:٢٣). خواردنەوە بە شێوەیەکی ناڕێك یاخود بۆ سەرخۆشی لای خودا هەڵەیە (١ کۆرنسۆس ٥:١١-١٣؛ ١ تیمۆساوس ٣:٨). زۆر خواردنەوە تەندروستیتان تێك دەدات و خێزانتان پارچە پارچە دەکات هەروەها واتان لێ دەکات خۆ بە دەستەوە بدەن بۆ کردەوەی ناشیرین. — پەندی سولەیمان ٢٣:٢٠، ٢١، ٢٩-٣٥.
٧. ئەو کەسانەی کاری وا دەکەن کە خودا پێی ناخۆشە ناتوانن ‹کەڵك لە پادشایەتی خودا وەربگرن› (غەلاتیە ٥:١٩-٢١). ئەگەر خودا تان بەڕاستی خۆش دەوێ ڕەزامەندی ئەو مەبەستتانە دەبێ خۆتان لەم ڕەوشتانە ڕزگار بکەن (١ یۆحەننا ٥:٣). فێربن وە هەر چی خودا نایەوێ پێی هەڵ مەستن (رۆما ١٢:٩). تێکەڵی ئەو کەسانە بکەن کە ڕەوشتی خدایان هەیە (پەندی سولەیمان ١٣:٢٠). هاوڕێ مەسیحییە پێ گەیشتوە کان دەتوانن یارمەتی ئێوە بدەن (یاقوب ٥:١٤). پێش هەموو شتێك پشت بە خودا ببەستن وە داوای یارمەتی لێ بکەن بەهۆی نوێژەوە. — فیلیپی ٤:٦، ٧، ١٣.
[وێنهکان لە لاپهرهی ٢٠]
خودا ڕقی لە سەر خۆشی، دزی، قومار، توند و تیژییە