بچۆ سه‌ر ناوه‌ڕۆک

بچۆ سه‌ر لیستی ناوه‌ڕۆک

خزمە‌ت کارانی خودا دە‌بێ پاك بن

خزمە‌ت کارانی خودا دە‌بێ پاك بن

وانە‌ی:‏ ٩

خزمە‌ت کارانی خودا دە‌بێ پاك بن

بۆچی دە‌بێ ئیمە لە هە‌موو روویە‌کە‌وە پاك بین؟‏ (‏١)‏

پاکی ڕۆحی مانای چی‌یە؟‏ (‏٢)‏ ڕە‌وشتی پاك؟‏ (‏٣)‏ پاکی مێشك؟‏ (‏٤)‏ پاکی لە‌ش؟‏ (‏٥)‏

خۆ دور گرتن لە ووتە‌ی نابە‌جێ؟‏ (‏٦)‏

١‏.‏ یە‌هوە خودا پاك و پیرۆزە.‏ ئە‌و چاوە‌ڕێ دە‌کا لە پە‌رست کارانی لە روی ڕۆحی،‏ ڕە‌وشتی،‏ مێشکی وە بە‌دە‌نی پاك بن (‏١ پە‌ترۆس ١:‏١٦‏)‏.‏ هە‌وڵ بدە‌ین لە‌بە‌ر چاوی خودا پاك بمێنینە‌وە.‏ ئێمە لە جیهانێکی ناپاك دە‌ژین.‏ وە مل‌ملانێ‌مان هە‌یە لە‌گە‌ڵ خۆماندا لە بارە‌ی لاوازی خۆمان.‏ بە‌لام دە‌بێ خۆ بە دە‌ستە‌وە نە‌دە‌ین.‏

٢‏.‏ پاکی ڕۆحی:‏ ئە‌گە‌ر بخوازین خزمە‌تی یە‌هوە بکە‌ین ناتوانین هە‌ر پە‌یرە‌ویکی ئاینی ناراست رە‌فز بکە‌ین پێویستە لە ئاینی ناراست دور بکە‌وین پشتیوانی نە‌کە‌ین.‏ (‏٢ کۆرنسۆس ٦:‏⁠١٤-‏١٨؛‏ بینین ١٨:‏⁠٤‏)‏.‏ کاتێك کە راستی دە‌ربارە‌ی خودا فێربین،‏ دە‌بێ ووریا بین کە لە لایە‌ن کە‌سانی چە‌وتە‌وە بە هە‌ڵە نە‌برێ‌ین.‏ —‏ ٢ یۆحە‌ننا ١٠،‏ ١١‏.‏

٣‏.‏ پاکی رە‌وشتی:‏ یە‌هوە لە پە‌رست‍ک‍ارانی داوا دە‌کات کە هە‌ر کات وە‌ك مە‌سیحی راستە‌قینە هە‌ڵ‌سوکە‌وت بکە‌ن (‏١ پە‌ترۆس ٢:‏١٢‏)‏.‏ تە‌نانە‌ت هە‌ر کارێکی نهێنیش دە‌بینێ (‏عیبرانیە‌کان ٤:‏١٣‏)‏.‏ پێویستە خۆمان لە ڕە‌وشت نزمی جنسی و هە‌موو کارێکی ناپاکی ئە‌م جیهانە لادە‌ین.‏ —‏ ١ کۆرنسۆس ٦:‏⁠٩-‏١١‏.‏

٤‏.‏ پاکی مێشك:‏ ئە‌گە‌ر مێشکمان بە بیری پاك پڕ بکە‌ین هە‌روە‌ها هە‌ڵ‌سوکە‌وتمان پاك بێت (‏فیلیپی ٤:‏⁠٨‏)‏.‏ بە‌لام کاتێك ئە‌گە‌ر مێشکمان بە کاری پیس خە‌ریك بکە‌ین ئە‌نجامە‌کە‌ی ناشیرینە (‏مە‌تتا ١٥:‏⁠١٨-‏٢٠‏)‏.‏ پێویستە خۆمان لە‌و شتانە‌ی مێشکمان تێك دە‌دات لابدە‌ین.‏ دە‌توانین مێشکمان بە بیری پاك وە خۆیندنە‌وە کتێبی پیرۆز خە‌ریك بکە‌ین .‏

٥‏.‏ پاکی لە‌ش:‏ پێویستە مە‌سیحی‌یە‌کان لە‌ش‌و جل و بە‌رگیان خاوێن ڕابگرن،‏ چونکە ئە‌وان نوێنە‌ری خودان.‏ پێویستە دە‌ستمان دوای بە‌کار هێنانی ئاودە‌ست زۆر پاك بشۆین هە‌روە‌ها پێش ئە‌وە‌ی دە‌ست لە خۆراك بدە‌ین یان بیخۆین.‏ ئە‌گە‌ر هێڵێکی زێرابی لە جێگە‌ی ژیانتان نە‌بوو دە‌بێ پاشە رۆك ژێر خاك بکرێت (‏تە‌ثنیە [٥ موسا] ٢٣:‏⁠١٢،‏ ١٣‏)‏.‏ مانە‌وە‌مان بە لە‌ش پاکی دە‌بێتە هۆی تە‌ندروستی بە جێ.‏ پێویستە ماڵی مە‌سیحی لە ناو وە لە دە‌رە‌وە پاك بێ تا لە ناو کۆمە‌ڵ نموونە‌یە‌کی باش بن.‏

٦‏.‏ ووشە‌ی پاك:‏ خزمە‌ت کارانی خودا پێویستە هە‌ر کات راستی بئاخافن.‏ درۆکار ناتوانن میرات‌گری پادشایە‌تی خودا بن (‏ئە‌فە‌سۆس ٤:‏٢٥؛‏ بینین ٢١:‏⁠٨‏)‏.‏ مە‌سیحیە‌کان نابێ زمانی ناشیرین بە‌کار بهێنن،‏ گۆی بۆ نوکتە‌ی ناشیرن‌و چیرۆکی خراپ بگرن یان باسی بکە‌ن.‏ بە ووتە‌ی پاك خۆیان نیشان دە‌دە‌ن کە‌وا کە‌سانی جیاوازن لە کاردا لە جێگە‌ی کار،‏ لە قوتابخانە دا لە جیرانیە‌تی.‏ —‏ ئە‌فە‌سۆس ٤:‏⁠٢٩،‏ ٣١؛‏ ٥:‏⁠٣‏.‏

‏[وێنهکان لە لاپهرهی ١٩]‏

پێویستە خزمە‌ت کارانی خودا هە‌ر دە‌م پاك وە خاوێن بن