بچۆ سه‌ر ناوه‌ڕۆک

بچۆ سه‌ر لیستی ناوه‌ڕۆک

خودا کێ‌یە؟‏

خودا کێ‌یە؟‏

وانە‌ی:‏ ٢

خودا کێ‌یە؟‏

خودای راستە‌قینە کێ‌یە،‏ ناوی چی‌یە؟‏ (‏١،‏ ٢)‏

ئایا خودا چە جۆرە لە‌شێکی هە‌یە؟‏ (‏٣)‏

خاسیە‌تی گرنگی چی‌یە؟‏ (‏٤)‏

ئایا دە‌بێ بت وە پە‌یکە‌ر لە‌خودا پە‌رستی‌دا بە‌کار بهێنیرێ؟‏ (‏٥)‏

بە کام دوو ڕێگایە دە‌توانین زانیاری لە بارە‌ی خودا وە‌دە‌ست بهێنین؟‏ (‏٦)‏

١‏.‏ مرۆڤ شتی جۆراوجۆر دە‌پە‌رستن.‏ بە‌لام کتێبی پیرۆز پێمان رادە‌گە‌یە‌نی تە‌نیا یە‌ك خوادی راستە‌قینە هە‌یە کە هە‌موو شتێك لە ئاسمان وە لە سە‌ر زە‌وی دروست کردوە.‏ لە‌بە‌ر ئە‌وە کە ئە‌و ژیانی بە ئێمە بە‌خشیوە دە‌بێت تە‌نها ئە‌و بپە‌رستین.‏ —‏ ١ کۆرنسۆس ٨:‏٥،‏ ٦؛‏ بینین ٤:‏١١‏.‏

٢‏.‏ خودا گە‌لێك خاسیە‌تی هە‌یە بە‌لام تە‌نها یە‌ك ناوی هە‌یە ئە‌ویش یە‌هوە.‏ ئە‌م ناوە لە زۆر کتێبە پیرۆزە کاندا گۆرراوە بە ناوی ڕە‌ب یان خودا کاتێك کتێبی پیرۆز نووسرا ٧٠٠٠ جار ناوی یە‌هوە بە‌ر چاو دە‌کە‌وت.‏ —‏ دە‌رچوون (‏٢ موسا)‏ ٣:‏١٥؛‏ زە‌بور ٨٣:‏١٨‏.‏

٣‏.‏ یە‌هوە لە‌شی هە‌یە،‏ بە‌لام وە‌ك لە‌شی ئێمە نی‌یە.‏ کتێبی پیرۆز دە‌ڵی «خودا ڕۆحە» (‏یۆحە‌ننا ٤:‏٢٤‏)‏.‏ ڕۆحیش شێوە‌یە‌کی ژیانە زۆر بە‌رزترە لە‌وە‌ی بە ئیمە بە‌خشراوە.‏ هیچ کە‌س خودای نە‌دیوە ئادە‌میزاد خودا هە‌ر گیز نابینێ.‏ یە‌هوە لە ئاسمان نیشتە‌جێ‌یە وە هە‌موو شتێك دە‌بینێ (‏زە‌بور ١١:‏٤،‏ ٥؛‏ یۆحە‌ننا ١:‏١٨‏)‏.‏ ئایا ڕۆحی پیرۆز چی‌یە؟‏ ڕۆحی پیرۆز کە‌سێك نی‌یە بە‌ڵکو هێزی کاریگە‌ری خودایە.‏ —‏ زە‌بور ١٠٤:‏٣٠‏.‏

٤‏.‏ کتێبی پیرۆز کە‌سایە‌تی یە‌هوە نیشان دە‌دات کە بریتین لە خۆشە‌ویستی،‏ یە‌کسانی،‏ دانایی وە هێز (‏تە‌ثنیە [٥موسا] ٣٢:‏٤؛‏ ئە‌یوب ١٢:‏١٣؛‏ اشعیا ٤٠:‏٢٦؛‏ ١ یۆحە‌ننا ٤:‏٨‏)‏.‏ هە‌روە‌ها کتێبی پیرۆز پێمان رادە‌گە‌یە‌نێ کە خودا خاوە‌ن بە‌زە‌ییە لە سە‌ر خۆیە بە‌خشندە وە ئارامە.‏ اێمە دە‌بێ گۆی ڕایە‌ڵی ئە‌و بین.‏ —‏ ئە‌فە‌سۆس ٥:‏١،‏ ٢‏.‏

٥‏.‏ ئایا دە‌بێ لە پە‌رستن دا سووجدە بۆ بت وە وێنە ببە‌ین؟‏ نە‌خێر!‏ (‏دە‌رچوون [٢ موسا] ٢٠:‏٤،‏ ٥‏)‏.‏ یە‌هوە لە ئێمە دە‌خوازی کە تە‌نها ئە‌و بپە‌رستین.‏ یە‌هوە گە‌ورە‌یی خۆی لە‌گە‌ڵ هیچ کە‌سێك وە هیچ شتێك بە‌رئاورد ناکات.‏ بتە‌کان هیچ جۆرە هێزێکی یاریدە دە‌ری ئێمە‌یان نی‌یە.‏ —‏ زە‌بور ١١٥:‏٤-‏٨؛‏ اشعیا ٤٢:‏٨‏.‏

٦‏.‏ چۆن دە‌توانین باشتر خودا بناسین؟‏ یە‌کێك لە ڕێگە باشە‌کانی خوداناسین ئە‌وە‌یە کە ئێمە تە‌ماشای ئە‌و شتانە بکە‌ین کە دروستی کردوون،‏ وە هە‌روە‌ها بە قوولی بیرکردنە‌وە لە بارە‌ی کردارە‌کانی.‏ خودا نیشان‌مان دە‌دات کە خاوە‌نی هێزو دانایی گە‌ورە‌یە.‏ هە‌روە‌ها ئێمە خۆشە‌ویستی ئە‌و لە‌و شتانە دا دە‌بینین کە دروستی کردوون (‏زە‌بور ١٩:‏١-‏٦؛‏ رۆما ١:‏٢٠‏)‏.‏ ڕێگای دیکە بۆ ناسینی خودا وە فێربون‌مان بە خۆیندنی کتێبی پیرۆزە.‏ خۆیندنە‌وە‌ی کتێبی پیرۆز چۆنیە‌تی وە مە‌بە‌ستی خودا بۆ ئیمە روون دە‌کاتە‌وە.‏ —‏ عاموس ٣:‏٧؛‏ ٢ تیمۆساوس ٣:‏١٦،‏ ١٧‏.‏

‏[وێنهکان لە لاپهرهی ٥]‏

ئیمە لە کتێبی پیرۆزە وە دە‌ربارە‌ی خودا وە کارە کانی زانیاری وە‌دە‌ست دە‌هێنین