عیسا مەسیح کێیە؟
وانەی: ٣
عیسا مەسیح کێیە؟
بۆچی مەسیح بە ناوی کوڕی ‹نۆبەرەی› خودا بانگ دەکرێت؟ (١)
بۆچی ناوی لێ دەنرێ «ووشە»؟ (١)
بۆچی عیسا وەك مرۆڤێك هاتە سەر زەوی؟ (٢-٤)
بۆچی شتی سەر سوڕمانی دروست کرد؟ (٥)
عیسا لە داهاتوێەکی نزیکدا چ کارێك دەکات؟ (٦)
١. عیسا پێش ئەوەی بێتە سەر زەوی لە ئاسماندا وەك گیان لەبەرێکی ڕۆحی دەژیا. لەبەر ئەوە یەکەم دروست کراوی خودا بوو. بۆیە بە ناوی کوڕی ‹نۆبەرەی› خودا بانگ دەکرێت (کۆلۆسی ١:١٥؛ بینین ٣:١٤). عیسا تەنیا کوڕی خودایە کە خودا بە دەستی خۆی بە دنیای هێناوە. پێش ئەوەی عیسا ببێ بە ئادەمیزاد یەهوە ئەوی وەك «دروستکەرێکی» شارەزا لە دروستکردنی هەموو ئەو شتانەی کە لە ئاسمان و سەر زەوی هەن بە کار هێناوە (پەندی سولەیمان ٨:٢٢-٣١؛ کۆلۆسی ١:١٦، ١٧). هەروەها خودا ئەوی وەك قسەکەرێك بە زمانی خویەوە بە کار هێناوە. بۆیە عیسا ناودەنرێ «ووشە.» — یۆحەننا ١:١-٣؛ بینین ١٩:١٣.
٢. خوا کوڕی خۆی ناردە سەر زوەی لە ڕێگەی ناردنی ژیانی ئەو بۆ دامێنی مریم. عیسا باوکێکی ئادەمیزادی نەبوو. بۆیە هیچ گوناه وە هیچ کەم و کورتی بە میرات وەرنەگرت. خودا عیسای ناردە سەر زەوی لەبەر سێ هۆ: (١) بۆ ئەوەی دەربارەی خودا راستیمان فێر بکات (یۆحەننا ١٨:٣٧). (٢) بۆ ئەوەی راستی وە دروستی بە تەواوی بپارێزێ، نموونەی نیشان داوین کەوا پەیڕەوی بکەین (١ پەترۆس ٢:٢١). (٣) بۆ ئەوەی ژیانی خۆی وەك قوربانیەك بۆ ڕزگار کردنی ئێمە لە گوناه و مردن پێشکەش بکات. بۆچی ئەم کارانە پێویست بوو؟ — مەتتا ٢٠:٢٨.
٣. پەیڕەوینەکردنی فەرمانی خودا کە یەکەم کەس ئادەم بوو دەستی پێ کرد. کتێبی پیرۆز ناوی دەنێ «گوناه» خودا فەرمانی مردنی بە سەریا سەپاند (پێکهینان [١ موسا] ٣:١٧-١٩). ئادەم بە پێی ئەندازەکانی خودا نەبوو، بۆیە ایدی تەواو نەبوو بەرەو پیری چوو وە مرد. بەوە گوناهی بە میرات بۆ هەموو منداڵەکانی بەجێ هێشت. بۆیە ئێمەش پیر دەبین، نەخۆش دەکەوین وە دەمرین. چۆن مرۆڤ دە توانی ڕزگاری ببێ؟ — رۆما ٣:٢٣؛ ٥:١٢.
٤. عیسا مرۆڤێکی وەك ئادەم تەواو بوو. بەلام عیسا، بە پێچەوانەی ئادەم، بەشێوەیەکی تەواوی پەیڕەوی خودای دەکرد تا کاتێك لە ژێر سەختترین تاقیکردنەوەدا بوو. بۆ ئەوەی ژیانی مرۆڤایەتی بەشێوەیەکی تەواوی لە جیاتی گوناهی ئادەم پێشکەش بکات. کتێبی پیرۆز ئەوە ناودەنێ «کەفارەت.» بەم شێوەیە توانرا کە مندالانی ئادەم لە سزای مردن ڕزگار بکات. هەموو ئەو کەسانەی باوەڕە بە عیسا دەکەن دەشێ لێ خۆش بوون لە گوناهیان هەبێ، ژیانی هەتاهەتایی بە دەست بێنن. — ١ تیمۆساوس ٢:٥، ٦؛ یۆحەننا ٣:١٦؛ رۆما ٥:١٨، ١٩.
٥. کاتێك عیسا لە سەر زەوی بوو نەخۆشی چاك دەکردەوە، خواردنی دەدا بە برسیەکان، زریانی ئارام دەکردەوە. هەتا مردوی زیندوو دەکردەوە. بۆچی سەرسوڕمانی دروست کرد؟ (١) بە بەزەیی بوو لەگەڵ ئەوانەی کە ئازاریان هەبوو، ویستی یارمەتیان بدات. (٢) بە بەڵگە سەلماندی کە کوڕی خودایە. (٣) نیشانیدا کە پەیڕەوی دەکەن کاتێك دەبێتە پادشای سەر زەوی چی بۆ ئەو مرۆڤانە بکات. — مەتتا ١٤:١٤؛ مەرقۆس ٢:١٠-١٢؛ یۆحەننا ٥:٢٨، ٢٩.
٦. عیسا مرد بەلام لە دواییدا خودا وەك گیان لەبەرێکی ڕۆحی زیندووی کردوە، گەرانیەوە بۆ ئاسمان (١ پەترۆس ٣:١٨). دوای ئەوە خودا ئەوی کرد بە پادشایەك. عیسا بەم زووانە هەموو شتێکی دڕندەو ئازاردەر پاك دەکاتەوە. — زەبور ٣٧:٩-١١؛ پەندی سولەیمان ٢:٢١، ٢٢.
[وێنهکان لە لاپهرهی ٧]
خزمەتی عیسا ئەوەبوو، کە شتی سەرسوڕهێنەر دروست بکات، تەنانەت ژیانی خۆی بۆ ئێمە بەخت کرد