بچۆ سه‌ر ناوه‌ڕۆک

بچۆ سه‌ر لیستی ناوه‌ڕۆک

مە‌بە‌ستی خودا بۆ زە‌وی چی‌یە؟‏

مە‌بە‌ستی خودا بۆ زە‌وی چی‌یە؟‏

وانە‌ی:‏ ٥

مە‌بە‌ستی خودا بۆ زە‌وی چی‌یە؟‏

بۆچی یە‌هوە زە‌وی دروست کرد؟‏ (‏١،‏ ٢)‏

بۆچی ئێستا زە‌وی بە‌هە‌شت نی‌یە؟‏ (‏٣)‏

خراپ کاران چیان بە سە‌ر دێ؟‏ (‏٤)‏

عیسا لە داهاتوودا بۆ نە‌خۆشە‌کان،‏ پیرە‌کان وە مردوە‌کان چی دە‌کات؟‏ (‏٥،‏ ٦)‏

چی پێویستە بکە‌ین بۆ ئە‌وە‌ی بە‌شداری پیرۆزی داهاتوو ببین؟‏ (‏٧)‏

١‏.‏ یە‌هوە زە‌وی دروست کرد بۆ ئە‌وە‌ی مرۆڤ بتوانێ هە‌تا هە‌تایە لە سە‌ری بژی.‏ ئە‌و ویستی کە مرۆڤ هە‌میشە لە سە‌ر زە‌وی بە بە‌ختیاری نیشتە‌جێ ببی (‏زە‌بور ١١٥:‏١٦؛‏ اشعیا ٤٥:‏١٨‏)‏.‏ زە‌وی هیچ کاتێك لە ناو ناچێ.‏ —‏ زە‌بور ١٠٤:‏٥؛‏ کۆکە‌رە‌وە ١:‏⁠٤‏.‏

٢‏.‏ پێش ئە‌وە‌ی خودا مرۆڤ دروست بکات،‏ پارچە‌یە‌کی بچوکی لە سە‌ر زە‌وی هە‌ڵ بژارد وە کردی بە بە‌هە‌شتێکی جوان ناوی لێ‌نا بە‌هە‌شتی عە‌دە‌ن.‏ لە‌م بە‌هە‌شتە‌دا یە‌کە‌م پیاو وە ژنی ئادە‌م و حە‌ووای دروست کرد.‏ مە‌بە‌ستی خودا ئە‌وە‌بوو کە ئە‌وان منداڵ بە دنیا بهێنین وە سە‌رزە‌وی پڕ بکە‌ن.‏ ئە‌وان دە‌بو هە‌موو سە‌ر زە‌وی بکە‌ن بە بە‌هە‌شت.‏ —‏ پێکهینان (‏١ موسا)‏ ١:‏٢٨؛‏ ٢:‏⁠٨،‏ ١٥‏.‏

٣‏.‏ ئادە‌م و حە‌وا دە‌ستوری خودایان شکاند بۆیە یە‌هوە لە بە‌هە‌شتی عە‌دە‌ن دە‌ری کردن.‏ بە‌هە‌شتیان لە دە‌ست چوو (‏پێکهینان [١ موسا] ٣:‏١-‏٦،‏ ٢٣‏)‏.‏ بە‌لام یە‌هوە مە‌بە‌ستی خۆی دە‌ربارە‌ی زە‌وی لە‌بیر نە‌چوو.‏ جارێکی‌تر دە‌یە‌وێ زە‌وی بکات بە بە‌هە‌شت وە مرۆڤ هە‌تاهە‌تایە لە‌ۆیدا بژی.‏ ئایا ئە‌وە چۆن ئە‌نجام دە‌دات؟‏ —‏ زە‌بور ٣٧:‏٢٩‏.‏

٤‏.‏ پێش ئە‌وە‌ی سە‌ر زە‌وی بکرێت بە بە‌هە‌شت دە‌بێ پیاو خراپان لە ناوببرێن (‏زە‌بور ٣٧:‏٣٨‏)‏.‏ ئە‌م ڕوداوە لە هە‌رمە‌گە‌دون کە جە‌نگی خودایە بۆ کۆتایی پێهینانی خراپە.‏ لە دوا ییدا شە‌یتان ١٠٠٠ ساڵ زیندانی دە‌کرێت.‏ مانای ئە‌وە‌یە مرۆڤی خراپ نامێنێ کە زە‌وی پیس بکات.‏ تە‌نیا گە‌لی خودا ڕزگاریان دە‌بێ.‏ —‏ بینین ١٦:‏⁠١٤،‏ ١٦؛‏ ٢٠:‏⁠١-‏٣‏.‏

٥‏.‏ لە دواییدا عیسا مە‌سیح ئە‌م زە‌وی‌یە بۆ ماوە‌ی ١٠٠٠ ساڵ وە‌ك پادشایە‌ك حوکم‌ڕانی دە‌کات (‏بینین ٢٠:‏⁠٦‏)‏.‏ لە‌و قۆناغە‌دا گوناه لە مێشك و لە‌شماندا لادە‌برێت وە دە‌بین بە مرۆڤی تە‌واو وە‌ك ئادە‌م و حە‌وا پێشی هە‌ڵە کردنیان.‏ ئە‌و کاتە نە‌خۆشی،‏ پیر بوون وە مردن نامێنن.‏ نە‌خۆشە‌کان چاك دە‌بنە‌وە.‏ بە تە‌مە‌نە‌کان دە‌بنە‌وە بە لاو سە‌ر لە نوێ.‏ —‏ ئە‌یوب ٣٣:‏٢٥؛‏ اشعیا ٣٣:‏٢٤؛‏ بینین ٢١:‏⁠٣،‏ ٤‏.‏

٦‏.‏ لە کاتی حوکم‌ڕانی هە‌زار ساڵی عیسا مرۆڤی باوە‌ر پێ کراو بۆ گۆڕینی سە‌ر زە‌وی بە بە‌هە‌شت کار دە‌کە‌ن (‏لۆقا ٢٣:‏٤٣‏)‏.‏ هە‌روە‌ها ملێونە‌ها مرۆڤ زیندوو دە‌بنە‌وە بۆ ژیان لە سە‌ر زە‌وی (‏کرداری نێردراوان ٢٤:‏١٥‏)‏.‏ ئە‌گە‌ر ئە‌وانە داوای خودا بە‌جێ بهێنن،‏ ئە‌وا بە‌ردە‌وام لە ژیاندا لە سە‌ر زە‌وی دە‌مێنن.‏ ئە‌گە‌ر ئە‌م جۆرە کارە نە‌کە‌ن هە‌تاهە‌تایە لە‌ناو دە‌چن.‏ —‏ یۆحە‌ننا ٥:‏⁠٢٨،‏ ٢٩؛‏ بینین ٢٠:‏⁠١١-‏١٥‏.‏

٧‏.‏ بە‌م جۆرە مە‌بە‌ستی خودا بۆزە‌وی بە‌جێ دە‌هێنرێت.‏ ئایا دە‌تانە‌وێ لە‌م خێرو خۆشی‌یە‌ی داهاتوو بە‌شداربن؟‏ ئە‌گە‌ر ئە‌م کارە وابێ لە‌سە‌رتان پێویستە کە دە‌ربارە‌ی یە‌هوە شت فێربن وە داوا کاریە کانی بە جێ بهێنن.‏ هاتنتان بۆ کۆبۆنە‌وە لە دیوانی پادشایی شاهیدانی یە‌هوە بۆ ئە‌م مە‌بە‌ستە.‏ —‏ اشعیا ١١:‏٩؛‏ عیبرانیە‌کان ١٠:‏⁠٢٤،‏ ٢٥‏.‏

‏[وێنە لە لاپهرهی ١٠]‏

بە‌هە‌شت لە دە‌ست چوو

‏[وێنهکان لە لاپهرهی ١١]‏

دوای هە‌رمە‌گە‌دون سە‌ر زە‌وی دە‌بێ بە بە‌هە‌شت