نزیك بوونەوە لە خودا بە رێگەی نوێژ
وانەی: ٧
نزیك بوونەوە لە خودا بە رێگەی نوێژ
بۆچی پێویستە رێك و پێك نوێژ بکەین؟ (١)
بۆ کێ دەبێ نوێژ بکەین، وە چۆن؟ (٢، ٣)
بابەتەکانی نوێژ کردن چین؟ (٤)
کەی دەبێ نوێژ بکەین؟ (٥، ٦)
ئایا خودا گۆی لە هەموو جۆرە نوێژێك دەگرێت؟ (٧)
١. نوێژ ئاخافتنی بەڕێزە لەگەڵ خودا. دەبێ نوێژ کردنی ئێمە رێك و پێك بێت، بە شێوەیەك کە هەست بکەن وەك هەڤالێکی نزیك لە خودا. یەهوە زۆر مەزن و بە توانایە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو گۆی دەگرێ لە نوێژەکانمان! ئایا ئێوە نوێژ بۆ خودا بە رێك و پێکی دەکەن؟ — زەبور ٦٥:٢؛ ١ تەسالۆنیکی ٥:١٧.
٢. نوێژ بەشێکە لە خودا پەرستیمان بۆیە دەبێ تەنها نوێژ بۆ یەهوە خودا بکەین. کاتێك عیسا لە سەر زەوی بوو، هەر دەم نوێژی بە تەینا بۆ باوکی دەکرد نەك بۆ کەسێکی تر. دەبێ ئێمەش هەمان جۆر هەڵسوکەوت بکەین (مەتتا ٤:١٠؛ ٦:٩). دەبێ نوێژەکانمان بە ناوی عیسا پێشکەش بکرێ. ئەمەش نیشان دەدات کە ئێمە جێگاو پایەی عیسا ڕێز لێ دەگرین وە باوەر بە کەفارەتی دەکەین. — یۆحەننا ١٤:٦؛ ١ یۆحەننا ٢:١، ٢
٣. کاتێك نوێژ دەکەین دەبێ بە دڵ و گیان لەگەڵ خودا بدۆیین. نوێژەکانمان نابێ لەبەر یان لە پەرتوکی نوێژدا بخوێنین (مەتتا ٦:٧، ٨). ئێمە دەتوانین بە شێوەیەکی بەڕێز، هەر دەم وە لە هەر جێگایەك نوێژ بکەین. هەروەها خودا ئەو توانایەی هەیە کە نوێژی بێ دەنگ لە دڵەوە گۆی لێ بگرێ (١ سامۆئیل ١:١٢، ١٣). چاك وایە کە جێگایەکی ئارام بدۆزینەوە دور لە خەڵکی دی بۆ پێشکەش کردنی نوێژی تایبەت. — مەرقۆس ١:٣٥.
٤. بابەتی نوێژەکانمان دەبێ چی بێت؟ هەر شتێك کە هاوڕێیەتی اێوە لەگەڵ خودا بە هێز بکات (فیلیپی ٤:٦، ٧). وە نوێژی نموونەیی عیسا نیشان دەدات کە ئیمە بۆ ناو وە مەبەستی یەهوە نوێژ بکەین. داوای دابین کردنی پێویستییە کانمان وە لێ خۆشبوون لە گوناهمان وە یارمەتیدان بۆ خۆ ڕاگرتن لە تاقی کردنەوە دا (مەتتا ٦:٩-١٣). نوێژەکانمان نابێ شێوەی خۆ ویستی بێ. بەلکو دەبێ تەنیا بۆ ئەو کارانە بێت کە لەگەڵ خواستی خودا بگونجێن. — ١ یۆحەننا ٥:١٤.
٥. هەر کاتێك دڵتان پاڵتان پێوە بنێ بۆ سوپاس کردنی خودا وە ناو هێنانی دەتوانن نوێژبکەن (١ رووداوی ڕۆژانە ٢٩:١٠-١٣). دەبێ کاتێك نوێژبکەن کە گیرو گرفتتان هەبێ لە ژێر تاقی کردنەوە دابن (زەبور ٥٥:٢٢؛ ١٢٠:١). گونجاو تر ئەوەیە پێش نان خواردن نوێژ بکەن (مەتتا ١٤:١٩). یەهوە بانگمان دەکات کە ئیمە «هەموو کاتێك» نوێژ بکەین. — ئەفەسۆس ٦:١٨.
٦. پێویستە لە سەرمان کاتێك کە گوناهێکی گەورەو ترسناك ئەنجام بدەین بەشێوەی تایبەت نوێژبکەین. لەم جۆرە کاتەدا دەبێ داوای بەزەیی یەهوە و بەخشندەیی لێ بکەین. ئەگەر لەبەر دەمیدا دانمان بە گوناهماندا بنێن هەموو توانایەکمان بە کار بینین بۆ ئەوەی دوبارەی نەکەینەوە. خودا «ئامادەیە بۆ لێ خۆش بوون.» — زەبور ٨٦:٥؛ پەندی سولەیمان ٢٨:١٣.
٧. یەهوە تەنیا گۆی لە نوێژی راستکاران دەگرێ. بۆ ئەوەی خودا گۆی لە نوێژتان بگرێ دەبێ هەر چی لە دەستتان دێ بە کاری بهێنین تا بەگۆیرەی یاساکانی هەڵسوکەوت بکەن (پەندی سولەیمان ١٥:٢٩؛ ٢٨:٩). دەبێ لووتبەرز نەبن کاتێ نوێژ دەکەن (لۆقا ١٨:٩-١٤). هەوڵ بدەین بۆ بە جێ هێنانی ئەو شتانەی کە نوێژی لە پێناویدا دەکەین. بەم شێوەیە دەیسەلمێنن کە باوەڕتان هەیە وە ئەوەی دەیڵێن مەبەستتانە. تەنیا ئەو کاتە یەهوە وەلامی نوێژەکانتان دەداتەوە. — عیبرانیەکان ١١:٦.