بچۆ سه‌ر ناوه‌ڕۆک

بچۆ سه‌ر لیستی ناوه‌ڕۆک

پادشایە‌تی خودا چی‌یە؟‏

پادشایە‌تی خودا چی‌یە؟‏

وانە‌ی:‏ ٦

پادشایە‌تی خودا چی‌یە؟‏

جێگای پادشایە‌تی خودا کۆێ‌یە؟‏ (‏١)‏

کێ پادشای ئە‌وە؟‏ (‏٢)‏

ئایا کە‌سانی تر بە‌شداری پادشایە‌تی دە‌بن؟‏ ئە‌گە‌ر وابێ چە‌ندن؟‏ (‏٣)‏

چ دیادە‌یە‌ك کە نیشان دە‌دات ئیمە لە ڕۆژانی کۆتایی دا دە‌ژین؟‏ (‏٤)‏

پادشایە‌تی خودا چ کارێك بۆ مرۆڤ لە داهاتوودا دە‌کات؟‏ (‏٥-‏٧)‏

١‏.‏ کاتێك عیسا لە سە‌ر زە‌وی بوو هاوڕێ‌یانی فێری ئە‌وە دە‌کرد کە نوێژ بۆ پادشایە‌تی خودا بکە‌ن.‏ لە سە‌رو ئە‌و پادشایە‌تی‌یە پادشایە‌ك هە‌یە.‏ پادشایە‌تی خودا حکومە‌تێکی تایبە‌تە.‏ ئە‌و لە ئاسماندا دامە‌زراوە حوکم‌ڕانی ئە‌م زە‌وی‌یە دە‌کات.‏ ناوی خودا پیرۆز دە‌کات.‏ خواستی خودا چ لە سە‌ر زە‌وی وە چ لە ئاسمان جێ‌بە‌جێ دە‌کات.‏ —‏ مە‌تتا ٦:‏٩،‏ ١٠‏.‏

٢‏.‏ پە‌یمانی خودا وایە کە دە‌بێ عیسا پادشای ئە‌م پادشاهی‌یە بێت (‏لۆقا ١:‏٣٠-‏٣٣‏)‏.‏ کاتێك عیسا لە سە‌ر زە‌وی بوو سە‌لماندنی کە دە‌بێتە پادشایە‌کی تە‌واو.‏ کاتێك گە‌ڕایە‌وە بۆ ئاسمان یە‌ك‌سە‌ر نە‌کرا بە پادشای ئە‌م پادشایە‌تی‌یە‌ی خودا (‏عیبرانیە‌کان ١٠:‏١٢،‏ ١٣‏)‏.‏ یە‌هوە لە ساڵی ١٩١٤ دە‌سە‌لاتی دا بە عیسا.‏ لە‌و کاتە‌وە عیسا لە ئاسمان حوکم رانی دە‌کات.‏ —‏ دانیال ٧:‏١٣،‏ ١٤‏.‏

٣‏.‏ هە‌روە‌ها یە‌هوە هە‌ندێك لە ژن و پیاوانی باوە‌ر پێ‌کراوی هە‌ڵ بژارد لە ئاسمان حوکم‌ڕانی بکە‌ن.‏ لە‌گە‌ڵ عیسا وە‌ك پادشا وە داد پە‌روە‌ر،‏ وە کاهین لە سە‌ر مرۆڤ (‏لۆقا ٢٢:‏٢٨-‏٣٠؛‏ بینین ٥:‏٩،‏ ١٠‏)‏.‏ عیسا هاو حوکم‌ڕانانی پادشایە‌تیە‌کە‌ی بە ناوی «مێگە‌لی بچووك» ناو دە‌بات کە ژمارە‌یان ١٤٤ ٠٠٠ کە‌سە.‏ —‏ لۆقا ١٢:‏٣٢؛‏ بینین ١٤:‏١-‏٣‏.‏

٤‏.‏ کاتێك عیسا کرا بە پادشاه،‏ شە‌یتان و فریشتە دڕندە‌کانی لە ئاسمانە‌وە فڕێ درانە خواری.‏ لە‌بە‌ر ئە‌وە بار و دۆخ لە سە‌ر زە‌وی دوا بە‌دوای ساڵی ١٩١٤ بە‌رە‌و خراپی چوو (‏بینین ١٢:‏٩،‏ ١٢‏)‏.‏ جە‌نگ،‏ برسی‌یە‌تی،‏ نە‌خۆشی وە بێ یاسایی —‏ هە‌مووی بە‌شێکە «نیشانە‌ی» ئە‌وە‌یە کە عیسا حوکم‌ڕانی دە‌کات.‏ وە ئە‌م کات و ساتە‌ی ئێمە لە رۆژانی کۆتایی دایە.‏ —‏ مە‌تتا ٢٤:‏٣،‏ ٧،‏ ٨،‏ ١٢؛‏ لۆقا ٢١:‏١٠،‏ ١١؛‏ ٢ تیمۆساوس ٣:‏١-‏٥‏.‏

٥‏.‏ عیسا بە‌م زووانە مرۆڤ یە‌ك لە یە‌ك وە‌ك شوانێك مە‌ڕ لە بزن جیا دە‌کاتە‌وە.‏ ‹مە‌ڕە‌کان› ئە‌و کۆمە‌ڵە‌ن دە‌ی‌سە‌لمێنن کە پە‌یڕە‌وی کاری باشن.‏ ئە‌وانە ژیانی هە‌تاهە‌تایی لە سە‌ر زە‌وی بە دە‌ست دێنن.‏ بە‌لام ‹بزنە‌کان› ئە‌و کە‌سانە‌ن پادشایە‌تی خودا ڕە‌ت دە‌کە‌نە‌وە (‏مە‌تتا ٢٥:‏٣١-‏٣٤،‏ ٤٦‏)‏.‏ وە لە داهاتوی نزیکدا عیسا هە‌موو ئە‌و کە‌سانە‌ی وە‌ك بزنن لە ناو دە‌بات (‏٢ تە‌سالۆنیکی ١:‏٦-‏٩‏)‏.‏ ئە‌گە‌ر ویستتان ببن بە یە‌کێك لە‌و ‹مە‌ڕانە‌ی› عیسا دە‌بێ ئە‌وە‌ی فێری دە‌بن کاری پێ بکە‌ن.‏ —‏ مە‌تتا ٢٤:‏١٤‏.‏

٦‏.‏ زە‌وی ئێستا دابە‌ش کراوە بە چە‌ند وولاتێك.‏ هە‌ر یە‌کێ حوکم‌ڕانی تایبە‌تی خۆی هە‌یە.‏ زۆر کات ئە‌م وولاتانە لە‌گە‌ڵ یە‌کدا دە‌جە‌نگن،‏ بە‌لام پادشایە‌تی خودا جێگای هە‌موو ئە‌م حوکم‌ڕانی‌یە مرۆڤانە دە‌گرێتە‌وە.‏ بە تە‌نیا حوکم‌رانی دە‌کات (‏دانیال ٢:‏٤٤‏)‏.‏ ئە‌و کاتە جە‌نگ،‏ تاوان وە زۆرداری نامێنێ،‏ هە‌موو کە‌س لە‌گە‌ڵ یە‌کدا بە ئاشتی و یە‌کیە‌تی دە‌ژین.‏ —‏ میخا ٤:‏٣،‏ ٤‏.‏

٧‏.‏ لە کاتی حوکم‌ڕانی هە‌زارساڵی عیسادا،‏ مرۆڤی وە‌فادار تە‌واوی بە دە‌ست دە‌هێنن وە هە‌موو زە‌وی دە‌بێتە بە‌هە‌شت.‏ لە کۆتایی هە‌زار ساڵ‌دا عیسا هە‌موو ئە‌و شتانە‌ی بە‌جێ دە‌هێنێ کە خودا داوای لێ کردبوو.‏ ئە‌و کاتە پادشایە‌تیە کە دە‌گە‌ڕێنێتە‌وە بۆ باوکی (‏١ کۆرنسۆس ١٥:‏٢٤‏)‏.‏ ئە‌گە‌ر وایە بۆچی هاوڕێ‌یان وە خۆشە‌ویستان ئاگادار ناکە‌ن دە‌ربارە‌ی ئە‌و کارانە‌ی پادشایە‌تی خودا دە‌یکات؟‏

‏[وێنە لە لاپهرهی ١٣]‏

لە ژێر سایە‌ی حوکم‌ڕانی عیسا ڕق وە کینە وە رە‌خنە‌ی کۆیرانە کردن نامێنێ.‏