چۆن دەتوانن ئایینی راستەقینە بدۆزنەوە؟
وانەی: ١٣
چۆن دەتوانن ئایینی راستەقینە بدۆزنەوە؟
ئایا هەموو ئاینەکان ڕەزامەندی خودایان لە سەرە، یاخود تەنیا یەك ئایین؟ (١)
بۆچی زۆر ئاین هەن کە ناوی مەسیحی لە خۆیان دەنێن؟ (٢)
چۆن دەتوانن ناسنامەی مەسیحی راستەقینە دیاری بکەن؟ (٣-٧)
١. عیسا تەنیا یەك ئایینی مەسیحی دامەزراند. بۆیە دەبێ ئەمڕۆ تەنیا یەك کۆمەڵ، یان یەك تیپ، لەخودا پەرستانی راستەقینەی یەهوەی — خودا — هەبێ (یۆحەننا ٤:٢٣، ٢٤؛ ئەفەسۆس ٤:٤، ٥). کتێبی پیرۆز دەری دەخات کە ژمارەیەکی کەم مرۆڤ لە سەر ڕێگای باریکی ژیانن. — مەتتا ٧:١٣، ١٤.
٢. کتێبی پیرۆز پێش بینی دەکات کە دوای مردنی نێرراوەکانی خودا بیرو بۆ چوون وە کردەوەی نامەسیحی بە راددەیەکی زۆر دێتە ناو دەروونی مەسیحی. هەر وەها هەندی کەسان کە خۆیان بە جێ گری عیسا دەزانن وە مرۆڤ دیکەیان بە رێگەی هەڵە دا دەبرد (مەتتا ٧:١٥، ٢١-٢٣؛ کرداری نێردراوان ٢٠:٢٩، ٣٠). بۆیە گەلێك ئاینی دیکە ناوی خۆیان دەنێن مەسیحی. چۆن دەتوانین ناسنامەی مەسیحی راستەقینە دیاری بکەین؟
٣. سەرنج راکێشەرترین دیاردەی مەسیحی راستی ئەوەیە کە خۆشەویستییەکی بنەڕەتییان بۆ یەکتری هەبێ (یۆحەننا ١٣:٣٤، ٣٥). ئەوان بە هیچ شێوەیەك فێر ناکرێن کە باوەڕیان وابێ گەلە کەیان لای خودا لە گەلانی تر بەرز تر وە بە ڕێز ترە یان پێستی جیاواز وە پەسەند تریان هەیە. هەروەها فێر ناکرێن کەوا ڕقیان لە نەتەوەو لە خەڵکی وولاتانی تر بێ (کرداری نێردراوان ١٠:٣٤، ٣٥). بۆیە نابێ بە هیچ جۆر بەشداری لە جەنگ بکەن. مەسیحییە راستیەکان لەگەڵ یەك وەك خوشك و برا هەڵسوکەوت دەکەن. — ١ یۆحەننا ٤:٢٠، ٢١.
٤. دیاردەیەکی تری ئایینی راستەقینە ئەوەیە کە ئەندامانی خاوەنی ڕێزی تەواو بن بۆ کتێبی پیرۆز. ئەوانە کتێبی پیرۆز وەك ووشەی خودا دەناسن (یۆحەننا ١٧:١٧؛ ٢ تیمۆساوس ٣:١٦، ١٧). هەروەها ووشەی خودا زۆر گرنگ ترە لە بیرو بۆچوونی مرۆڤ دادەنێن (مەتتا ١٥:١-٣، ٧-٩). جگە لەوە هەوڵ دەدەن کە بە پێی کتێبی پیرۆز لە ژیانی ڕۆژانەیاندا هەڵسوکەوت بکەن. ووتە و کردەوەیان یەکە. — تیتۆس ١:١٥، ١٦.
٥. ئایینی راستەقینە دەبێ ناوی خودا پایە بڵند بکات (مەتتا ٦:٩). عیسا ناوی خودای بە خەڵکی دەناسان. بۆیە مەسیحییە راستیەکان دەبێ هەمان کار بکەن (یۆحەننا ١٧:٦، ٢٦؛ رۆما ١٠:١٣، ١٤). ئەوانە کێن ئێستا ناوی خودا لە کۆمەڵدا بە خەڵکی رادەگەیەنن؟
٦. مەسیحییە راستەقینە کان دەبێ هاتنی پادشایەتی خودا بە خڵکی رابگەیەنن. ئەم کارە عیسا دەستی پێکرد. هەمیشە باسی پادشایەتی خودای دەکرد (لۆقا ٨:١). هەروەها بە قوتابیەکانی راگەیان کە بە هەمان شێوە مژدە لە سەر زەوی بلاو بکەنەوە (مەتتا ٢٤:١٤؛ ٢٨:١٩، ٢٠). مەسیحییە راستەکان باوەر دەکەن کە تەنیا پادشایەتی خودا دەتوانێ ئاشتی وە ئاسایشی راستەقینە بهێنێتە کایە. — زەبور ١٤٦:٣-٥.
٧. بێ گومان قوتابییە راستیەکانی عیسا بەشێك نین لەم چەرخە ناپاکە (یۆحەننا ١٧:١٦). ئەوان هیچ کات خۆیان توشی کار و باری رامیاری و ململانێی کۆمەلایەتی ناکەن خۆیان لەم ڕێبازە لادەدەن، کە هۆی زیان بەخشینە (یاقوب ١:٢٧؛ ٤:٤). ئایا دەتوانن ناسنامەی تیپێکی ئایینی لە کۆمەڵە کەتان دا دیاری بکەن کە خاسیەتی مەسیحی راستی بەم شێوەیە تیدا بێ؟
[وێنهکان لە لاپهرهی ٢٧]
مەسیحییە راستەکان یەکتریان خۆش دەوێ ڕێز لە کتێبی پیرۆز دەگرن مژدەی پادشایەتی خودا بە خەڵکی ڕادەگەیەنن.