بچۆ سه‌ر ناوه‌ڕۆک

بچۆ سه‌ر لیستی ناوه‌ڕۆک

ڕێز لێ نان لە ژیان وە خوێن

ڕێز لێ نان لە ژیان وە خوێن

وانە‌ی:‏ ١٢

ڕێز لێ نان لە ژیان وە خوێن

بە چ شێوە‌یە‌ك دە‌بێ تە‌ماشای ژیان بکە‌ین؟‏ (‏١)‏ لە بار بردنی منداڵ؟‏ (‏١)‏

مە‌سیحی‌یە‌کان چۆن نیشانی دە‌دە‌ن کە بیر لە ئاسودە‌یی وە ئاسایش دە‌کە‌نە‌وە؟‏ (‏٢)‏

ئایا کوشتنی ئاژە‌ڵ کارێکی راستە؟‏ (‏٣)‏

چ جۆرە ڕە‌وشتێك نیشانی بێ‌ڕێزیە لە ژیان؟‏ (‏٤)‏

یاسای خودا چی‌یە دە‌ربارە‌ی خوێن؟‏ (‏٥)‏

ئایا ئە‌م یاسایە لە وە‌رگرتنی خوێن دە‌چە‌سپێنرێ؟‏ (‏٦)‏

١‏.‏ یە‌هوە سە‌ر چاوە‌ی ژیانە.‏ هە‌ر جۆرە گیان‌لە‌بە‌رێك بە گیانی خۆی قە‌رزداری خودایە (‏زە‌بور ٣٦:‏⁠٩‏)‏.‏ ژیان پیرۆزە لە‌بە‌ر چاوی خودا.‏ تە‌نانە‌ت ژیانی کۆرپە‌یە‌ك لە سکی دایکی‌دا بە چاوی ڕێز سە‌یر دە‌کا.‏ یە‌هوە کوشتنی ئە‌م جۆرە مندالانە بە تاوان ناو دە‌بات.‏ —‏ دە‌رچوون (‏٢ موسا)‏ ٢١:‏⁠٢٢،‏ ٢٣؛‏ زە‌بور ١٢٧:‏⁠٣‏.‏

٢‏.‏ مە‌سیحی راستی هە‌ر کات بیر لە ئاسووە‌یی وە ئاسایش دە‌کاتە‌وە بۆ ئە‌وە‌ی گیانی،‏ اوتۆموبێلە‌کە‌ی وە خانوە کە‌ی نە‌کە‌ونە مە‌ترسی‌یە‌وە (‏تە‌ثنیە [٥ موسا] ٢٢:‏⁠٨‏)‏.‏ خزمە‌ت کارانی خودا ژیانیان لە پێیاوی خۆشیە‌ك یان خواستێك ناخە‌نە مە‌ترسی‌یە‌وە وە بە‌شداری لە‌و یاریە وە‌رزشی‌یانە ناکە‌ن کە زیان بە خە‌ڵکی تر دە‌گە‌یە‌نێ.‏ هە‌ر جۆرە خۆشی یە‌ك ئازاری کە‌سانی دیکە‌ی تیدا وە دی بێ خۆیانی لێ لادە‌دە‌ن.‏ —‏ زە‌بور ١١:‏⁠٥؛‏ یۆحە‌ننا ١٣:‏٣٥‏.‏

٣‏.‏ هە‌روە‌ها ژیانی ئاژە‌لیش لای خودا پیرۆزە.‏ دیارە مە‌سیحی دە‌توانێ تە‌نیا بۆ دابین کردنی خواردن و جل و بە‌رگ وە بۆ پاراستنی گیانی لە نە‌خۆشی و ترس ئاژە‌ڵ بکوژێ (‏پێکهینان [١ موسا] ٣:‏٢١؛‏ ٩:‏٣؛‏ دە‌رچوون [٢ موسا] ٢١:‏٢٨‏)‏.‏ جولانە‌وە‌ی ناڕێك لە گە‌ڵ ئاژە‌ڵ یاخود کوشتنیان لە پێناو خۆشی‌یە‌کی تایبە‌ت کارێکی ناڕێکە.‏ —‏ پە‌ندی سولە‌یمان ١٢:‏⁠١٠‏.‏

٤‏.‏ جگە‌رە کێشان،‏ بە‌کار هێنانی ماددە‌ی بێ هۆش کردن لە پێناوی خۆش گوزە‌رانی بۆ مە‌سیحی‌یە‌کان دروست نی‌یە.‏ ئە‌م جۆرە کردە‌وانە هە‌ڵە‌ن چونکە (‏١)‏ ئیمە دە‌کە‌ن بە کۆیلە‌ی خۆیان (‏٢)‏ زیان بە لە‌شمان دە‌گە‌یە‌نن (‏٣)‏ پیسن (‏رۆما ٦:‏١٩؛‏ ١٢:‏١؛‏ ٢ کۆرنسۆس ٧:‏⁠١‏)‏.‏ مرۆڤ زۆر بە سە‌ختی دە‌توانێ واز لە‌م ڕە‌وشتانە بهێنێ.‏ بۆیە دە‌بێ ئە‌م کارانە نە‌کە‌ین ئە‌گە‌ر ڕە‌زامە‌ندی یە‌هوە مە‌بە‌ستمان بێ.‏

٥‏.‏ هە‌روە‌ها خوێن لە‌بە‌ر چاوی خودا پیرۆزە.‏ خودا دە‌فە‌رموێ گیان وە ژیان لە ناو خوێن‌دان.‏ لە‌بە‌ر ئە‌وە خواردنی خوێن هە‌ڵە‌یە.‏ هە‌روە‌ها خواردنی گۆشتی ئاژە‌ڵێك کە بە پێ‌ی پێویست خۆینی لە بە‌ر نە‌ڕۆیشتبێ هە‌ڵە‌یە.‏ ئە‌گە‌ر ئاژە‌ڵێك خنکێندرا یاخود لە تە‌ڵە‌دا مردار بو دە‌بێ نە‌خورێ.‏ ئە‌گە‌ر بریندار کرا یاخود تە‌قە‌ی لێ کرا،‏ دە‌بێ خۆینی لە‌بە‌ر بڕوا.‏ —‏ پێکهینان (‏١ موسا)‏ ٩:‏⁠٣،‏ ٤؛‏ لاویان (‏٣ موسا)‏ ١٧:‏⁠١٣،‏ ١٤؛‏ کرداری نێردراوان ١٥:‏⁠٢٨،‏ ٢٩‏.‏

٦‏.‏ ئایا وە‌رگرتنی خۆینی کە‌سانی تر هە‌ڵە‌یە؟‏ لە بیرتان نە‌چێ کە یە‌هوە داوامان لێ دە‌کات خوێن وە‌ر نە‌گرین.‏ ئە‌مە‌ش مانای ئە‌وە‌یە نابێ بە هیچ جۆرێك خۆینی کە‌سانی تر بێتە ناو لە‌شمان.‏ تە‌نانە‌ت خۆینی خۆمان ئە‌گە‌ر هاتوو لە شوێنی تایبە‌تدا هە‌ڵ گیرابوو (‏کرداری نێردراوان ٢١:‏⁠٢٥‏)‏.‏ لە‌بە‌ر ئە‌وە مە‌سیحی‌یە راستە‌کان بە هیچ جۆرێك خوێن وە‌ر ناگرن،‏ بە‌ڵکو چارە سە‌ری پزیشکی دیکە،‏ وە‌ك وە‌رگرتنی بە‌رهە‌می پزیشکی دوور لە خوێن بە کار دە‌هێنن.‏ ئە‌وان نایانە‌وێ ژیانیان بە پیچە‌وانە‌ی یاسای خودا ڕزگار بکە‌ن.‏ —‏ مە‌تتا ١٦:‏٢٥‏.‏

‏[وێنهکان لە لاپهرهی ٢٥]‏

بۆڕازی بوونی خودا دە‌بێ خۆمان لە وە‌رگرتنی خوێن وە لە ڕە‌وشتی خراپ وە ناشیرین،‏ دور بخە‌ینە‌وە