ژیانی خێزان کە ڕەزامەندی خودای لە سەر بێ؟
وانەی: ٨
ژیانی خێزان کە ڕەزامەندی خودای لە سەر بێ؟
پیاو چ جێگایەکی لە خێزاندا هەیە؟ (١)
پیاو دەبێ لەگەڵ ژنەکەی چۆن هەڵسوکەوت بکات؟ (٢)
چ جۆرە کارێك لە سەر شانی باوکە؟ (٣)
ژن چ جۆرە جێگایەکی هەیە لە خێزاندا؟ (٤)
خودا چی داوا دەکات لە باوك وە دایك وە مندالان؟ (٥)
کتێبی پیرۆز چ ڕایەکی هەیە بەرامبەر بە جیابونەوە و دەست لە خێزان بەر دان؟ (٦، ٧)
١. کتێبی پیرۆز دەڵی پیاو سەروکی خێزانە (١ کۆرنسۆس ١١:٣). پیاو دەبێ تەنیا یەك ژنی هەبێ، وە ئەو بەگۆیرەی یاسا بخوازی. — ١ تیمۆساوس ٣:٢؛ تیتۆس ٣:١.
٢. پیاو دەبێت ژنی خۆی خۆش بوێ وەك چۆن خۆی خۆش دەوێ. وە دەبێ هەڵسوکەوتی وا لەگەڵدا بکات وەك ڕەفتاری عیسا لەگەڵ هاوڕێیانیدا (ئەفەسۆس ٥:٢٥، ٢٨، ٢٩). بە هیچ جۆرێك نابێ لە ژن بدرێ بەشێوەی ناشیرین ڕەفتاری لەگەڵ بکرێت. بەڵکو دەبێ ڕێزو تەبایی نیشان بدات بەرامبەر ژنەکەی. — کۆلۆسی ٣:١٩؛ ١ پەترۆس ٣:٧.
٣. باوك دەبێ بە وریایی کار بکات بۆ دابینکردنی پیداویستی خێزان، وە دەبێ خواردن جل و بەرگ، خانوو بۆ ژن و منداڵە کانی پەیدا بکات. هەروەها پێویستە لە سەر باوك کە پێویستی دەروونی بۆ خێزانەکەی پەیدا بکات (١ تیمۆساوس ٥:٨). پیاو دەبێ خێزانەکەی دەربارەی خودا وە مەبەستەکانی فێر بکات. — تەثنیە (٥ موسا) ٦:٤-٩؛ ئەفەسۆس ٦:٤.
٤. دەبێ ژن یاریدەدەرێکی ڕێك و پێكبێ بۆ پیاوەکەی (پێکهینان [١ موسا] ٢:١٨). وە یارمەتی مێردەکەی بدات بۆ فێربون و ڕاهێنانی منداڵەکانیان (پەندی سولەیمان ١:٨). یەهوە چاوەڕوان لە ژن دەکات کە ئاگاداری خێزانەکەی بێ بە خۆشەویستی (پەندی سولەیمان ٣١:١٠، ١٥، ٢٦، ٢٧؛ تیتۆس ٢:٤، ٥). وە دەبێ ڕێزێکی قوڵ لە مێردەکەی بگرێ. — ئەفەسۆس ٥:٢٢، ٢٣، ٣٣.
٥. خودا داوا لە مندالان دەکات کە گۆی ڕایەڵی باوك و دایکیان بن (ئەفەسۆس ٦:١-٣). لە دایك و باوك چاوەڕوان دەکرێ کە ڕێگا و بێ دەنگی نیشانی منداڵەکانیان بدەن. پێویستە لە سەر باوکان کات لەگەڵ منداڵەکانیان بە سەر ببەن وە کتێبی پیرۆز بخوێننەوە لەگەڵیان وە چاو دێری پێویستی گیانی وە هەستییان بکەن (تەثنیە [٥ موسا] ١١:١٨، ١٩؛ پەندی سولەیمان ٢٢:٦، ١٥). دایك وە باوك بە هیچ جۆرێك نابێ منداڵەکانیان بەشێوەی توند و تیژ پەروەردە بکەن. — کۆلۆسی ٣:٢١.
٦. یەکێك لە هاوسەران کاتێك دەبینێ کەوا پێك هاتنیان سەختە، دەبێ هەوڵ بدات پرس و ڕای کتێبی پیرۆز جێبەجێ بکات. کتێبی پیرۆز پێمان رادەگەیەنێ کە خۆشەویستی و لێبوردن نیشان بدەین (کۆلۆسی ٣:١٢-١٤). کتێبی پیرۆز ریگە نادا کە بەهۆی گیرو گرفتی بچوك جیا بونەوە روو بدات. کاتێك ژن دەتوانێ مێردەکەی بە جێ بهێڵێ (١) ئەگەر پیاوەکەی پیداویستی خێزانەکەی پشت گۆی بخات، (٢) زۆر توندڕەو بوو بە جۆرێك کە تەندروستی وە ژیانی بخاتە مەترسییەوە یان (٣) بەرەنگاری بکات وای لێ بکات کە نەتوانێ یەهوە بپەرستێ. — ١ کۆرنسۆس ٧:١٢، ١٣.
٧. پێویستە لە سەر هەر یەك لە هاوسەران وەفادار بن بۆ یەکتری. داوێنپیسی گوناهێکی سەختە دژ بە خودا و هاوسەری ژیانە (عیبرانیەکان ١٣:٤). پەیوەندی جنسی لە دەرەوەی چوار چێوەی ژن و مێردایەتی یەکێکە لە بناغە سەرەکیە کانی دەستلێبەردان وە ریگەدان بۆ دوبارە پەیدا کردنەوەی هاوسەر (مەتتا ١٩:٦-٩؛ رۆما ٧:٢، ٣). یەهوە ڕقی لە کەسێك دەبێتەوە کە بێ هیچ بناغەیەك دەست لە هاوسەری بەردات پەیوەندیەکی نۆیی هاوسەری دروستبکا. — ملاخی ٢:١٤-١٦.
[وێنهکان لە لاپهرهی ١٧]
خودا چاوەڕێ لە دایكو باوك دەکات کە پیداویستی منداڵەکانیان بەریك و پێکی بکەن
[وێنە لە لاپهرهی ١٧]
باوکی خۆشەویست دەبێ بەماڵی و بە گیانی خێزانەکەی چاودیری بکات