بچۆ سه‌ر ناوه‌ڕۆک

بچۆ سه‌ر لیستی ناوه‌ڕۆک

یارمە‌تی‌دانی خە‌ڵکی تر بۆ بە‌جێ‌هێنانی داخوازی خودا

یارمە‌تی‌دانی خە‌ڵکی تر بۆ بە‌جێ‌هێنانی داخوازی خودا

وانە‌ی:‏ ١٥

یارمە‌تی‌دانی خە‌ڵکی تر بۆ بە‌جێ‌هێنانی داخوازی خودا

بۆچی پێویستە ئە‌وە‌ی کە دە‌یزانن بە خە‌ڵکی رابگە‌یە‌نن؟‏ (‏١)‏

لە‌گە‌ڵ کێ دا دە‌توانن بە‌شداری مژدە‌ی خۆشی ببن؟‏ (‏٢)‏

هە‌ڵ‌سوکە‌وتی ئێوە چە کارێك دە‌کاتە سە‌ر کە‌سانی تر؟‏ (‏٢)‏

کە‌ی دە‌توانن مژدە بدە‌ن بە خە‌ڵکی لە ناو کۆمە‌ڵە دا؟‏ (‏٣)‏

١‏.‏ تا ئێستا هە‌ندێك زانیاری دە‌ربارە‌ی کتێبی پیرۆز فێربوون.‏ ئە‌م زانیاری‌یە پێویستە ببێتە مایە‌ی پێ گە‌یاندنی مە‌سیحی راست (‏ئە‌فە‌سۆس ٤:‏٢٢-‏٢٤‏)‏.‏ هە‌روە‌ها بە دە‌ست هێنانی ئە‌م جۆرە زانیاری‌یە دە‌بێتە مایە‌ی ژیانی هە‌تاهە‌تایی (‏یۆحە‌ننا ١٧:‏٣‏)‏.‏ کە‌سانی تریش پێویستە گۆی لە‌م مژدە‌یە بگرن بۆ ئە‌وە‌ی بتوانن ڕزگاری وە دە‌ست بهێنن.‏ هە‌موو مە‌سیحی‌یە راستیە‌کان دە‌بێ شاهیدی بە کە‌سانی تر بدە‌ن.‏ چونکە ئە‌م کارە راسپاردە‌ی خودایە.‏ —‏ رۆما ١٠:‏١٠؛‏ ١ کۆرنسۆس ٩:‏١٦؛‏ ١ تیمۆساوس ٤:‏١٦‏.‏

٢‏.‏ دە‌ربارە‌ی ئە‌و شتانە‌ی کە فێری بوون دە‌توانن لە‌گە‌ڵ کە‌سانی دە‌ور و بە‌رتان.‏ خێزانە کانتان وە هاوڕێ کانتان هەڤالانی قوتابخانە وە کار دە‌ست بە کاربن.‏ کاتێك دە‌ربارە‌ی ئە‌م زانیاری‌یە دە‌دوێن لە سە‌ر خۆو هێمن بن (‏٢ تیمۆساوس ٢:‏٢٤،‏ ٢٥‏)‏.‏ لە بیرتان نە‌چێ کە‌وا خە‌ڵکی زیاتر تە‌ماشای ڕە‌وشتتان دە‌کە‌ن پێش ئە‌وە‌ی گۆیتان لێ بگرن.‏ چاکی ڕە‌وشتتان دە‌بێتە مایە‌ی سە‌رنج راکێشانی کە‌سانی تر بۆ ئە‌وە‌ی کە ڕای دە‌گە‌یە‌نن.‏ —‏ مە‌تتا ٥:‏١٦؛‏ ١ پە‌ترۆس ٣:‏١،‏ ٢،‏ ١٦‏.‏

٣‏.‏ لە کاتی پێویستدا.‏ دە‌توانن بە یارمە‌تی کۆمە‌ڵی شاهیدانی یە‌هوە مژدە لە ناو کۆمە‌ڵ‌دا رابگە‌یە‌نن.‏ ئە‌مە‌ش هە‌نگاوێکی گرنگە لە پێشکە‌وتن (‏مە‌تتا ٢٤:‏١٤‏)‏.‏ ئای لە‌و شادی‌یە کە بتوانن یارمە‌تی کە‌سانی تر بدە‌ن ببن بە خزمە‌ت کاری یە‌هوە و ژیانی هە‌تاهە‌تایی بە دە‌ست بێنن.‏ —‏ ١ تە‌سالۆنیکی ٢:‏١٩،‏ ٢٠‏.‏