بەشی ٢
بۆ یەکتر دڵسۆزبن
«بۆیە ئەوەی خودا بە یەکتری گەیاندووە، مرۆڤ جیای ناکاتەوە.»—مەرقۆس ١٠:٩
یەهوە داوامان لێدەکات «خۆشەویستی نەگۆڕمان هەبێت» (میخا ٦:٨). ئەوە بە تایبەت لە ژیانی هاوسەریەتیدا زۆر گرنگە، چونکە ئەگەر دڵسۆزی نەبێ متمانەتان بە یەک نابێ. و متمانە زۆر گرنگە بۆ ئەوەی کە خۆشەویستی پەرەی پێ بدرێ.
لەو ڕۆژگارەدا دڵسۆزی لە ژیانی هاوسەریەتیدا هێرشی دەکرێتە سەر. بۆ ئاگاداری لە ژیانی هاوسەریەتیتان، دەبێ بۆ جێبەجێ کردنی دوو شت بڕیار بدەی.
١ ژیانی هاوسەریەتیت پێش هەمو شتێک بێت
ئەوەی کە پەرتووکی پیرۆز دەفەرمووێ: «تاکو باشترین شت جیا بکەنەوە» (فیلیپی ١:١٠). ژیانی هاوسەریەتیت گرنگترین شتە لە ژیانتدا. بۆیە شایانی بایەخە.
یەهوە دەیەوێ بایەخ بە هاوسەرەکەت بدەی و «خۆشی ببینن» بەیەکەوە (ژیرمەندی ٩:٩). ئەو بە ئاشکرایی بۆی ڕوون کردویەوە هیچ کات هاوسەرەکەت پشتگوێ نەخەی، بەڵکو هەردووکتان دەبێ هەوڵ بدەن یەکتر دڵخۆش بکەن (١ کۆرنسۆس ١٠:٢٤). ئەو هەستە بدە بە هاوسەرەکەت کە تۆ پێویستیت بە ئەو هەیە و بە لاتەوە زۆر گرنگە.
تۆ دەتوانی چی بکەی:
-
ئاگادار بە کە زۆربەی کاتتان بەیەکەوە بەسەربەرن، کاتی تایبەت بۆ هاوسەرەکەت دابین بکە.
-
بیر لە «ئێمە» بکەوە «لە جیاتی» «من».
٢ دڵت بپارێزە
ئەوەی کە پەرتووکی پیرۆز دەفەرمووێ: «ئەوەی بە هەوەسبازییەوە سەیری ئافرەتێک بکات، ئەوا لە دڵی خۆیدا داوێنپیسی لەگەڵ کردووە» (مەتتا ٥:٢٨). ئەگەر کەسێک لە بیرکردنەوە لە شتی بێڕەوشتی بەردەوام بێت، هەروەک ئەوە وایە، ناپاکی لەگەڵ هاوسەرەکەی کردبێ.
یەهوە دەڵێ تۆ پێویستە «دڵت بپارێزیت» (پەندەکانی سلێمان ٤:٢٣؛ یەرمیا ١٧:٩). بۆ بەجێهێنانی ئەمە، تۆ دەبێ ئاگاداری چاوت بیت (مەتتا ٥:٢٩، ٣٠). نموونەی حەزرەتی ئەیوب لە بەرچاو بگرە. ئەو پەیمانی لەگەڵ چاوەکانی بەست کە هەرگیز بە چاوی ناپاکەوە چاو لە ژنێکی تر نەکات (ئەیوب ٣١:١). بڕیار بدە کە هیچ کاتێک چاو لە فیلمی ڕووت نەکەی و لە هەر هەستێکی خۆشەویستی بەرامبەر کەسانێک کە هاوسەرت نین ڕێگری بکەی.
تۆ دەتوانی چی بکەی:
-
بۆ هەموو کەسێکی ڕوون بکەوە کە پەیمانت لەگەڵ هاوسەرەکەت بەستوە.
-
هەستی هاوسەرەکەت لەبەر چاو بگرە و ئەو پەوەندییانەی هاوسەرەکەت خەمبار دەکەن بە زوویی کۆتاییان پێبێنە.