بەمزووانە مەبەستەکانی خودا بەدیدێن
بەشی ٧
بەمزووانە مەبەستەکانی خودا بەدیدێن
١، ٢. چۆن دەتوانین دڵنیابین لەوەی کە خودا هەنگاو دەنێت تا کۆتایی بە جیهانی بەدکار بهێنێت؟
١ هەرچەندە لە ڕووانگەی مرۆڤایەتییەوە خودا بۆ ماوەیەکی زۆر ڕێگای بە ناتەواویو ئازار داوە. بەڵام ناهێڵێ ئەو بارودۆخە بۆ هەمیشە درێژەبخاێنێ. پەرتووکی پیرۆز پێمان دەفەرمووێ کە خودا بۆ ماوەیەکی دیاریکراو ڕێگای بە ڕوودانی ئەم شتانە داوە.
٢ «هەر شتێك وەرزی خۆی هەیە» (کۆمکار ٣:١). کاتێك کە ماوەی ڕێگاپێدراو بە بەدکاریو ئازار کۆتایپێدێت، خودا دەستدەخاتە کاروباری مرۆڤایەتییەوە. خودا کۆتایی بە بەدکاریو ئازار دەهێنێتو مەبەستە ڕەسەنەکەی خۆی کە بریتییە لە بەخشینی بەهەشتی سەرڕووی زەویو پڕکردنی بەخێزانی مرۆڤایەتی بۆئەوەی بەختەوەربنو چێژی تەواو لە ئاشتیو ئاسوودەیی ئابووری وەرگرن.
دادوەرییەکانی خودا
٣، ٤. لە پەرتووکی پەندی سولەیماندا چۆن باس لە ئاکامەکانی دەستتێوەردانەکانی خودا دەکرێ؟
٣ سەرنج بدەنە چەند دانەیەك لە پێشبینییە زۆرەکانی پەرتووکی پیرۆزو کە دەستتێوەردانی خودا ڕووندەکەنەوە، بەواتایەکی تر دادوەرییەکانی خودا بۆ خێزانی مرۆڤایەتی چ ئاکامێکی دەبێت.
٤ «چونکە سەرڕاستان لەسەر زەویدا نیشتەجێ دەبن و تەواوەکان تیایدا دەمێننەوە. بەڵام خراپەکاران لەسەر زەویدا دەبڕرێنەوە و ناپاکیش تیایدا ڕیشەکێش دەکرێن» (پەندی سولەیمان ٢:٢١، ٢٢).
٥، ٦. زەبوری ٣٧ چۆن نیشانی دەدات کە چی ڕوودەدات کاتێك کە خودا دەست لە کارەکان وەردەدات؟
٥ «چونکە بەدکاران دوایان دەبڕێتەوە، بەڵام ئەوانەی ئومێدیان بە یەهوەیە، دەبن بە میراتگری زەوی. پاش ماوەیەکی کەم بەدکار نامێنێت، دەڕوانیتە شوێنەکەی، لەوێ نەماوە، بەڵام دڵنەرمەکان دەبن بەمیراتگری زەوی و خۆشی لە زۆری ئاشتی دەبینین» (زەبور ٣٧: ٩-١١).
٦ «چاوەڕێی یەهوە بکەو ڕێگای ئەو بگرە. ئەویش بەرزت دەکاتەوەو دەتکات بەمیراتگری زەوی، کاتێ بەدکاران دوایان دەبڕێتەوە، دەیانبینیت. بڕوانە مرۆڤی بێتاوان، سەیری مرۆڤی ڕاست بکە، مرۆڤی ئاشتیخواز دواڕۆژی هەیە. بەڵام هەموو یاخیبووەکان لەناودەچن، دواڕۆژی بەدکاران دەبڕێتەوە» (زەبور ٣٧:٣٤، ٣٧، ٣٨).
٧. ووتەکانی خودا چی ئامۆژگاریەکی باشمان دەداتێ؟
٧ لەبەرئەوە، لەڕووانگەی داهاتوویەکی نایابەوە کە بۆ ئەوانە دابینکراوە کە بەڕاستی دان دەنێن بەوەی کە ئافەریدگاری مەزن مافی فەرمانڕەواییکردنی ئێمەی بەباشی هەیە هانمان دەدات: «ڕۆلە فێرکردنەکانم لەبیرمەکە، فەرمانەکانم لەناو دڵتدا هەڵگرە. چونکە ڕۆژگاری درێژ و ساڵانی ژیان و ئاشتیت بۆ زیاد دەکات». لەڕاستیدا ژیانی هەمیشەی پێشکەش بەو کەسانە دەکرێ کە بڕیار دەدەن ویستی خودا جێبەجێ بکەن. هەربۆیە ووشەی خودا ئامۆژگاریمان دەکات: «پڕ بەدڵ پشت بە یەهوە ببەستە و بەتێگەیشتووی خۆت پشت ئەستوور مەبە. لە هەموو ڕێگاکانت بیناسە، ئەویش ڕێچکەکانت ڕاست دەکات» (پەندی سولەیمان ٣:١، ٢، ٥، ٦).
فەرمانڕەوایەتی خودا لە ئاسمانەوە
٨، ٩. خودا بەهۆی چییەوە ئەم زەوییە پاك دەکاتەوە؟
٨ خودا بەهۆی باشترین فەرمانڕەوایەتییەوە کەهەرگیز مرۆڤ نەیناسیوە پاککردنەوەی زەوی دەخاتەگەڕ. ئەوە فەرمانڕەوایەتییەکە کە دانایی ئاسمان ڕەنگدەداتەوە چونکە خودا ڕاستەوخۆ چاودێری دەکات. ئەو پادشاهێتییە ئاسمانییە هەموو فەرمانڕەوایەتییەکانی مرۆڤ لەسەر زەوی لادەبات. ئیتر مرۆڤ هەرگیز جارێکی تر ڕێگای پێنادرێ بەسەربەخۆیی لەخودا فەرمانڕەوایی بکات.
٩ لەم بارەیەوە پێشبینییەکەی دانیال ٢:٤٤ دەریدەخات. «لە ڕۆژانی ئەو پاشایانەدا [فەرمانڕەوایەتییەکانی ئەم سەردەمە] خودای ئاسمانەکان پاشایەتییەك [لە ئاسمان] بەرپا دەکات کە هەرگیز بنبڕ نابێت و پاشاییەکەی بۆ گەلێکی تر [دووبارە ڕێگا بە مرۆڤ نادرێت کە فەرمانڕەویەتی بکەن بە سەربەخۆیی لە خودا] بەجێ ناهێڵرێت و هەموو ئەو پاشایەتییانە [ئێستا هەن] وردووخاش دەکات و لەناو دەبات و ئەو تاهەتایە جێگیر دەبێت» (هەروەها سەیری بینین بکە ١٩:١١-٢١؛ ٢٠:٤-٦).
١٠. چۆن دەتوانین دڵنیابین کە لەژێر فەرمانڕەوایەتی پاشایەتی خودای ئاسماندا جارێکی تر فەرمانڕەوایەتی گەندەڵ بوونی نابێت؟
١٠ ئیتر مرۆڤایەتی جارێکی تر شێوەفەرمانڕەوایەتی گەندەڵی نابێت، چونکە کاتێك خودا کۆتایی بەم سیستەمەی ئێستا دەهێنێت، ئیتر فەرمانڕەوایەتی مرۆڤایەتی سەربەخۆ لە خودا بوونی نابێت. ئەو پادشاهێتییەی کە لە ئاسمانەوە فەرمانڕەوایەتی دەکات گەندەڵ نابێت، چونکە خودا دامەزرێنەرو پارێزەریەتی. لەهەمان کاتدا، ئەم فەرمانڕەوایەتییە بێگومان لەپێناو باشترین بەرژەوەندییەکانی مرۆڤایەتی کاردەکات. ئەوکاتە لەسەرانسەری زەوی ویستی خودا دێتەدی، هەروەك لە ئاسمان. بۆیە عیسای مەسیح قوتابییەکانی فێرکرد: «با پادشاهی تۆ بێت، باخواستت لەسەر زەوی پەیڕەو بکرێ وەك لە ئاسمان» (مەتتا ٦:١٠).
ئێمە چەند نزیکین؟
١١. لە کوێی پەرتووکی پیرۆزدا ئەو پێشبینیانە دەدۆزینەوە کە یارمەتیمان دەدات بۆ دیاریکردنی سەردەمی نزیکبوونەوەمان لە کۆتایی ئەم سیستمە؟
١١ ئێمە لە کۆتایی ئەم سیستمە ناپەسەندەو سەرەتای جیهانی نوێی خودا چەند نزیکین؟ پێشبینیینەکانی پەرتووکی پیرۆز بە ڕوونی وەڵاممان دەدەنەوە. بۆ نموونە عیسا خۆی پێشبینی کرد بەهۆی بینینی کام نیشانانەوە دەتوانین دەستنیشانی بکەین ئێمە چەندە لە «کۆتایی سیستمی بارودۆخەکان» نزیکین. ئەمە لە مەتتا ٢٤ و ٢٥، مەرقۆس ١٣ هەروەها لە لوقا ٢١ تۆمارکراون. هەروەها پۆلسی نیرراو لە ٢تیمۆساوس بەشی ٣ پێشبینی کرد کە کاتێك دێت پێی دەڵێن «ڕۆژانی دوایی» کۆمەڵێك ڕووداوی جۆراوجۆر دەیسەلمێنن کە ئێمە لە چ کاتێکی ڕێڕەوەکەداین.
١٢، ١٣. عیساو پۆلس چییان ڕاگەیاند لەبارەی کاتی کۆتایی؟
١٢ عیسا ووتی کاتە دیاریکراوەکە بەم ڕووداوانە دەستپێدەکات «چونکە میللەتان دەچن بەگژ یەکتریداو پادشاهێتی بەگژ پادشاهێتی دیکەدا، برسێتیو بومەلەرزە لە زۆر شوێن ڕوودەدات» (مەتتا ٢٤:٧). لوقا ٢١:١١ هەروەها دەریدەخات کە ئەویش باسی ئەو نیشانانە دەکات: «نەخۆشی بڵاودەبنەوە» ئاگادارمان دەکاتەوە لە «ئینجا کە گوناه [بەدکاری] بڵاوبووەوە» (مەتتا ٢٤:١٢).
١٣ پۆلسی نێرراو پێشبینیکرد: «شتێکیتر هەیە بیزانە، کاتێکی ناخۆشو خراپ دێت لە ڕۆژانی دواییدا، خەڵکی خۆیان خۆشدەوێ، پارەیان خۆشدەوێ، لووتبەرز دەبن، شانازی بەخۆیان دەکەن، جنێو دەدەن، گوێڕایەڵی دایكو باوك نابن، هیچیان لەبەرچاو نابێت، گڵاون، بێبەزەیی دەبن، لە یەکتر خۆشنابن، قسە دروستدەکەن، بەرەڵلادەبن، دڕندەن، حەز لە چاکە ناکەن، ئەوانە ناپاکن، سەرەڕۆن، لووتبەرزی کوێریکردوون، ڕابواردنیان بەلاوە باشترە لە خۆشەویستی خودا، بەڕواڵەت لەخواترس دیارن، بەڵام هێزو ناوەڕۆکی خواترسی ڕەتدەکەنەوە، جا لەو کەسانە دووربکەونەوە. بەڵام خراپەکارو فێڵبازەکان بەرەو خراپتر دەڕۆن، خەڵکی دیکە هەڵدەخەڵەتێننو کەسانی دیکەش ئەوان هەڵدەخەڵەتێنن!» (٢ تیمۆساوس ٣:١-٥، ١٣).
١٤، ١٥. ڕووداوەکانی سەدەی بیستەم چۆن دەیسەلمێنن کە ئێمە بە ڕاستی لە دووا ڕۆژەکانداین؟
١٤ ئایا ئەو بارودۆخەی کە عیساو پۆلس پێشبینییان کرد لەکاتی ئێمەدا ڕوویانداوە؟ بەڵێ، بێگومان. چونکە جەنگی جیهانی یەکەم خراپترین جەنگ بوو تا ئەوکاتە. ئەوە یەکەم جەنگی جیهانی بوو کە خاڵێکی وەرچەرخان بوو لە مێژووی نوێ. لە ماوەی ئەو شەڕەدا برسێتیو نەخۆشییە درمەکان (نەخۆشییەك کە خەڵکی لەیەکتری دەیگرنەوە) زۆر بڵاوبووەوە، کارەساتەکان زۆربوون. ئەو ڕووداوانە لە ساڵی ١٩١٤وە سەریانهەڵدا، هەروەك عیسای مەسیح فەرمووی: «بەڵام ئەمانە هەمووی ژانی یەکەمە» (مەتتا ٢٤:٨). ئەمانە بەیەکەوە سەرەتای کاتە پێشبینیکراوەکەیان دەرخست کە پێیدەوترێ «ڕۆژانی دواییدا»، سەرەتایماوەی دیاریکراوی دوواترین نەوە کە تیایدا خودا ڕێگای بە بەدکاریو ئازار دەدات.
١٥ لەوانەیە ئێوە بە ڕووداوەکانی سەدەی بیستەمەوە ئاشنابن. ئێوە ئەو شێواویەتان بەچاوی خۆتان بینیوە. نزیکەی ١٠٠ ملیۆن کەس لەو جەنگانەدا کوژراون. سەدان ملیۆنیتر بە برسێتیو نەخۆشی مردوون. بوومەلەرزە کۆتایی بە ژیانی خەڵکێکی لە ژمارە نەهاتووی هێناوە. سوکایەتی بە گیانو ماڵوسامانی خەڵکی پەرەیسەندووە. ترسان لە تاوان بۆتە بەشێك لە ژیانی ڕۆژانە. پێوانەی ڕەووشتەباشەکان لەبەرچاوناگیرێ. تەقینەوەی ڕێژەی دانیشتووان کێشەیەکی زۆری هێناوەتە کایەوە کە هیچ چارەسەرێکیان بۆی نییە. پیسوپۆخڵی جۆریەتییە باشەکەی ژیان لەدەستدەداو تەنانەت دەیخاتە مەترسییەوە.بەڵێ، ئێمە لە ساڵی ١٩١٤ وە لە ڕۆژانی دواییدا دەژینو بەرەو لووتکەی بەدیهاتنی پێشبینییەکانی پەرتووکی پیرۆز دەڕۆین.
١٦. ڕۆژانی دووایی چەند دەخایەنێت؟
١٦ درێژەی ماوەی ئەو ڕۆژانی دواییە چەندە؟ عیسا سەبارەت بەو سەردەمەی کە تیایدا «بەڵام ئەمانە هەمووی ژانی یەکەمە» ئەمانە لەساڵی ١٩١٤وە ڕوودەدات فەرمووی: «ئەم نەوەیە بەسەر ناچێ، هەتا ئەم شتانە هەمووی ڕوونەدات» (مەتتا ٢٤:٨، ٣٤-٣٦). بەم شێوەیە، پێویستە هەموو نیشانەکانی ڕۆژانی دووایی لە ماوەیەکی دیاریکراودا ڕووبدەن. بینینی ١٢:١٢ دەفەرمووێ دوای ئەوەی کە شەیتان بەرەو زەوی فڕێدەدرێتە خوارەوە ماوەیکی کورتی بەدەستەوەیە (بینین ١٢:١٢).
١٧، ١٨. چ پێشبینییەك سەبارەت بە مزگێنیدان لە ڕۆژانی دووایدا ئێمە دەبینین دێتەدی؟
١٧ پێشبینییەکیتر کە لەلایەن پۆلسی نێرراوەوە ڕاگەیەندرا کۆتایی ئەم سیستەمە دەردەخا کاتێ دەفەرمووێ: «ڕۆژی گەڕانەوەی خوداوەند وەك هاتنی دزێکە لەشەو. کاتێ خەڵکی دەڵێن: ‹ئەوا ئاشتیو ئاسایشە!› لەناوچوون . . . لەناکاو خۆیدەدات بە سەریاندا، ئەوکاتەش هەرگیز ناتوانن هەڵبێن» (١ تەسالۆنیکی ٥:٢، ٣؛ هەروەها بڕوانە لوقا ٢١:٣٤، ٣٥).
١٨ ئەمڕۆ کە جەنگی سارد بەسەرچووە، لەوانەیە جەنگێکی جیهانی تر بەمزووانە هەڕەشەیەکی گەورەتر نەبێت. لەبەرئەوە لەوانەیە نەتەوەکان واهەست دەکەن کە هەنگاوێکی گەورەیان نابێت بەرەو جیهانێکی ڕێكوپێك. بەڵام کاتێك واهەستدەکەن کە هەوڵەکانیان سەرکەوتوون، ئەوە بە پێچەوانەی بیرکردنەوەکانی ئەوان دەبێت، چونکە ئەوە دوا نیشانەیە لەوەی کە خودا ئەو سیستەمە بێگومان لەناودەبات. لەبیرتان بێت کە ڕاوێژکارییە ڕامیارییەکانو پەیمانەکان لەڕاستیدا ناتوانن هیچ گۆڕانکارییەك بەسەر خەڵکیدا بهێنن. ئەوانە خۆشەویستی ناخەنە ناو دڵی خەڵکییەوە. سەرکردەکانی جیهان ناتوانن کۆتایی بە تاوان بهێنن، هەروەها لەتوانایاندا نییە نەخۆشیو مردن لەناوبەرن. کەواتە متمانە بە هیچ ئاشتییەكو ئاساییشێکی بەدیهاتوو مەکەن، هەروەها پێتان وانەبێت کە ئەم جیهانە بەرەو چارەسەرکردنی گیروگرفتەکانی دەڕوات (زەبور ١٤٦:٣). چونکە ئەوەی بە ڕاستی ئەم بانگەوازە ڕایدەگەیەنێ ئەوەیە کە ئەم جیهانە زۆر نزیکە لە کۆتایی.
مزگێنیدانی هەواڵی خۆش
١٩، ٢٠. چ پێشبینییەك سەبارەت بە مزگێندان لە ڕۆژانی دووایی دەبینین دێتەدی؟
١٩ یەکێکی تر لەو پێشبینینانەی نیشانماندەدات کە ئێمە لە ساڵی ١٩١٤وە لە دوا ڕۆژەکاندا دەژین ئەوەیە کە عیسا ڕایگەیاند: «هەروەها یەکەمجار دەبێ مزگێنی بە هەموو میللەتان ڕابگەیەنرێ» (مەرقۆس ١٣:١٠). یاخود ئەوە کە مەتتا ٢٤:١٤ دەفەرمووێ: «مزگێنی ئەم پادشاهێتییە لە هەموو جیهان ڕادەگەێندرێ، وەك شایەتییەك بۆ من لای هەموو میللەتان، ئینجا کۆتایی دێ».
٢٠ ئەمڕۆ هەروەك هەرگیز لەمێژوودا شتی ئاوا نەکراوە، هەواڵی خۆشی کۆتایی ئەم جیهانەو هاتنی جیهانێکی بەهەشتی نوێ لەژێر پادشاهێتی خودادا لەسەرتا سەری جیهان مزگێنی دراوە. کێن ئەوانەی ئەم کارە دەکەن؟ ملیۆنان کەس لە شاهیدانی یەهوە، چونکە هەر ئەوان لە هەموو ووڵاتانی سەرڕووی زەوی مزگێنی دەدەن.
٢١، ٢٢. چ شتێك بەتایبەتی شاهیدانی یەهوە وەك مەسیحیی ڕاستەقینە دەناسێنێ؟
٢١ سەرەڕای ئەوەی کە شاهیدانی یەهوە کاری مزگێنیدانی پادشاهێتی خودا دەدکەن، بەشێوەیەکیش ڕەفتار دەکەن کە بەهۆیەوە وەك ئەو مەسیحییە ڕاستەقینانە دەناسرێنەوە کە عیسای مەسیح باسیکردن، کاتێك فەرمووی: «بەمە هەموو خەڵکی دەزانن کە قوتابی منن، گەر ئێوە یەکتریتان خۆشویست». کەواتە شاهیدانی یەهوە بە پەیوەندییەکی پتەوی خۆشەویستییەوە بەستروانەوە کە یەکیان گرتووە لە برایەتییەکی جیهانیدا (یوحەننا ١٣:٣٥؛ هەروەها ئەشعیا ٢:٢-٤؛ کۆلۆسی ٣:١٤؛ یوحەننا ١٥:١٢-١٤؛ ١ یوحەننا ٣:١٠-١٢؛ ٤:٢٠، ٢١؛ بینین ٧:٩، ١٠).
٢٢ شاهیدانی یەهوە بڕوایان بە پەرتووکی پیرۆز هەیە کە دەفەرمووێ: «بە تەواوی بۆم دەرکەوتووە خودا لایەنگیری خۆی بۆ کەس دەرناخات، لەهەر نەتەوەیەك کێ ترسی خودای لەدڵدابێتو چاکە بکات پەسەندە لای ئەو» (کرداری نێرراوان ١٠:٣٤، ٣٥). ئەوان هەموو ئەو شاهیدانەی کە لەسەرانسەری جیهاندا دەژین، وەك خوشكو برای ڕۆحانی خۆیان سەیردەکەن (مەتتا ٢٣:٨). ئەو ڕاستییەی کە ئێستا برایەتییەکی جیهانیی لەم شێوەیە بەرچاودەکەوێ، بەڵگەیەکی ترە لەسەر ئەوەی کە مەبەستی خودا بەم زووانە دێنە دی.
[سؤالات مقالهٔ مطالعهیی]
[تصوير در صفحهٔ ٢٦]
پادشاهێتی تەواوی ئاسمانی خودا لەجیهانی نوێدا تاکە فەرمانڕەوایەتی دەبێت لەسەر مرۆڤایەتی