ژیانێکی هەمیشەیی لەبەهەشتێکی سەرزەویدا
بەشی ٨
ژیانێکی هەمیشەیی لەبەهەشتێکی سەرزەویدا
١، ٢. ژیان لەژێر دەسەڵاتی شاهنشاهێتی خودادا چۆن دەبێت؟
١ کاتێك خودا خراپەو ئازار لەسەرزەوی لادەباتو دنیا دەخاتە ژێر بەڕێوەبەرایەتییە پڕ خۆشەویستییانەی فەرمانڕەوایەتییە ئاسمانییە نوێیەکەیەوە ژیان چۆن دەبێت؟ خودا پەیمان دەدات کە «دەستت دەکەیتەوە ئارەزووی هەموو زیندوویەك تێر دەکەیت» (زەبور ١٤٥:١٦).
٢ هەندێ لەو شتانە چین کە بەڕاستی ئارەزووی دەکەن؟ ئایا ژیانێکی کامەرانی، کارێکی بەنرخ، ماڵوسامانێکی زۆر،دەوروبەرێکی نایاب، ئاشتی لەنێوان هەموو نەتەوەکان، ئازادبوون لە نادادوەریو نەخۆشیو ئازارو مردن نییە؟ ئەی چی بڵێین سەبارەت بە ڕووانگەی دواڕۆژێکی ڕۆحییانەی دڵشادکەر. هەموو ئەم شتانە لەماوەیەکی کورتی داهاتوودا لەژێر سایەی فەرمانڕەوایەتی پادشاهێتی خودادا دێنەدی. تێبینی پێشبینیینەکانی پەرتووکی پیرۆز بکەن لەبارەی ئەو پیرۆزییە نایابانە کە لەجیهانی نوێدا بەدیدێن.
مرۆڤایەتی لە ئاشتییەکی تەواودا
٣-٦. چ دڵنیاییەکمان هەیە کە مرۆڤ لە جیهانی نوێدا ئاشتی بەدەست دەهێنێ؟
٣ «[خودا] جەنگەکان ڕادەگرێت تا ئەوپەڕی جیهان، کەوانەکان دەشکێنێت و ڕمەکان پارچەپارچە دەکات، گالیسکەکانی [جەنگ] بەئاگر دەسوتێنێت» (زەبور ٤٦:٩).
٤ «شمشێرەکانیان دەکوتنەوە و دەیکەن بە گاسن ڕمەکانیشیان دەکەن بە داس. هیچ میللەتێك لە میللەتێکی دیکە شمشێر هەڵناکێشێت چیتر فێری جەنگ نابن» (ئەشعیا ٢:٤).
٥ «بەڵام دڵنەرمەکان دەبن بە میراتگری زەوی و خۆشی لە زۆری ئاشتی دەبینن» (زەبور ٣٧:١١).
٦ «[زەوی هەمووی] حەسایەوە، دڵنیابوو هەموو زەوی بە هوتاف لێدان دەنگیان هەڵبڕی» (ئەشعیا ١٤:٧).
ئاشتی لەنێوان مرۆڤو ئاژەڵ
٧، ٨. ئاشتی لەنێوان خەڵکیو ئاژەڵاندا چۆن دەبێت؟
٧ «گورگ لەگەڵ بەرخ نیشتەجێ دەبێت پڵنگ لەگەڵ کارەبزن پاڵدەداتەوە گوێرەکە و بەچکە شێر و دابەستە پێکەوەن و منداڵێکی بچووك بەڕێیان دەبات. مانگا و وورچ پێکەوە دەلەوەڕن بێچوەکانیان پێکەوە پاڵدەدەنەوە. شێر وەکو گا کا دەخوات کۆرپەی شیرەخۆرە لەسەر کونی مار یاریدەکات، لە شیربڕاوە دەست دەباتە ناو کونی مارەوە. خراپە و گەندەڵی ناکەن لە هەموو چیای پیرۆزم چونکە زەوی پڕدەبێت لە زانینی خوداوەند وەك ئاو کە دەریا دادەپۆشێت» (ئەشعیا ١١:٦-٩).
٨ «لەوڕۆژەدا پەیمانێکیان بۆ دەبەستم لەگەڵ ئاژەڵی کێوی و باڵندەکانی ئاسمان و خشۆکەکانی زەوی . . . وایان لێدەکەم بە ئاسوودەیی پاڵکەون» (هۆشەع ٢:١٨).
تەندروستییەکی زۆرباشو ژیانێکی هەمیشەیی
٩-١٤. پێناسەی ڕەوشەکانی تەندروستی لە جیهانی نوێدا بکە.
٩ «ئەوسا چاوی کوێرەکان دەکرێتەوەو گوێی کەڕەکان دەکرێتەوە. ئەوسا شەل وەك ئاسك بازدەدات و زمانی لاڵ هاواری خۆشی دەکات، چونکە لە چۆڵەوانی ئاو تەقییەوە و ڕووباریش لە بیابان» (ئەشعیا ٣٥: ٥، ٦).
١٠ «[خودا] هەموو فرمێسکەکانی چاویان دەسڕێتەوەو مردن ئیتر نامێنێت، ئیتر خەمو هاوارو ئازار نامێنن، چونکە شتەکانی پێشوو بەسەرچوون» (بینین ٢١:٤).
١١ «دانیشتوو ناڵێت، ‹نەخۆش کەوتم› » (ئەشعیا ٣٣:٢٤).
١٢ «گۆشتی لە گۆشتی منداڵ ناسك تر دەبێت دەگەڕێتەوە ڕۆژانی گەنجییەتی» (ئەیوب ٣٣:٢٥).
١٣ «دیاری خودا ژیانی هەتاهەتاییە لە عیسای مەسیحی خوداوەندمان» (ڕۆما ٦:٢٣).
١٤ «چونکە خودا بەم جۆرە جیهانی خۆشەویست تەنانەت تاقە ڕۆڵەی خۆی پێشکەش کرد، هەتا هەموو ئەوانەی باوەڕی پێدەکەن لەناو نەچن، بەڵکو ژیانی هەتاهەتایی بەدەست بهێنن» (یۆحەننا ٣:١٦).
مردووەکان زیندوو دەکرێنەوە
١٥-١٧. مردووەکان چ هیوایەکیان هەیە؟
١٥ «منیش هەمان هیوام بەخودا هەیە کە ئەم پیاوانەش هەیانە، ئەوەش هەستانەوەی مردووانە بە ڕاستودروستانو خراپەکارانیشەوە» (کرداری نێرراوان ٢٤:١٥).
١٦ «سەرتان لەمە سوڕنەمێنێت: کاتێك دێ هەموو ئەوانەی لەناو گۆڕدان گوێیان لەدەنگی دەبێو دێنە دەرەوە، جائەوانەی کرداری چاکیان کردووە بەرەو هەستانەوەی ژیان دەڕۆن، بەڵام ئەوانەی کرداری خراپیان کردووە بەرەو هەستانەوەی حوکم بەسەردان» (یوحەننا ٥:٢٨، ٢٩).
١٧ «دەریاش مردووەکانی ناو خۆی دەرکرد، هەروەها مردنو دونیای مردووان مردووەکانی خۆیان دایەدەستو هەریەك بەپێی کارەکانی خۆیان حوکم دران» (بینین ٢٠:١٣).
زەوی، بەهەشتێکی تێروپڕ
١٨-٢٢. هەموو زەوی بۆ چ شتێك دەگۆڕرێت؟
١٨ «ئەوانو دەوروبەری گردەکەم دەکەم بە خێروبێر و لەکاتی خۆیدا بارانیان بەسەردا دەبارێنم و بارانی خێروبێر دەبێت. درەختی دەشتودەر بەری خۆی دەدات، زەویش دەغڵودانی خۆی دەدات و لەخاکەکەیان ئاسوودە دەبن و ئەوسا دەزانن کە من خوداوەندم، کاتێ بەندی نێرەکەیان دەشکێنمو لەدەست ئەوانەی کردبوویان بە کۆیلە فریایان دەکەوم» (حزقیال ٣٤:٢٦، ٢٧).
١٩ «زەوی بەرووبوومی داوە، پیرۆزمان دەکات خودا، خودای خۆمان» (زەبور ٦٧:٦).
٢٠ «چۆڵەوانیو خاکی ووشك شادومان دەبن بیابان دەگەشێتەوە و وەك گوڵاڵە سورە چرۆدەکات» (ئەشعیا ٣٥:١).
٢١ «چونکە بەخۆشییەوە دەردەچنو بەئاشتییەوە دەهێنرێنەوە چیاکانو گردەکان لەبەردەمتان دەکەونە هاواری خۆشییەوە هەموو دارەکانی کێڵگەش بەدەست چەپڵە لێدەدەن لەجێی دڕك سەروو دەڕوێتو لەجێی چقڵیش هاداس دەڕوێت بۆ خوداوەند دەبێت بەناوێك نیشانەیەکی هەتاهەتایی نابڕێتەوە» (ئەشعیا ٥٥:١٢، ١٣).
٢٢ «لەگەڵم دەبیت لە بەهەشت» (لوقا ٢٣:٤٣).
خانووبەرەی باش بۆ هەمووان
٢٣، ٢٤. چ دڵنیاییەکمان هەیە کە هەمووان پەناگایەکی باشیان دەبێت؟
٢٣ «خانوو بنیاددەنێنو نیشتەجێ دەبن ڕەز دەڕوێننو بەرەکەیان دەخۆن. خانوو بنیاد نانێن و یەکێکی تر تیایدا دانیشێت ڕەز ناڕوێنن و یەکێکی تر بیخوات چونکە ڕۆژانی گەلەکەم وەك ڕۆژانی دار دەبێت و هەڵبژێردراوانم خۆشی دەبینن لە کردارەکانی دەستیان. بەخوڕایی ماندوو نابن و بۆ تۆقاندن منداڵیان نابێت چونکە ئەوان نەوەی پیرۆزکراوەکانی خوداوەند و وەچەکانیان لەگەڵیاندان» (ئەشعیا ٦٥:٢١-٢٣).
٢٤ «هەریەکەو لەژێر ڕەزە مێوەکەی دادەنیشێت و لەژێر دار هەنجیرەکەی و کەس نایترسێنێت چونکە دەمی خوداوەندی سوپاسالار فەرمووی» (میخا ٤:٤).
ئێوە دەتوانن هەمیشە لەبەهەشتدا بژین
٢٥. لە داهاتوودا چ ڕووانگەیەکی نایابمان دەبێت؟
٢٥ چ مەبەستێکی ڕاست هەیە کە هیوایەکی پتەو لەنگەری گرتووەو لەم جیهانە تازەیەی خودادا هەرگیز هەموو گیروگرفتەکان دەبنە بەشێك لە ڕابوردوو. «چونکە ئەوەتا من ئاسمانی نوێ و زەوی نوێ بەدیدەهێنم و ئەوانەی پێشوو نەباس دەکرێن و نە بەمێشکدا دێنەوە ئای کە ڕووانگەیەکی نایابە بۆ داهاتوو» (ئەشعیا ٦٥:١٧). ئای کە چەند دڵنەواییەکە کاتێك کە دەزانین ژیان بۆ هەمیشەیی دەبێت «[خودا] مردنی لووشدا بۆ هەتاهەتایە» (ئەشعیا ٢٥:٨).
٢٦. ئەو کلیلە چییە کە لە جیهانی نوێدا ژیانی هەتاهەتاییمان بۆ دابین دەکات؟
٢٦ دەتانەوێ هەمیشە لەو دنیا بەهەشتییەدا کە ئێستا نزیکە بژین؟ لە کۆتایی ئەم دنیایەدا چی پێویستە بیکەم بۆ بەدەستهێنانی ڕازیبونی خودا بۆئەوەی لە جیهانە تازەکەیدا بژیم؟ لەوانەیە بپرسن پێویستە ئەوەبکەم کە عیسا لە نوێژەکەیدا بۆ خودا کردی. «ژیانی هەتاهەتاییش ئەوەیە کە تۆ بناسن، تەنها خودای ڕاستەقینە، هەروەها عیسای مەسیح کە ناردووتە» (یوحەننا ١٧:٣).
٢٧. بۆ بەشداری کردنتان لەمەبەستی خودا پێویستە چی بکەن؟
٢٧ کەواتە پەرتووکێکی پیرۆز بەدەست بهێنن، بەراوردی بکەن لەگەڵ ئەوەی لەم نامیلکەیەدا خوێندووتەتەوە. بگەڕێن بە دوای ئەوکەسانەی کە دەیخوێننەوەو بە دەرس کەسانیتر فێری ڕاستی دەکەن. لە ئایینە پوچەڵەکان کە فێری ئەوکارانەمان دەکەن کە دژی پەرتووکی پیرۆزن خۆتان ڕزگارکەنو لەگەڵ ئەو ملیۆنان کەسانەی تر کە پەیڕەوی فەرمانەکانی خودا دەکەن فێربن چۆن بەشداری دەکەن لە مەبەستی خودا کە ژیانی هەمیشەییە لەسەر زەوی. ژیاندنەوەی جیهانی خوداو ئاشکراکردنی لە داهاتوویەکی نزیکدا بخەنە دڵتانەوە. «جیهانو ئارەزووە پیسەکانی بەسەردەچن، بەڵام ئەوەی بەویستی خودا دەکات تاهەتایە دەچەسپێت» (١ یوحەننا ٢:١٧).
[سؤالات مقالهٔ مطالعهیی]
[تصوير در صفحهٔ ٣١]
مەبەستەکانی خودا بۆ چاککردنەوەی بەهەشتێکی سەرزەوی لەنزیکترین کاتدا دێنەدی.